|
لیستى گۆڕان
و چوار حیزبه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتى په‌رله‌مان
ده‌كه‌ن
به‌رپرسَێكى
یه‌كێتى:"ئه‌گه‌ر وابكه‌ن، خۆیان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن
و شوێنیان به‌تاَڵ ده‌مێنێ".
به‌رپرسێكى یه‌كگرتوو:" په‌رله‌مان په‌كى ده‌كه‌وێ".
ئا: قادر قه‌ره‌داغى
هه‌ردوو لیستى گۆڕان و خزمه‌تگوزارى ئه‌نجامى به‌رایى
هه‌ڵبژاردنیان ره‌ت كرده‌وه و داوا له كۆمیسیۆن
ده‌كه‌ن به شه‌فافى مامه‌ڵه بكات‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
ئه‌گه‌رى زۆر له‌به‌رده‌میاندایه له‌وانه‌ش بردنى
كه‌یسه‌كه بۆ په‌رله‌مانى عێراق و بایكۆتى په‌رله‌مانى
داهاتووى هه‌رێم.
هیوا میرزا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى
ئیسلامى ده‌ڵێت:" ئێمه داواى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌مان
ناكه‌ین و ته‌نها ده‌مانه‌و‌ێ به‌دواداچوون بۆ
سكاڵاكانمان بكرێت به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف بۆ هه‌ر
690 سكاڵاى پێشكه‌ش كراون و هه‌ڵوێستى كۆتایمان به‌ستوه‌ته
ڵێكوڵینه‌وه له سكاڵاكانمان".
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شى
ره‌تكردووه كه ئه‌و 300 سندوقه كاریگه‌رى نه‌بێ
له‌سه‌ر رێژه‌كان، چونكه رێژه‌یه‌كى زۆر ده‌نگده‌رى
تێدایه و ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن به رێكوپێكى به‌دواداچوون
بكه‌ن كاریگه‌رى ده‌بێ.
هیوا میرزا وتیشى:"زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و سكاڵایانه‌ى
به‌رز كراوه‌ته‌وه له هه‌ولێر و ده‌ڤه‌رى دهۆكه
و ده‌رئه‌نجام هه‌موو رووداوێك قسه‌ى خۆى له‌سه‌ر
ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانى بایكۆت و چه‌ندین
ئه‌گه‌رى دیكه له‌به‌رده‌مماندایه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانى دیكه میرزا روونى
كرده‌وه په‌رله‌مانى عێراق مه‌رجه‌عى كۆمیسیۆنه،
بۆیه ئه‌وان ئاماده‌ین له په‌رله‌مانى عێراق به‌دواداچوون
بۆ سكاڵاكانیان بكه‌ن به‌و پێیه‌ى له‌پاش كاتژمێر3
ى پاش نیوه‌رۆ به‌ڵینیان دا كه كاته‌كه‌ى زیاد
ناكرێت كه‌چى پاشان زیاد كرا و "ته‌زویراتێكى زۆر
كراوه، بۆیه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى له بێ لایه‌نى
كۆمیسیۆن به گومانین".
وتیشى :"فۆرمى 111 زۆرى لێى دابه‌ش كراوه و ده‌نگى
زۆرى پێ دراوه " ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كگرتوو جه‌ختى
له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست
وه‌ربگرن و بایكۆتى بكه‌ن بێ گومان په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
و ده‌بێ هه‌ڵبژاردنى دیكه بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان
هیواخوازن نه‌گاته ئه‌و راده‌یه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار
لێپێچینه‌وه بكات.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ڵێت:"ئه‌و
سندوقانه‌ى ره‌خنه‌ى لێ ده‌گیرێ كاریگه‌رى له‌سه‌ر
ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان نیه. به شێوه‌یه‌كى گشتى
سكاڵاكان یه‌كێتى ناگرێته‌وه چونكه پارێزگاى سلێمانى
كه‌مترین پێشیلكارى تێدا ئه‌نجام دراوه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد روونى كرده‌وه، پارتى باس
له‌وه ده‌كه‌ن كه پێشیلكارى نه‌بووه و ئه‌گه‌ر
شتى وه‌ها هه‌بێ هه‌ندێ ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ ئه‌و
كاره‌یان كردووه.
سه‌باره‌ت به سكاڵاكان ئه‌سه‌سه‌رد وتى:"
كۆمیسیۆن ده‌ر‌باره‌ى سكاڵاكان ده‌كۆڵێته‌وه ئه‌و
شوێنانه‌ى هه‌ست كراوه ساخته‌كارى تێدا كراوه و
به‌ڵگه‌ش هه‌بووه له‌سه‌رى كۆمیسیۆن ده‌نگه‌كانى
ئه‌ژمار نه‌كردووه و ئه‌و وێستگانه‌ى هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه
و ئه‌وانه‌ى سكاڵاى له‌سه‌ره و به‌ڵگه‌كانى
لاوازه حسابى وێستگه‌ى پاكى بۆ كراوه و خراوه‌ته
ژماردنه‌وه و ئه‌و سندوقانه‌ى پێى ده‌وترێ خه‌تى
سوور ئه‌وا ده‌رده‌كرێن له پرۆسه‌كه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا
سكاڵا ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌هێزى به‌ڵگه‌كان بۆیه
كۆمیسیون به‌ڵگه‌ى به‌هێزى ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ى
بتوانێت بریار بدات ئایا پێشێلكارى كراوه یان نا.
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌گه‌ره‌ى كه هه‌ردوو لیستى خزمه‌تگوزارى
و گۆڕان بایكۆتى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئه‌سه‌سه‌رد
وتى:" ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لیسته‌كه بایكۆتى په‌رله‌مان
بكه‌ن خۆیان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و په‌رله‌مان ده‌ست
به‌كار ده‌بێ و كارى خۆى ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌وان
ئه‌ندامى خۆیان نه‌نێرن شوێنه‌كه‌یان به‌تاڵ ده‌بێ".
ئه‌و پێى وانییه ئه‌وانه‌ى ره‌خنه له پرۆسه‌كه
ده‌گرن هه‌نگاوى وا بنێن یاخود درێژه به‌و هه‌نگاوه‌ى
ئێستایان بده‌ن به‌و پێیه‌ى كۆمیسیۆن سه‌ربه‌خۆیه
و بریاره‌كه‌ى یه‌كجاره‌كیه و ناوه‌ستێته سه‌ر
ره‌زامه‌ندى لایه‌نه‌كان".
شاهۆ سه‌عید وته‌بێژى لیستى گۆڕان وتى:"ئێمه ئه‌م
ئه‌نجامانه‌ى ئیستا قبوڵ ناكه‌ین تا ئه‌و كاته‌ى
دوا ئه‌نجام له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت
و لێكوڵینه‌وه بۆ سكاڵاكانى ئێمه ده‌كرێت و به‌پێى
ده‌رئه‌نجامه‌كان هه‌ڵوێستى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".
وته‌بێژى لیستى گۆڕان روونى كرده‌وه سكاڵاكانى ئه‌وان
و لیسته‌كانى دیكه پێشكه‌شى كۆمیسیۆن كراوه و ئه‌وان
ناوه‌روكه‌كه‌ى بڵاو ناكه‌نه‌وه به‌ڵام به‌شێكى
زۆرى سكاڵاكانیان به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گرى
له‌گه‌ڵدایه. "ئه‌گه‌ر كۆمیسیون بێ لایه‌نانه هه‌ڵسوكه‌وتى
له‌گه‌ڵدا بكات و ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌رچوو كۆمیسیۆن
بێ لایه‌ن نیه هه‌ڵوێستى دیكه‌مان ده‌بێ".
|