|
كتێبى
(له پێناوى ده‌سه‌ڵاتدا) په‌رده له سه‌ر بیرى
بۆگه‌نى خۆسه‌پاندن لاده‌دات !
سوید - ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب
بیگومان مێژووى كورد مێژوویه‌كى خویناوییه‌و پره
له كاره‌سات و دوژمنان بۆ سه‌ركوتكردنى رۆڵه‌كانى
قه‌ت دریغیان نه‌كردووه‌و، له‌و سونگه‌یه‌وه بووه‌ته
یه‌كێك له كاره‌ساتنامه گه‌وره‌كانی دونیا‌و
رۆژهه‌لات و، ته‌نها لكاندنى به ولاته داگیره‌كانى
سوریا‌و عێراق و ئێران و توركیا وبردنى سامانى و به‌كارهێنانى
زه‌بروزه‌نگ دژى راستى ئه‌و كاره‌ساتنامانه ده‌خاته
روو.
رووداوه‌كانى سالانى رابردوو سه‌باره‌ت به
بارودۆخى ناو هێزه‌كانى به‌رهه‌ڵستكار دژ به
رژێمه دیكتاتۆرییه‌كه‌ى سه‌دام و هه‌موو
شۆڤینیسته‌كانى عه‌ره‌ب و تورك و عه‌جه‌م ئه‌وه
ده‌رده‌خه‌ن كه سروشت و رێباز‌و ره‌فتاره‌كانى ئه‌و
هێزانه به گشتى و هێزه كوردستانییه‌كان به
تایبه‌تى له رووى ئاژاوه‌نانه‌و شه‌رى (لا به لا)
به‌ناو ""براكوژى"" به مه‌به‌ستى ده‌سه‌لات و
خۆسه‌پاندن بنچینه‌ى نه‌هامه‌تییه‌و هۆكارى سه‌ره‌كى
گشت ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌و كاره‌ساته‌كانى كورده.
په‌رتوكى {{(كتێبى) (له پێناو ده‌سه‌لاتدا)}} له
نووسینى مێژوونووس فاتح ره‌سول پره له دیكۆمێنت
و نووسینى جۆراوجۆر‌و به شێوه‌یه‌كى راستگۆیانه
بارى پارته سیاسیه‌كانى كوردستان ده‌خاته روو،
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه له بیر نه‌كرێت و بۆ نه‌وه‌كانى
گه‌لى كوردستان و كه‌سانى تر روون و ئاشكرا بێت و،
په‌رده له سه‌ر كه‌موكورییه‌كانى لایه‌نه
سیاسییه‌كانى كوردستان هه‌ڵماڵیوه‌و، راسته‌وخۆ وه‌ك
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى حزبى شیوعى عێراق و
پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرین راستییه‌كان وه‌ك خۆى باس
ده‌كات.
دیاره قسه كردن یان گێرانه‌وه‌ى بارى سیاسى
كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و هه‌وڵى ولاتانى ده‌روبه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ى حزبێك یان باڵێكى بزوتنه‌وه‌ى
ئازادیخوازى گه‌لى كوردستان بخه‌نه بن هه‌نگڵى
خۆیان به‌بێ به‌ڵگه‌نامه یان دوكومێنتێكى باوه‌ر
پێكراو، قسه‌یه‌كى بێ كه‌ڵكه‌و گیًرانه‌وه‌یه‌كى
بێسووده.
ئه‌و كه‌سه‌ى بتوانێت باسى رابردووى حزبه سیاسیه‌كانى
عێراق به گشتى و كوردستان به تایبه‌تى بكات، كه
هه‌میشه هه‌وڵیانداوه‌و ده‌ستیان كردووه به
پروپاگه‌نده‌ى پر له درۆ‌و فێڵ و كه‌ڵه‌كه‌بازى له
پێناو ئه‌وه‌ى ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌لاتێكى
توندوتیژى بۆ خۆ سه‌پاندن وتوقاندن وداپلۆسین
وكوشتنى رۆڵه‌كانى كورد‌و كوردستان ده‌بێ پێش هه‌موو
شتێك سنگ فراوان بێت و هه‌روا له خۆ بردوویى هه‌بێت
چونكه تووشى چه‌رمه‌سه‌رى وتوانج وتانه و ته‌شه‌ر
ده‌بێته‌وه.
به‌رێز فاتح ره‌سول له بلاوكردنه‌وه‌ى كتێبى (له
پێناو ده‌سه‌لاتدا) كه به دیكومێنت باس له‌و قه‌یران
و رۆژانى سه‌خت ودژوارداو، هه‌ر به‌و شێوه‌یه
باسى میره‌كانى شه‌رخوازى سه‌ر گۆره‌پانى تێكۆشانى
ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كات، بییه‌وێ یان نه‌یه‌وێ
تووشى ره‌خنه‌و گازه‌نده‌ى ئه‌م و ئه‌و ده‌بێته‌وه‌و،
دیاره به سنگى فراوان و خۆشحاڵییه‌وه ره‌خنه‌كان
وه‌رده‌گرێت وده‌بنه مایه‌ى سوودبه‌خشین و، قه‌ت
گۆى نادات به گازنده‌و تانه‌و ته‌شه‌رى نابه‌جێى
ئه‌م لایه‌ن، یان ئه‌و لایه‌ن، چونكه گێرانه‌وه‌و
نوسینى رابردووى پارته سیاسییه‌كان كه رابه‌رو
سه‌ركرده‌یه‌ى پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد دژ به رژێمى
خۆینرێژى سه‌دام و حزبى به‌عسى فاشیست و داموده‌زگاكانى
ئه‌من وئیستخبارات و سه‌ركوتكردن، كارێكى ئاسان
نییه‌و، هه‌ر یه‌ك له‌و حزبانه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه
به (چه‌پ و راستیانه) وه به‌رپرسیارن له
ئاژاوانانه وشه‌ركردن به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، كه
كۆمه‌ڵێكى خۆین گه‌رمى لاوانى گه‌له‌كه‌مانى
تیاچوو،كه بۆ سه‌رفرازى وسه‌ربه‌خۆیى كوردستان و
په‌رچ دانه‌وه‌ى پروپاگه‌نده‌ى دوژمنان كه هه‌موو
كات ویستویانه ده‌ستى چه‌په‌ڵ له گه‌لى كوردستان
و ولاته‌كه‌یان بده‌ن و، به‌داخه‌وه بوونه سووته‌مه‌نى
بیرى بۆگه‌نى خۆ به‌زل زانین و خۆفه‌رزكردن به مه‌به‌ستى
پاوانكردنی خاكى پیرۆزى كوردستان و ده‌ستوشاندن له
پێناو دزى وجه‌رده‌یى و ده‌سه‌لاتدا.
كتێبى (له پێناو ده‌سه‌لاتدا) به‌م كورته باسه،
باس ناكرێت و، دیاره له ده‌رفه‌تێكى تردا تیشكى
زیاترى ده‌خه‌ینه سه‌رو، لێره‌شدا داوا له نووسه‌رى
به‌رێز ده‌كه‌ێن ئه‌وه‌ى له به‌ر ده‌ستیان بلاوى
بكه‌نه‌وه.
|