|
لیستى
كوردستانى شه‌و و رۆژى خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ سه‌رخستنى
بارزانى
كادیرێكى
یه‌كێتى: ئه‌وه‌ى له كوردستان هه‌یه, ده‌ستكه‌وتى
یه‌كێتى و پارتییه
زه‌نگ- سلێمانى
هیشام عه‌بدولكه‌ریم
فه‌وزیه جه‌لال ئه‌ندام به‌ش له مه‌ڵبه‌ندى 21 ى
ده‌وروبه‌رى سلێمانى یه‌كێتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه
كرد كه ئه‌وه‌ى له‌كوردستان به‌ده‌ستیان كه‌وتووه
له سایه‌ى هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌دان (یه‌كێتى
و پارتى) ، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌زۆربه‌ى شار
و شارۆچكه‌كانى كوردستان چه‌ندین سه‌نته‌رى گه‌نجان
و رێكخراوى ژنان كراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى گوایه لیستى كوردستانى به‌ڵێنێكى
زۆرى به ژنان و گه‌نجان داوه و قسه‌یه‌ك هه‌یه
كه دواى سه‌ركه‌وتنیان نه‌توانن ئه‌و به‌ڵێنانه
وه‌ك خۆى به‌جێ بێنن, فه‌وزیه جه‌لال وتى:"ئێستا
ئه‌وه‌ى بۆ ژنان و گه‌نجان و لاوان كراوه, به‌شێوه‌یه‌كى
گشتى به‌رهه‌مى یه‌كێتى و پارتییه. له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى
كوردستان ژنان و گه‌نجان به‌شى شێریان به‌ركه‌وتووه,
هه‌ر له سه‌فه‌ركردنیان بۆ وڵاتانى تر بۆ ته‌واوكردنى
خوێندنیان بۆ ئه‌وه‌ى بڕوانامه‌یه‌كى باش به‌ده‌ست
بهێنن هه‌تا ئه‌ودواى خزمه‌تگوزارییه‌كانیش. ئه‌وه‌ش
ده‌ڵێم ئه‌وه‌ى داواى مافى ژنان و لاوانی كردبێت
لیستى كوردستانییه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و
لیسته رێژه‌یه‌كى به‌رچاوى له ژنان و گه‌نجانى
تێدایه له پاڵێوراوان".
ئه‌و كادیره‌ى یه‌كێتى ئاماژه به‌وه ده‌دات كه
لیستى كوردستانى دژى توندوتیژى ژنانه و له‌و
ڕوه‌شه‌وه وتى:"مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عێراق
له كه‌ناڵه‌كان به ئاشكرا وتى مۆرم له‌سه‌ر
له‌سێداره‌دانى سه‌رۆكى پێشووى عێراق سه‌دام حسێن
نه‌كرد كه‌چه‌ند دیكتاتۆر بوو به‌ڵام به‌چاو
داخستنێ مۆر له سه‌ر له‌سێداره‌دانى بكوژانى ژنان
ده‌كه‌م ، ئێمه‌ش وه‌كو ژنان و ئافره‌تانى
كوردستان نابێت ئه‌و مافانه له‌ده‌ستى خۆمان بده‌ین".
فه‌وزیه جه‌لال به‌شداریكردنى ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
به كاریگه‌ر ده‌زانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت ژنان به
په‌رۆشه‌وه ده‌چن بۆ ده‌نگدان و ده‌نگ به مافه‌كانى
خۆیان ده‌ده‌ن له‌ناو لیستى كوردستانیدا, "چونكه
ئه‌و لیسته لیستى ژنان و گه‌نجانه و زۆربه‌ى
مافه‌كانیان له‌وێ به دى ده‌هێنرێت".
ئه‌ندام به‌شه‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى ده‌وروبه‌رى سلێمانى
مێژووى رابردووى هه‌ردوو حزبه‌كه (پارتى و یه‌كێتى)
به سه‌نگى مه‌حه‌كى ده‌نگدانى خه‌ڵك ده‌زانێت و
پێى وایه نابێت ده‌نگده‌ر ئه‌و مێژووه له بیر
بكات. وتیشى:"هه‌ردوو حیزب كه لیستى كوردستانییان
پێكهێناوه خاوه‌نى هه‌زاره‌ها شه‌هیدن ، ئه‌م
ئازادییه به خوێنى جگه‌ر گۆشه‌كانى ئه‌وان
هاتووه‌ته كایه‌وه ئه‌م پێشكه‌تووه‌ى كه له
كوردستان هه‌یه له هیچ سات و كاتێكى كوردستاندا
نه‌بووه ئه‌مه‌ش له سایه‌ى یه‌كێتى و پارتى
كراوه". فه‌وزیه باسى ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ندێ
لیست هه‌یه "قسه‌ى ناشرین" به‌وى تر ده‌كات, به‌ڵام
به قسه‌ى ئه‌م كادیره, لیسته‌كه‌ى ئه‌وان خۆیان
بچوك ناكه‌نه‌وه و وه‌ڵامیان به كارى شارستانییه‌ت
ده‌ده‌نه‌وه.
فه‌وزیه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لیستى
كوردستانى ئیشى باشى بۆ كه‌ركوك كردووه و ده‌ستى
لێ هه‌ڵناگرێت تاكو ده‌یگه‌رێننه‌وه سه‌ر
كوردستان. وتیشى:"وه‌ك گلێنكه‌ى چاومان ده‌یپارێزین
و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین ماده‌ى 140 بخه‌ینه
گه‌ڕو به‌جدى كارى له‌سه‌ر بكه‌ین"..
كادیره‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى 21ى یه‌كێتى رایگه‌یاند كه
ئه‌وان شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى
ده‌نگ بۆ مه‌سعود بارزانى. ئه‌و ده‌ڵێت:"به
دانانى پۆسته‌ر و ئه‌نجامدانى كۆر و كۆبوونه‌وه‌ى
جه‌ماوه‌رى و سه‌ردانییه‌كى زۆر بۆ ماڵى كه‌سوكارى
ئه‌نفال و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان كارمان بۆ
كردوه و ئه‌وه‌شى ئێمه ئه‌یبینین و ئه‌یبیستین
له خه‌ڵكى دڵخۆشكه‌ره‌یه كه هه‌ردوو لیستى
كوردستانى و لیستى سه‌رۆك هه‌ریًَم سه‌ركه‌وتن به
ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌ش ئه‌ڵێم هه‌ر كاك مه‌سعود
بارزانیه شایسته‌ى ئه‌و پۆسته‌یه و هه‌ر هیى ئه‌وه".
|