|
ده‌رخسته‌ى زیاتر له 10 پرۆژه‌ى گه‌وره و بنه‌ڕه‌تى بۆ شارى كفرى
كراوه و 10 ملیار دیناریش له بودجه‌ى 2008ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى
سلێمانى بۆ قه‌زاى كفرى ته‌رخان كراوه و قایمقامى شاره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت
كه له ناو ئه‌م دوو ساڵه‌دا كفرى ئه‌بێته شارێكى تر.
سه‌ردار فه‌قێ محه‌مه‌د (32 ساڵ) قایمقامى قه‌زاى كفرى له
لێدوانی‌دا به (زه‌نگ)ى راگه‌یاند كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ 2008
ته‌رخان كراوه جیایه له ساڵانى پێشوو, ئه‌مساڵ جگه له به‌شى
تایبه‌تى قه‌زاى كفرى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه بریتییه له 3
ملیار دینار, هه‌روه‌ها بڕى 7 ملیار دیناری زیاده‌ش ته‌رخان كراوه,
واتا كفرى و ناحیه‌كانى (سه‌رقه‌ڵا, كۆكس, نه‌وجول و ئاوه‌سپى) بڕى
10 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانیان دانراوه.
شایانى باسه به گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى كه سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه
(زه‌نگ) له دارایى كفرى وه‌ریگرتووه, ژماره‌ى دانیشتوانى قه‌زاى
كفرى (سه‌نته‌رى شار و ناحیه‌كانیشى) 30,717 كه‌سه.
قایمقامى كفرى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌و 3 ملیار
دیناره به‌گوێره‌ى ژماره‌ى دانیشتوان دیارى كراوه و 7 ملیاره‌كه‌ش
وه‌ك زیاده‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان و
پێنجوێندا به‌ر كفرى كه‌وتووه, وتیشى:"ئێمه به‌و پاره‌یه كۆمه‌ڵێك
پرۆژه ئه‌نجام ئه‌ده‌ین, له‌ناو شاردا كۆنكریتى گه‌ڕه‌كه‌كان و
قیرتاو و تۆڕى ئاو و چیمه‌ن بۆ یاریگاى وه‌رزشى كفرى و دروستكردنى
په‌رژینى گۆڕستان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئوتێلى كفرى جێبه‌جێ ئه‌كرێن
و هه‌روه‌ها تۆڕى كاره‌باش بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه تازه‌یه‌ى ته‌رخانه
بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان رائه‌كێشین".
سه‌ردار فه‌قێ كه ده‌رچووى كۆلیژى زمانى زانكۆى سلێمانییه, ئه‌وه‌شى
ڕوونكرده‌وه كه تا ئێستا هه‌رچى ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌ناو شاردا
جێبه‌جێ ئه‌كرێن له سه‌ر بودجه‌ى ساڵى (2007)ن, راشیگه‌یاند كه
بێگومان به‌شێكى ئه‌و پرۆژانه‌ى بۆ 2008 پێشنیار كراوه ئه‌كه‌ونه
ساڵى دواتره‌وه به‌ڵام "به دڵنیاییه‌وه ترسى فه‌وتانى نییه و
هه‌موو ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ ئه‌كرێن".
له‌باره‌ى بوونى دیارده‌ى ته‌جاوزى دیوار و خانووى هاووڵاتیانه‌وه
له كفرى, قایمقامى شاره‌كه ڕه‌تى كرده‌وه كه ته‌جاوز له
كفریدا هه‌بێت و راشیگه‌یاند كه هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بێت به‌دواداچوونى
بۆ ئه‌كه‌ین, كاتێكیش (زه‌نگ) بوونى حاڵه‌تێكى ته‌جاوزى له ناو
شاره‌كه‌دا بۆ قایمقام خسته‌ڕوو, به‌ڵێنى به‌دواداچوونى بۆ دا,
وتیشى:"له هیچ كه‌سێكى قبوڵ ناكه‌ین ته‌جاوز بكات و ئه‌یڕووخێنین".
سه‌باره‌ت به دیارده‌ى سه‌رپێچییه‌كانى هاتوچۆ, ئه‌و وتى:"ئێستا
له‌هه‌موو كاتێك باشتره و سه‌رپێچى كه‌م بۆته‌وه و هه‌ڵمه‌تیش به‌رده‌وامه
بۆ ماتۆڕ و شۆفێرى بێ مۆڵه‌ت و ترومبێلى بێ ساڵنامه".
قایمقامى كفرى ده‌رباره‌ى دیارده ناشارستانییه‌كان به‌رده‌وام بوو
له قسه‌كردن و ئاماژه‌ى به ته‌جاوزى دوكانداره‌كانى ناو بازاڕ
كرد له‌سه‌ر شۆسته‌كان, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به(زه‌نگ)ى وت:"دواى
ته‌واو بوونى پرۆژه‌ى دروستكردنى كاشى شۆسته‌كان كه ئێستا كارى
تیادا ئه‌كرێت, له هیچ دوكاندارێك قبوڵ ناكه‌ین سه‌ر شۆسته‌كان
بگرێت و خودى خۆم چاودێرى وردى ئه‌و دیارده‌یه ئه‌كه‌م".
(زه‌نگ) ئه‌وه‌ى بۆ سه‌ردار فه‌قێ خسته ڕوو كه خه‌ڵكى وتوویانه
قایمقام له‌سه‌ره‌تاوه دڵى گه‌رم بوو و ئێستا ساردبوونه‌وه‌ى له
به‌دواداچوونى كێشه‌كاندا لێ ده‌ر ئه‌كه‌وێ, به‌ڵام سه‌ردار فه‌قێ
محه‌مه‌د كه له (9-12-2007)ه‌وه بوه‌ته قایمقامى شاره‌كه ئه‌و
قسانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئێستا دڵگه‌رمتره بۆ كاره‌كه‌ى
و به‌رده‌وامیشه له سه‌ردانى ناو شار و فه‌رمانگه‌كان و هه‌موو
پرۆژه‌كانیش به‌سه‌ر ئه‌كاته‌وه. وتیشى:"به‌رده‌وام ته‌ماسم له‌گه‌ڵ
هه‌موو چین و توێژه‌كان هه‌یه و ده‌رگام كراوه‌یه بۆ خه‌ڵك و له
دواى ده‌وامیش به ته‌له‌فۆن پێشوازى له داوا و پێشنیارى خه‌ڵك ئه‌كه‌م".
له دوایین پرسیارى (زه‌نگ)دا سه‌باره‌ت به ده‌ستتێوه‌ردانى حزب
له‌كارى ئیداره‌دا, قایمقام وتى:"سوپاسیان ئه‌كه‌م كه تا ئێستا به
هیچ جۆرێك ده‌ستیان له‌كاره‌كانمان وه‌رنه‌داوه".
|