|
|
|
حكومه‌ت كارى
خه‌ڵك ڕایى ناكات و به‌رتیل و ڕه‌شوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه فه‌رمانگه‌كان
هاووڵاتییه‌ك: ئه‌گه‌ر كه‌سوكارى
مه‌سئولێك بیت, هه‌ر زوو ئیشه‌كه‌ت به‌رێ ده‌خرێت |
|
ئاماده‌كردن: مه‌ریوان
حه‌سه‌ن |
به‌ده‌م عاره‌ق و ماندووبونێكى زۆره‌وه دیاربوو كه ئیش و كاره‌كانى
پوره (ئامینه محه‌مه‌د) به‌رێ نه‌خرابوو, له كاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى
له یه‌كێك له ده‌زگا حكومیه‌كان گله‌ییه‌كى زۆرى ده‌كرد, كاتێك
لێمان پرسى ئیش و كاره‌كه‌ت ته‌واو نه‌بووه؟ به‌ر له هه‌موو شتێك
وتى:"ئه‌كرێ بزانم ئێوه كێن؟".. خۆمان پێناساند كه به‌زمانى خۆى
بۆ جه‌ریده‌مانه.. ئه‌و وتى:"جا توخوا رۆڵه ئه‌م حكومه‌ته به
هیچ ته‌ڕ ئه‌بێ ئه‌مه سێ ڕۆژه به‌م ڕێگایه هاتووچۆ ده‌كه‌م بۆ
ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌م ته‌عین كه‌م كه‌س گوێم لێناگرێت". ئه‌و ئافره‌ته
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ناوى كچه‌كه‌ى بۆ دامه‌زراندن هاتوه‌ته‌وه
و نزیكه‌ى ساڵێكیشه موعامه‌له‌ى كردووه. پوره ئامینه وتیشى:"ئه‌چیته
لاى هه‌ر كه‌سێك ده‌ڵێت ئه‌وى تر ده‌زانێت, ئه‌گه‌ر كه‌سوكارى مه‌سئولێك
بیت ئیشه‌كه‌ت زوو به‌ڕێ ده‌خه‌ن!".
ساڵح ئه‌مین پیره پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن بوو, فایلێكى به‌ده‌سته‌وه
بوو چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌كى تێدابوو به نیازى پڕكردنه‌وه‌ى له یه‌كێك
له فه‌رمانگه‌كانى میریدا, به‌ڵام هه‌ر ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌رى پێئه‌كرا,
به(زه‌نگ)ى وت:"سه‌عاتێك ده‌ڵێن خه‌ریكى نان خواردنن سه‌عاتێكى تر
ده‌ڵێن كۆبونه‌وه‌یان هه‌یه به‌ڵام ئیستا ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ناسراو
خزمم ده‌بوو به ته‌له‌فۆنێك بزانه چۆن ئیشه‌كه‌یان بۆ به‌ڕێ ده‌خستم".
مه‌حمود جوامێر فه‌رمانبه‌رى ده‌زگاى خانه‌نشینییه, كاتێ موچه‌ى
خانه‌نشینى دابه‌شده‌كرد زۆر به ئاسایى قسه‌ى ده‌كرد و ده‌یگوت:"ئێمه
به‌كه‌یفى خۆمان ئیش ده‌كه‌ین به‌رنامه‌ى خۆمان بۆ كه‌س ناگۆڕین خه‌ڵكى
هه‌مووى په‌له‌یه‌تى.." ئه‌و فه‌رمانبه‌ره زیاتر له‌سه‌ر قسه‌كانى
ڕۆیشت و به‌هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه پێى وتین:"كۆبوونه‌وه و نان
خواردن له هه‌مو ده‌زگاكان هه‌یه, خه‌ڵكى ئه‌توانێ بچێ له‌گه‌ڵ
حكومه‌ت ئه‌و شته باس بكات ئێمه هیچ ناڵێین".
ئه‌و ڕایه‌ى مه‌حمود هه‌مان ئه‌و بۆچوونه بوو كه (سۆلاف عوسمان)ى
كچه فه‌رمانبه‌ر بۆ (زه‌نگ) ده‌رى بڕى, سۆلاف ئه‌ڵێت:"حكومه‌ت ده‌توانێت
به‌رنامه‌یه‌كى گونجاو بۆ ئیش و كاره‌كان دابنێت".
ئه‌و جگه له‌وه‌ى له ناو شاردا ئیش و كاره‌كانیان جێ به جێ
ناكرێت نیگه‌رانى له‌وه‌ش هه‌بوو هه‌ندێ جار خه‌ڵكى بۆ ئیشێك چه‌ندین
جار ئه‌چێته جێگا دووره‌كان و ته‌واویش ناكرێت پاشان باسى ئه‌وه‌شى
كرد كه خۆى به چاوى خۆى ئه‌بینێت كه ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س ڕوو
له فه‌رمانگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئیشیان بۆ ته‌واو ناكرێت بێ ئه‌وه‌ى
ئیجرائاتێكى یاسایى هه‌بێت.
محه‌مه‌دئه‌حمه‌د به‌ده‌م جه‌نجاڵ بوونى به ئیش و كاره‌كانى
ڕۆژانه‌ى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تا چه‌ند له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت
ڕازیت كاتێك بۆ ئیشێك سه‌ردانیان ده‌كه‌یت؟ به گاڵته‌كردنێكى زۆره‌وه
وه‌ك خۆى ئه‌یگێڕایه‌وه:"ئه‌م حكومه‌ته‌ى خۆمان هه‌ر بۆ پێكه‌نین
باشه ماوه‌یه‌كى به‌ر له ئێستا سه‌ردانى شارى سلێمانیم كرد بۆ
گوێزانه‌وه‌ى فۆرمه‌كه‌م بۆ سه‌ر كه‌ركوك, خه‌ڵكێكى زۆر سه‌ره‌ى
گرتبوو كه ئیشه‌كه‌یان بۆ بكرێت كابرایه‌كم بینى پاره‌ى له خه‌ڵك
كۆ ده‌كرده‌وه لێمپرسى ئه‌وه چییه؟ وتى ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ئیشه‌كه‌ت
زوو ته‌واو بێ بڕێ پاره‌م به‌رێ ئێستا بۆت ته‌واو ده‌كه‌م".
ئه‌و هاووڵاتییه به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه ئه‌و چیرۆكه‌ى
گێڕایه‌وه له‌گه‌ڵ ئاهێكیشدا پێى وتین:"خه‌ریكه
وه‌ك جاران هه‌موو شتێك ئه‌بێ به به‌رتیل".
حه‌سیبه حه‌مید دواى ئه‌وه‌ى له په‌نجه‌ره‌ى یه‌كێك له ژووره‌كانى
نه‌خۆشخانه خه‌ریكى پڕكردنه‌وه‌ى پسوله‌ى هاووڵاتیان بوو, به‌ده‌م
ماندووبوونێكى زۆره‌وه قسه‌ى بۆ كردین:"خه‌ڵكى به‌م ڕۆژه هێنده
تووشى كێشه‌و خه‌فه‌ت و ئازار بووه هیچ ته‌حه‌مولێكى نه‌ماوه هه‌ر
كه‌سێك دێت و ئه‌یه‌وێ زۆر به زوویى ئیشه‌كه‌ى بۆ بكرێت قوتار بێت
بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌وه بدات كه فه‌رمانگه حكومیه‌كان یاسا و
ڕێساى خۆى هه‌یه". ئه‌و له‌وه‌ش نیگه‌ران بوو كه چه‌ندین جار
تووشى جنێو و قسه‌ى ناشیرینى هاووڵاتیان بووه!.
هه‌ر له دواى تێپه‌ڕبوونمان به چه‌ند مه‌ترێك گوێمان له غه‌ڵبه
غه‌ڵبێك بوو له ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك, ئافره‌تێك زۆر به جه‌نجاڵى
هاوارى ده‌كرد و كه‌س گوێى بۆ نه‌ده‌گرت به‌ده‌م ڕێگاوه قسه‌ى به
كردین وتى:"كچێكى دووگیانم له نه‌خۆشخانه‌یه و هه‌رچى ده‌كه‌م كه‌س
به هاواریه‌وه نایه‌ت, ئه‌ڵێن یه‌ك دكتۆره‌ى ژن هه‌یه ئه‌ویش
لێره نییه"..
ئه‌و ژنه به‌ده‌م بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌كى بێ وێنه و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كى
زۆره‌وه هاوارى ده‌كردو ده‌یوت:"تاكه‌ى ئه‌م بێ خاوه‌نییه". |
|