|
كچێك ئه‌ڵێت:
چیتر چاوه‌روانى حكومه‌ت نابین خێرمان پێ بكات
كارگه‌یه‌كى
ئه‌هلى له گه‌رمیان مانگانه گوزه‌رانى چل خێزانى
كه‌سوكارى ئه‌نفال دابین ده‌كات
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
به‌رێوه‌به‌رى كارگه‌ى چپسى گه‌رمیان ده‌ڵێت:"له
ماوه‌ى ساڵێكى ده‌ست به‌كاربوونمانه‌وه
توانیومانه زیاتر له دوو هه‌زار ته‌ن چپس له
گه‌رمیانه‌وه ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى خوارووى عێراق
بكه‌ین. نزیكه‌ى چل خێزانى پاشماوه‌ى ئه‌نفالیش
گوزه‌رانیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م كارگه‌یه".
جه‌لال حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌رى كارگه‌ى چپسى گه‌رمیان
رایگه‌یاند به هه‌وڵ و ماندووبوونى خۆیان
توانیویانه بۆ یه‌كه‌م جار له گه‌رمیاندا كارگه‌یه‌ك
هه‌بێت بتوانێت به‌رهه‌مى بۆ گه‌رمیان و كوردستان
ڕێژه‌یه‌كى زۆر له به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ى
ناوچه‌كانى ناوه‌راست و خوارووى عێراق بكه‌ن.
هاوكارى كردنى كارگه‌یه‌كى له‌و جۆره شتێكى قورس
نییه بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م له‌رووى به‌رهه‌مه‌وه
و هه‌م له رووى ده‌ستى كاره‌وه تیایدا سودمه‌ندبن,
به‌ڵام ئه‌وه بۆ ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌ى ته‌مه‌نى
كارگه‌كه حكومه‌ت هیچ ئاورێكى لێنه‌داونه‌ته‌وه.
جه‌لال حه‌سه‌ن وتى:"ئه‌و رووبه‌ره‌ى له لایه‌ن
شاره‌وانى كه‌لاره‌وه دراوه‌ته ئێمه 600 مه‌تره
و ئه‌مه‌یش له گه‌ڵ ویستى ئێمه‌دا ناگونجێت و
چه‌ند جارێكیش داوامان كردووه ئه‌و رووبه‌ره‌مان
بۆ فراوان بكرێت, به‌ڵام بێ هوده بووه و ئێستا
ئه‌ڵێن شاره‌وانى وه‌عدى ئه‌وه‌ى داوه رووبه‌ره‌كه‌مان
بۆ زیاد بكات".
له‌كارگه‌ى چپسى گه‌رمیاندا ژماره‌یه‌كى زۆر كرێكارى
ژن و پیاوى گه‌رمیانى كار ده‌كه‌ن و بژێوى یانیان
له‌سه‌ره, به‌شێكى ئه‌و كرێكارانه كه‌سوكارى ئه‌نفالكاروانى
ناوچه‌كه.
نه‌سرین سه‌عید وه‌ك یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌ى
كارگه‌كه له كاتێكدا سه‌رقاڵى ئه‌وه بوو ئیشه‌كه‌ى
ته‌واو بكات وتى:"من وه‌ك كچێكى كه‌سوكارى ئه‌نفال
ده‌ستخۆشى له خاوه‌نى كارگه‌كه ئه‌كه‌م كه
توانیویه‌تى گوزه‌رانى ئێمه دابین بكات و له‌و مه‌ینه‌تى
و ناره‌حه‌تیه رزگارمان بێت". ئه‌و كچه‌ى ماندوێتى
كار و خه‌مى قوربانییه‌كانى له سیمادا دیار بوو,
به هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵه‌وه وتى:"خۆزگه له گه‌رمیاندا
دوو كارگه‌ى تر هه‌بوایه و بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه نه‌جاتمان
بوایه هه‌موو مانگێك حكومه‌ت خێرمان پێ بكات و چیتر
چاوه‌ڕوانى ئه‌و خێره نه‌بین".
بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى له هه‌موو جێگایه‌ك مه‌رجێكى
سه‌ره‌كیه و به تایبه‌تى له ناو كارگه‌یه‌ك كه
ڕۆژانه به‌رهه‌مى هه‌بێت و ژماره‌یه‌كى زۆر فه‌رمانبه‌ریش
كارى تێدا بكه‌ن. له‌م كارگه‌یه‌دا به‌پێى پێویست
مه‌رجى ته‌ندروستى نییه.
به‌رێوه‌به‌رى كارگه‌كه هۆكاره‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى كه شوێنه‌كه‌یان به‌رته‌سكه و ئه‌وه‌شى
به تاوانى حكومه‌ت زانى.
وتیشى:"ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌مان فراوان بوایه ده‌مانتوانى
هه‌موو ژووره‌كانمان بۆ چێشتخانه و شوێنى پشوودانى
كرێكاره‌كانمان دابین بكه‌ین, به هۆى ئه‌و بچوكى
بینایه‌وه نزیكه‌ى 60 ته‌ن چپسمان سوتێنرا له
لایه‌ن لیژنه‌ى چاودێریكردنى ته‌ندروستى كه‌لاره‌وه".
سه‌نگه‌ر حه‌سیب یه‌كێكى تر له‌و گه‌نجانه‌ى كرێكارى
كارگه‌كه بوو وتى:"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خۆى هه‌وه‌سى
ئه‌وه‌ى بێت ئاسانكارى بۆ خه‌ڵك بكات شتى زۆر هه‌یه
بۆ نمونه كردنه‌وه‌ى كارگه‌یه‌كى وا نزیكه‌ى چل
خێزانى كه‌سوكارى ئه‌نفالى دابین كردووه با
ئاسانكارى بۆ خاوه‌ن كارگه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌زاران
خه‌ڵكى هه‌ژارى وه‌ك ئێمه له بێ ئیشى و كه‌م ده‌رامه‌تى
رزگارى بێت".
به گوێره‌ى قسه‌ى كرێَكاره‌كانى كارگه‌كه كچى وا
هه‌بوو تا ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان هیچ
شوێنێكى تر‌ى نه‌بینیوه, ته‌نانه‌ت سه‌یرانگاكانى
له ته‌له‌فزیۆنه‌وه دیوه! ئیداره‌ى ئه‌و كارگه‌یه
هه‌ستاون هه‌موو كرێكاره‌كان پێكه‌وه ببنه چه‌ند
سه‌یرانگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ده‌ست و چاویان
بكرێته‌وه, كارگه‌كه وه‌عدى ئه‌وه‌یان داوه هه‌ركه‌سێك
زه‌واج بكات خه‌ڵاتى تایبه‌تى ده‌كرێن.
جه‌لال حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌رى كارگه‌ى چپسى گه‌رمیان
ئه‌ڵێت"چوار خوێندكارى زانكۆ هاتوونه‌ته لاى ئێمه
بۆ ئه‌وه‌ى ئیش بكه‌ن هه‌ر چواریشیان كچ بوونه و
دیاربووه ژیانیان ناروات به‌رێوه بۆیه ئێمه
وه‌عدى ئه‌وه‌مان داوه ئه‌گه‌ر ته‌عین نه‌كران هه‌موویان
ئه‌خه‌ینه سه‌ر ئیش".
ئه‌و كارگه‌یه كه له كۆى 40 كرێكار (35)یان
ئافره‌تن, له ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌ى كاركردنیان
توانیویانه دوو هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مى چپسیان هه‌بێت.
مامۆستا جه‌لال ئه‌وه‌یشى وت"ئێستا كارگه‌یه‌كى پسكیت
له كه‌لاردا هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ى هاوكارى
ناكرێت ئیش ناكات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كارگه
بكه‌وێته كار زیاتر له دوو هه‌زار كرێكارى پێویسته
ئه‌مه‌یش ره‌نگه بێێته هۆى ئه‌وه‌ى به هیچ
شێوه‌یه‌ك بێكارى له گه‌رمیاندا نه‌مێنێت".
|