|
قه‌یرانى به‌نزین
له گه‌رمیان سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه
شۆفێرێك:
هه‌ڵبژاردنیش ته‌واو بوو, ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه
گه‌ز, كوا به‌ڵێنه‌كان؟!
ئا: نووسینگه‌ى كه‌لار
ماوه‌ى چه‌ند مانكێك ده‌بێت گرانى و نه‌مانى به‌نزین
زۆربه‌ى شاره‌كانى گه‌رمیانى گرتووه‌ته‌وه و به
جۆرێك زۆربه‌ى به‌نزینخانه‌كان جمه‌یان دێت له
سه‌ره‌ى ئۆتۆمبێلدا. شۆفێرێك ده‌ڵێت:"ماوه‌ى پێنج
رۆژه سه‌یاره‌كه‌م له سه‌ره‌ى به‌نزین داناوه
كه‌چى وه‌ریشم نه‌گرتووه".
حه‌سه‌ن حاجى مارف یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى سه‌یاره‌یه‌كى
جۆرى پیكابى وه‌ساندبوو بۆ وه‌رگرتنى به‌نزین به
ده‌ست گرانى و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى نه‌مانى
به‌نزین ده‌یناڵاند. ئه‌و شۆفێره وتى:"پیكابێكم
هه‌یه و رزقى ماڵ و مناڵم له سه‌ر ئه‌و سه‌یاره‌یه
كه‌چى ئێستا به شێوه‌یه‌ك به‌نزین به‌رزبووه‌ته‌وه
له تواناى خه‌ڵكى فه‌قیردا نه‌ماوه".
حاجى مارف زوو, زوو سه‌یرى سه‌ره‌ى سه‌یاره‌كه‌ى
ئه‌كرد, نه‌وه‌ك فه‌رسه‌خێك بچێته پێشێ و ئاگاى
لێ نه‌بێت.. نیگه‌ران بوو له وه‌زعه‌كه, ده‌یوت:"تاكه‌ى
ئه‌بێت به‌رده‌وام هه‌ر چاوه‌رێى حكومه‌ت بین و
لێى بپارێینه‌وه, باشه نابێ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێش
مانگێك له ته‌له‌فزیۆن ده‌رده‌چوون و خۆیان به‌رز
ئه‌نرخاند ئاگایه‌كیان له خه‌ڵكى فه‌قیربێت!".
گرانى و قه‌یرانى به‌نزین گرفتێكى واى لاى خه‌ڵكى
دروست كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندێ له شۆفێران ده‌ڵێن
خه‌ڵكانێكى زۆر له ترسى گرانى به‌نزین سه‌یاره‌كانیان
له ماڵ ناهێننه ده‌ره‌وه, ئه‌مه له لایه‌ك
له لایه‌كى تریشه‌وه هه‌ندێ له‌و شۆفێرانه‌ى
له‌هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى نێوان شاره‌كان كار ده‌كه‌ن
هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێك نرخى نه‌فه‌ر له سه‌ر كرێى
هاوڵاتیان داده‌نێت. سیروان سابیرى شۆفێر له به‌رده‌م
ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى وه‌ستابوو, له گه‌ڵ سڕینى
عاره‌قى ناوچاوانى و به ده‌م بێزاریه‌كى زۆره‌وه
وتى:"ئاخر ئه‌مه كه‌ى وڵاته, ئه‌وه‌تا له
سه‌عات حه‌وتى به‌یانیه‌وه وه ستاوم بۆ به‌نزین
ئه‌وه سه‌عات دوانزه‌یه سه‌ره‌م نه‌هاتووه
وه‌ریبگرم". سیروان ماوه‌ى 10 رۆژه سه‌یاره‌كه‌ى
له ماڵ نه‌هێناوه‌ته ده‌ره‌وه له ترسى گرانى
به‌نزین, هه‌ر بۆیه خۆى وته‌نى ئێستا پاترییه‌كه‌ى
مردوه.
مام عه‌بدوڵا هاوڵاتیه‌كى دانیشتووى ناحیه‌ى رزگارى
سه‌ر به قه‌زاى كه‌لاره, به گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستیه‌وه
له ناو بازارى كه‌لار خۆى ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى
به‌ره‌و ماڵ بچێته‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كرد, چه‌ند
رۆژێكه كرێى رێگاى نێوان كه‌لار-رزگارى گران بووه
كه‌سیش نازانێ له به‌ر چی؟ "ئه‌ڵێن به‌نزین گران
بوه باشه ئێمه چى تاوانێكمان هه‌یه".
ئه‌و پیره‌پیاوه بێزار بوو له قسه‌كردن و واى
پێ‌باش بوو قسه نه‌كات, چونكه به ڕاى ئه‌و له‌م
وڵاته‌دا هه‌ركه‌سێك قسه بكات و ده‌نگ به‌رز
بكاته‌وه كه‌س گوێى لێ ناگرێت. وتیشى:"واسته و
واسته‌كارى له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ى ئێمه‌دا بوه‌ته
باو, نابڕێته‌وه".
تیمى زه‌نگ ویستى بچێته ناو سه‌ره‌ى سه‌یاره‌ى
شۆفێره‌كانه‌وه, به‌ڵام قه‌ره‌باڵغ بوو.
شۆفێره‌كان له‌وه‌دا زۆر نیگه‌ران بوون كه هه‌ر
یه‌كه‌یان چه‌ند رۆژێك ئه‌وه‌ستێت بۆ هاتنه
پێشه‌وه‌ى سه‌ره‌كه‌ى و ئه‌وساش خۆیان وته‌نى
نازانن به‌نزین وه‌رئه‌گرن یان نا!, كه‌چى وه‌ك ئه‌وان
وتیان ئه‌بینن له پڕێكدا و سه‌یاره‌یه‌ك و دوان و
سیان خۆیان ئه‌كه‌نه ژووردا و به‌نزینه‌كه‌یان
وه‌رئه‌گرن, یه‌كێك ئه‌ڵێت سه‌یاره‌ى فڵان دایه‌ره‌یه
و ئه‌وى تر ئه‌ڵێت حیمایه‌كه‌ى فیسار مه‌سئوله!
شاخه‌وان یه‌كێكى تر بوو له‌و شۆفێرانه‌ى سه‌ره‌ى
بۆ وه‌رگرتنى به‌نزین گرتبوو وتى:"باشه ئه‌م
حكومه‌ته تاكه‌ى جارێك به خۆیدا ناچێته‌وه بۆ
پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و هه‌موو وه‌عده ده‌درێت كه
هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو ئیتر بۆ هه‌ر كه‌م وكورتیه‌ك
ده‌یان پاساوى نایاسایى دێننه‌وه وا ئه‌زانن خه‌ڵك
مناڵه و له هیچ نازانێت! ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه
گه‌ز ئه‌وه دواى هه‌ڵبژاردنیشه كوا خزمه‌تگوزارى؟".
به‌شێكى تر‌ى ناره‌زایى ئه‌و هاوڵاتیانه ئه‌وه
بوو, كه هه‌موو به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان به‌رده‌وام
به تانكه‌رى گه‌وره به‌نزینیان بۆ دێت و به
دواى هه‌لێكدا ده‌گه‌رێن چۆن به‌نزین نرخه‌كه‌ى به‌رز
بێته‌وه و ئه‌وانیش گرانى بكه‌ن.
فاتیح عه‌لى جێگرى به‌رێوبه‌رى دابه‌شكردنى سوته‌مه‌نى
كه‌لار رایگه‌یاند ماوه‌ى مانگێك زیاتره به‌نزین
له هه‌موو گه‌رمیان كه‌مى كردووه و هۆكاره‌كه‌یشى
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌و حسه‌یه‌ى له
خوارووى عێراقه‌وه دێت كه‌مى كردووه. به‌پێى
قسه‌كانى ئه‌و, ئه‌وه‌یش له به‌رئه‌وه بووه هه‌ندێك
له مه‌سفاكانى به‌غدا تێك چوونه یاخود شكێنراون
و خه‌ریكى نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ین و چاكردنیش پێویستى
به كاته. وتیشى:"له به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و حیسه به‌نزینه‌ى
بۆ گه‌رمیان دێت له رێگه‌ى پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌یه
و تا ئێستایش گه‌رمیان له سه‌ر سلێمانى حسابه بۆیه
رۆژانه ته‌نها یه‌ك تانكه‌ر به‌نزین بۆ كه‌لار
دێت و ئه‌ویش به‌شى ئه‌و رێژه زۆره‌ى هاوڵاتیان
ناكات. به‌ڵام پێ ده‌چێت له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و
قه‌یرانه كه‌م ببێته‌وه و به‌نزین رێژه‌یه‌كى
باشتر بۆ گه‌رمیان بێت".
|