|
گه‌رمیان بۆ
له یه‌كێتى توڕه‌یه؟
چاودێرێكى
سیاسى: سه‌رده‌مى دروشمه‌كان به‌سه‌رچووه، گه‌رمیانییه‌كان
به‌و واقیعه سیاسیه‌ی ئێستا ڕ‌ازى نین
ڕاپۆرتى - بێستون سه‌لام
دوابه‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان و راگه‌یاندنى
ئه‌نجامه‌كانى، لیستى كوردستانى و یه‌كێتى
نیشتمانى كوردستان له سلێمانى و ناوچه‌ى گه‌رمیان
تووشی شۆك هاتن وه‌ك دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له
دیدارێكیدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط) باس
له‌وه ده‌كات كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد
به‌و ڕێژه‌یه به تایبه‌ت له شارى سلێمانى ئه‌و
ده‌نگانه به ده‌ست بهێنن.. ئێستا گه‌رمیان خه‌ریكى
خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن به دیوێكى
تردا ده‌یانه‌وێت ئه‌و قه‌باره گه‌وره‌یه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌كان
له گه‌رمیاندا كه‌م بكه‌نه‌وه و له مه‌ڵبه‌ندێكدا
ڕێك بخرێت..
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوى ببرێت ئه‌و هه‌واڵه‌ى
پشت ڕاست كرده‌وه كه یه‌كێتى نیازى كه‌مكردنه‌وه‌ى
مه‌ڵبه‌نده‌كانى هه‌یه، ئه‌وه‌شى پێوتین كه
ڕه‌نگه ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بێت, به‌ڵام پێده‌چێت
ئه‌وه‌ش له كۆنگره‌دا یه‌كلایی بكرێته‌وه.. یه
كێكى تر له‌و ئه‌گه‌رانه‌ى ده‌وروژێنرێت، ئه‌وه‌یه
كه كۆنگره‌ى داهاتووى یه‌كێتى تا ئێستا ڕوون نیه
كه‌ى ده‌به‌سترێت، ئه‌وه یه‌كێتى ده‌باته ململانێیه‌كى
تره‌وه، یان هێزێكى مه‌عنه‌وى یه‌ك ڕه‌نگ خۆی به‌رجه‌سته
ده‌كات دیارترین ئه‌و هه‌واڵانه‌ش نزیكبوونه‌وه
یان هاتنه خواره‌وه‌ى باڵی ریفۆرمه له گرده‌كه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆ تاوتوێكردن و خۆسازدان بۆ
كۆنگره‌ى داهاتووى یه‌كێتى، به‌رهه‌م ساڵح له
گه‌ڵ دوو ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى مه‌كته‌بى
سیاسى باڵی ریفۆرم (مسته‌فاى سه‌ید قادر و عوسمانى
حاجى مه‌حمود) كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه مسته‌فاى
سه‌ید قادر كه‌سی دیارى ناو باڵی ریفۆرم ئه‌وه‌ى
بۆ( زه‌نگ) ئاشكرا كرد كه دانیشتنى ئه‌وان له
گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح دا په‌یوه‌ندى به مامه‌ڵه
كردنێكى دۆستایه‌تى و هاوڕێیه‌تیه‌وه‌یه به‌ده‌ر
له په‌یوه‌ندى سیاسی و حیزبی, ئه‌و هه‌واڵه‌یشی
به دوور له ڕاستیه‌وه وه‌سف كرد كه له گه‌ڵ
به‌رهه‌م ساڵح دا باس له په‌یوه‌ندى ریفۆرم و یه‌كێتى
كرا بێت.
عومه‌رى سه‌ید عه‌لیش (ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى
مه‌كته‌بى سیاسى) بێ ئاگایی خۆی له‌و كۆبوونه‌وه
ده‌ربڕی و به(زه‌نگ)ى وت:"منیش له راگه‌یاندنه‌كان
ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێندۆته‌وه ته‌واوى ورده‌كارى ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌م له‌لا نیه".
عه‌دنان عوسمان سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى رۆژنامه كه
كۆمپانیاى وشه ده‌رى ده‌كات، وه‌ك چاودێرێكى
سیاسى پێیوایه له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان
و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمه‌وه واقیعێكى تازه سه‌رى
هه‌ڵداوه له كوردستان و به تایبه‌ت له گه‌رمیاندا.
ئه‌و چاودێره سیاسیه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و
په‌رله‌مانى به ریفراندۆم ناوزه‌دكرد و وتیشی:"سه‌رده‌مى
دروشمه‌كان به‌سه‌رچووه، گه‌رمیانییه‌كان به‌و
واقیعه سیاسیه‌ی ئێستا ڕ‌ازى نین و پێویستیان به
گۆڕانه.. دیاره خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌و شێوه نه‌بووه
له‌و ناوچه‌یه‌دا"..
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌رده‌ست كه‌وتوون،
یه‌كێتى له‌م ناوچه‌یه‌دا بڕێكى زۆرى پاره‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
ته‌رخانكردبوو، به‌ڵام به پێى قورسایى و سه‌نگى
خۆى ئه‌و ده‌نگه‌ى نه‌هێنا. ره‌نگه بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى
مه‌ڵبه‌نده‌كانى یه‌كێتیش له‌م ناوچه‌یه هۆكاره
سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ته‌رخانكردنى ئه‌و پاره زۆره
بێت له به‌رامبه‌ر كه‌م ده‌نگى جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى
كه لانى كه‌م هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك له (30) ملیۆن
دینار كه‌متر وه‌رناگرێت.
ئه‌و پرسیاره‌ش كه له زه‌ینى هه‌واداران و لایه‌نگرانى
یه‌كێتیدا دروست بووه, ئه‌وه‌یه ئه‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ى
كه له یه‌كێتى تۆراون به تایبه‌ت جه‌ماوه‌ره
بێشوماره‌كه‌ى جارانى گه‌رمیان كه به قه‌ڵاى
سه‌وزى ئه‌و حیزبه ناسراو بوو و وه‌كو خۆیان
ناویان لێنابوو خه‌ڵكى خۆڕاگر ئه‌ژمار ئه‌كرێت له
ده‌فته‌رى بیره‌وه‌رییه‌كانیدا... به‌ڵام
دروستبوونى لیستى گۆڕان و ده‌نگى په‌نگخواردووى ئه‌م
ناوچه‌یه, بوونه ئه‌و هێزه‌ى كه وایكرد گه‌وره‌یى
یه‌كێتى وه‌كو جاران ته‌ماشا نه‌كرێت له سنوره‌كه‌دا..
بونى یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانیى فیعلى له‌سه‌ر
لیستى كوردستانى له سنورى گه‌رمیاندا، ئه‌و پرسیاره
هه‌ڵده‌گرێت كه یه‌كێتى گه‌رمیانى بوونى به‌و
قه‌باره‌و رێژه زۆره‌وه به‌ره‌و فه‌رامۆشكردن ئه‌بات
یان به جۆرێكى تر ئه‌و بایه‌خه گه‌وره‌ى نه‌خشه‌ى
سیاسى یه‌كێتى نیه. له كاتێكدا له په‌رله‌مانى
پێشوودا ئه‌م ناوچه‌یه زیاد له ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى
هه‌بوو. به‌ڵام له‌و لێدوانانه‌ی كه سه‌عدی ئه‌حمه‌د
پیره داویه‌تی جێگای ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی گه‌رمیان
و جه‌ماوه‌ره زیز بوه‌كه‌ی یه‌كێتی دڵخۆش بن به‌وه‌ی
كه وتویه‌تی" ئێمه تۆڵه‌ی خۆمان له‌و ناوچانه
ناكه‌ینه‌وه كه ده‌نگمان تێدا نه‌هێناوه، به‌ڵكو
به‌دوای فاكته‌ری ئه‌و كێشانه‌دا ده‌گه‌رێین
تابزانین هۆكاری ده‌نگ نه‌هێنانی ئێمه له‌و
ناوچانه چین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره بگه‌رێنینه‌وه
ئامێزی خۆمان و خزمه‌تی زیاتریان بكه‌ین".
به‌تێروانینی عه‌دنان عوسمانیش، لیستی گۆڕان
له‌ناوچه‌كه وای كردوه ئه‌و واقیعه سیاسیه
بگۆڕێ، ئه‌و ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ:"ده‌بێ, یه‌كێتی باش
یا خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌رمیاندا بگۆڕێ".
|