|
تا ئێستا
بریار له سه‌ر كردنه‌وه‌ى زانكۆى گه‌رمیان نه‌دراوه
200 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ى گه‌رمیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى
شاره‌كان خه‌رج ده‌كرێت
ئا: مه‌ریوان حه‌سه‌ن
سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌ڵێت:"ئه‌و
بره پاره‌یه‌ى ته‌رخان كراوه بۆ گه‌رمیان له
چوار بواردا سه‌رف ده‌كرێت, و زیاتر ده‌ره‌وه‌ى
شاره‌كان ده‌گرێته‌وه".
مه‌لا سه‌عید ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى
گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه كرد ئه‌و بره پاره‌یه‌ى
بۆ گه‌رمیان ته‌رخان كراوه وه‌ك بوجه‌یه‌كى تایبه‌ت
بڕه‌كه‌ى 200 ملیۆن دۆلاره, ئیداره‌ى گه‌رمیان
له چوار بوارى سه‌ره‌كیدا به‌رنامه رێژى بۆ
كردووه ئه‌وانیش په‌روه‌رده و رێگاوبان و ئاودێرى
له گه‌ڵ دروست كردنى خانوو بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان,
له ماوه‌ى رابردووش‌دا چه‌ند ئیعلانێك كراوه بۆ
پرۆژه‌كان به تایبه‌تى له بوارى كردنه‌وه‌ى خوێندنگاكان
له سنووره‌كانى كه‌لار و كفرى و چه‌مچه‌ماڵ,
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان بواره‌كانى
ئاوى خواردنه‌وه‌یشى به گرنگ باس كرد و
وتى:"ئێستا بیست و هه‌شت بیرى ئیرتیوازى دراوه به
مقاول و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا سودى ده‌بێت".
ته‌وه‌رێكى تر‌ى بودجه‌كه دروستكردنى خانوى ئه‌نفالكراوه‌كانه,
به‌و پێیه‌ى له‌گه‌رمیاندا هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆر
له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان بێ خانوو و زه‌وى
ماونه‌ته‌وه, بۆیه ئیداره‌ى گه‌رمیان كاریان بۆ
ده‌كات. مه‌لا سه‌عید ده‌ڵێت:"ئه‌و خانوانه‌ى كه‌سوكارى
ئه‌نفالكراوه‌كان پێویست به ئیعلان كردن ناكات و
ئێمه هه‌وڵى ئه‌وه‌یشمانداوه كه ئه‌و خانوانه‌ى
له ماوه‌ى ساڵى پاردا دروست كراوه ئه‌گه‌ر كه‌موكورتى
هه‌بێت ئه‌وانیش نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه, له به‌رنامه‌شماندایه
كاره‌با و ئاوه‌ڕۆ و چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌كى
تریشیان بۆ بكه‌ین".
به‌پێى قسه‌كانى سه‌رپه‌رشتیار, هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ى
كه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ گه‌رمیان
دیارى كراوه له‌و چوار بواره‌دا ئیشى له سه‌ر ده‌كرێت,
ئه‌مه جگه له خه‌رجكردنى برێك پاره بۆ كۆلێژه‌كانى
كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ. سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان
له بواره‌كانى ئاودێریشدا ڕایگه‌یاند, چوار به‌ربه‌ستیان
دیارى كردووه كه له سنورى سه‌نگاو و قادر كه‌ره‌م
و كفریه, له‌گه‌ڵََََََََََََََََ ته‌واوكردنى به‌نداوى
باوه‌شاسوار. ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى
سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان باسى لێوه كرد
نه‌هاتووه‌ته گه‌رمیان, به‌ڵام هه‌موو پاره‌كه
له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و
لیژنه‌كه له جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رپه‌رشتیارى
ئیداره‌ى گه‌رمیان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى تر‌ى
دیارى گه‌رمیان به‌رێوه ده‌برێت. "هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش
ده‌رده‌چێت پێداچوونه‌وه‌ى له سه‌ر ده‌كرێت".
له 200 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ى گه‌رمیان سێكته‌رى ڕێگاوبانیش
لاى لێ ده‌كرێته‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كان یه‌كێك
له‌پرۆژه‌كانى ئه‌م سێكته‌ره دروستكردنى رێگایه‌كه
له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاوه ده‌ست پێده‌كات و ده‌رواته
ئاوه‌سپى تا ده‌گاته سه‌نگاو له‌وێشه‌وه ئه‌چێته‌وه
چه‌مچه‌ماڵ. به‌پێى لێدوانه‌كانى مه‌لا سه‌عید ئه‌مه‌یش
گرنگیه‌كى زۆرى بۆ هه‌موو ئاواییه‌كان ده‌بێت له
رووى ئاوه‌دانى و بوونى رێگاكانى هاتوچۆ, جگه
له‌وه‌ى بۆ شارى كفرى زۆر گرنگه چونكه ده‌توانن
به ئاسانى هاتوچۆى سلێمانى بكه‌ن.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان بۆ گه‌رمیان
چاوه‌روانى شتى زۆرى لێده‌كرا, به‌ڵام سه‌عید ئه‌حمه‌د
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد ئه‌وان هیچ پرۆژه‌یه‌كیان
نه‌خستۆته به‌رده‌ستى, هاتنه‌كه‌شى ته‌نها بۆ ئه‌وه
بوه به‌ردى بناغه‌ى هه‌موو پرۆژه‌كانى چوارچێوه‌ى
200 ملیۆن دیناره دابنێت له گه‌رمیاندا. مه‌لا
سه‌عید ده‌ڵێت:"سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌و هاتنه‌یدا بۆ
خۆى به‌ڵێنى پێداین كه چاوه‌ڕێى كارى باشتر
بكه‌ین بۆ گه‌رمیان".
زیاتر له ساڵێكه قسه‌وباسى گه‌رمیان له‌ده‌ورى
دروستكردنى زانكۆیه‌ك ئه‌خولێته‌وه كه له كه‌لاردا
بكرێته‌وه, به‌ڵام تا ئێستا بریارى ته‌واوى
له‌سه‌ر نه‌دراوه. به پێى قسه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى
ئیداره‌ى گه‌رمیان دوو لیژنه پێكهێنراوه بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته, لیژنه‌یه‌كیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران و ئه‌وى تریشیان له لایه‌ن خوێندنى باڵاوه‌یه,
هه‌ردوو لیژنه‌كه‌یش ئه‌وه‌یان وتووه گه‌رمیان
له رووى رێژه‌ى خوێندكار‌و له رووى ستراتیجى شوێنه‌كه‌وه
شیاوه بۆ كردنه‌وه‌ى زانكۆ.
سه‌باره‌ت به دووساید كردنى كه‌لار كفرى و كه‌لار
ده‌ربه‌ندیخان سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان
وتى:"من ئاگادرى ئه‌وه نیم بۆ دووساید كردنى كه‌لار-
كفرى, به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان ئێستا
خه‌ریكى ئه‌وه‌ن ئیشى له سه‌ر بكرێت رووپێوى ئه‌و
رێگایه ده‌كرێت".
جێى باسه, وه‌ك جه‌واد وادى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار
ئاماژه‌ى بۆ كرد, پرۆژه‌كانى ئه‌و 200 ملیۆن دۆلاره
ناحیه و ئاواییه‌كان ده‌گرێته‌وه و هیچ پرۆژه‌یه‌كى
له‌ناو شاره‌كانى گه‌رمیاندا جێبه‌جێ ناكرێن.
|