|
رۆژى 5ى ئه‌م مانگه, مه‌سعود بارزانى بروسكه‌یه‌ك بۆ لیواكه‌ى
پارتى (كه له ناوچه‌كانى تبج و حه‌مرین گیرساوه‌ته‌وه) ده‌كات و
پێیان رائه‌گه‌یه‌نێت كه خۆتان كۆبكه‌نه‌وه و له ئاماده‌باشى ته‌واودا
بن بۆ هه‌ر ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ڕووبدات له‌گه‌ڵ سوپاى
عێراقدا كه هاتونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه. سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى دواى
ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى (موژده‌ى خێر) له
سنورى جه‌له‌ولا, عوسمانى حاجى مه‌حمود وه‌زیرى ناوخۆى كوردستان له
كفرییه‌وه به‌ره‌و سنورى قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا تێپه‌ڕى و هه‌تا
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌و رۆژه‌ش له كه‌لاره‌وه چاودێرى بارودۆخه‌كه‌ى
ئه‌كرد. به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له‌لێدوانیدا بۆ (زه‌نگ)
ئاشكراى كرد كه وه‌زیرى ناوخۆ به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵیان
و ئاگادارى نزیكى ڕووداوه‌كانه. هه‌موو ئه‌مانه به‌پێى خوێندنه‌وه‌ى
شرۆڤه‌كارێك, ده‌رهاویشته‌ى په‌ره‌سه‌ندنى گرژییه‌كانى نێوان هێزه
كوردى و عه‌ره‌بیه‌كانه له سنوره‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ئه‌و لیوایه‌ى سه‌ر به پارتى كه له‌ناوچه‌كانى
تبج و حه‌مرین جێگیره, ئه‌وه‌ى ڕوون كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك ئه‌وان
له ئاماده‌باشیدان و هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شیان كه مۆڵه‌ت
بوون و كه‌وتبوونه ماڵ, له‌م بارودۆخه‌دا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به
وته‌ى ئه‌و "له ئینزاردان بۆ هه‌ر پێشهاتێك".
له‌لایه‌كى تره‌وه و هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و گرژییانه, به‌پێى
نووسراوی ژماره (4)ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقى له‌به‌روارى
29-7-2008 كه ئاراسته‌ى فه‌رمانده‌یى فیرقه‌ى دیاله كراوه و ئه‌وانیش
به نووسراوى ژماره (1584) له‌به‌روارى 3-8-2008 به ئیمزاى لیواى
روكن غانم عه‌باس فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى دیاله‌ى پۆلیسى عێراق
ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولایان كردوه, تیایدا
هاتوه كه بنكه‌ى پۆلیسى جه‌له‌ولا هه‌ڵئه‌وه‌شێنرێته‌وه و ئه‌كرێته
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیس و له قه‌زاى خانه‌قین دائه‌بڕدرێت. به‌گوێره‌ى
بڕیاره‌ش به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى پۆلیسى جه‌له‌ولا له بنكه‌كانى
پۆلیسى (جه‌له‌ولا, تبج, سه‌عدیه و حه‌مرین) پێكدێت.
ئه‌نوه‌ر حسێن به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا به(زه‌نگ)ى راگه‌یاند
كه ئه‌و بڕیاره بۆ دابڕینى جه‌له‌ولایه له خانه‌قین و دواتریش
دابڕینى خانه‌قینه له كوردستان. به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه
وتیشى:"ئه‌و كاره پلان بۆ داڕێژراوه له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه.
له‌م ناوچه‌یه عه‌شیره‌تێكى عه‌ره‌ب هه‌یه كه كۆنه به‌عسین و
كاریان بۆ ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره كردوه".
به‌رێوه‌به‌رى ناحیه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه وه‌ك زانراوه
فه‌وجێكى ته‌وارى بۆ پاڵپشتى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ى پۆلیس
پێك ئه‌هێنرێت كه 800 پۆلیسى ته‌وارى ئه‌ندامانى ئه‌و عه‌شیره‌ته‌ى
بۆ دائه‌مه‌زرێنرێت.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ش, ئه‌نوه‌ر حسێن به(زه‌نگ)ى
وت:"ئێمه تا دوا سات ڕه‌تى ئه‌كه‌ینه‌وه و جێبه‌جێى ناكه‌ین, به‌ڵام
ئه‌گه‌ر به‌هه‌موو فلته‌ره‌كانى كورددا له به‌غدا و ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاى دیاله تێپه‌ڕى, ئێمه‌ش لایه‌نى جێبه‌جێكارین و ناچارى
جێبه‌جێكردنى ئه‌بین".
به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه ئێستا هه‌وڵى
ته‌واوى سه‌ركرده‌كانى كورد له‌به‌غدا له‌ئارادایه و په‌كخستنى
بڕیاره‌كه نزیك بوه‌ته‌وه.
رۆژى 6ى ئه‌م مانگه فه‌وجى 2ى لیواى 4ى فیرقه‌ى 1ى سوپاى عێراق كه
بریتى بوون له 2500 چه‌كدار و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى زه‌نگ هه‌موویان
(یان زۆربه‌یان) عه‌ره‌بى شیعه‌ن, هه‌ڵمه‌تى (موژده‌ى چاكه)یان له
شارى جه‌له‌ولا ده‌ست پێكرد.
كادره‌كه‌ى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا به(زه‌نگ)ى وت:"ئه‌وان
زۆربه‌ى ماڵه‌كان ئه‌گه‌ڕان, له‌هه‌ر ماڵێكدا چه‌كى سووكیان به‌دى
بكردایه نه‌یان ئه‌گرت و فه‌رامۆشیان ئه‌كرد, ته‌نها چه‌كى
قورسیان ئه‌گرت".
پێش ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌چه‌ند رۆژێك, هه‌موو ناوچه‌كه
ئاگادارى كاتى هه‌ڵمه‌ته‌كه بوون, ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه
به كارێكى هه‌ڵه له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت, "چونكه ئه‌وانه‌ى
داواكراون هه‌ر زوو ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشت و هه‌ڵهاتن".
به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و
هه‌ڵمه‌ته هه‌تا رۆژى 14ى ئه‌م مانگه له‌م سنوره‌دا درێژه‌ى ئه‌بێت.
|