|
حكومه‌تى
عێراق ماوه‌یه‌كى زۆره به‌رنامه‌ى له‌ناودانى
موجاهیدینى هه‌یه
"سێ یه‌كى
سه‌رباز و فه‌رمانده‌كانى موجاهیدین ئافره‌تن"
ئا: سامان كه‌ریم
هه‌ردوو ده‌ستى به‌سوكانى ده‌بابه‌كه‌وه گرتبوو,
ته‌نها جومگه‌یه‌كى ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاوى به قه‌ره‌بروت
بوو مابوه‌وه.. ئه‌و دیمه‌نه سه‌ربازێكه
موجاهیدینى خه‌ڵق بوو كه ساڵى 1991 له دامێنى
لاى باشورى رۆژهه‌ڵاتى كفرییه‌وه دواى هێرشى
موجاهیدینه‌كان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ده‌بابه‌كه‌یدا
به گولله‌ى ئارپیجى پێشمه‌رگه سووتێنرابوو..
هه‌تا ئه‌و كاته‌شى به ده‌بابه‌كه‌یه‌وه سووتێنرا,
ده‌ستى له شه‌ڕ و هێرشكردن هه‌ڵنه‌گرت.. ئه‌وده‌م,
موجاهیدین ئه‌و هێزه بوون كه پشتیوانى به‌عسیان
ده‌كرد دژى پێشمه‌رگه..
هه‌فته‌ى پێشوو هه‌واڵى گه‌رمى ئاژانسه‌كانى جیهان
بریتى بوو له‌و هێرشه‌ى سوپا و پۆلیسى عێراقى بۆ
سه‌ر كامپى (ئه‌شره‌ف)ى لاى باقوبه, كه سه‌ربازگه‌ى
موجاهیدینه‌كانى تیایه.
دوو رۆژ شه‌ڕكردن له‌پێناو
به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵادا
شه‌وى سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ى رابردوو,
نزیكه‌ى 1000 چه‌كدارى عێراقى (800 سه‌ربازى سوپا
و 200 پۆلیس) په‌لامارى سه‌ربازگه‌ى (ئه‌شره‌ف)یان
دا, دواى دوو رۆژ شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
موجاهیدینه‌كان به شه‌ڕه به‌رد, دواجار هێزه‌كانى
عێراق چونه ناو شارى ئه‌شره‌فه‌وه و تا ئێستاش
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى سوپاى عێراقى 75%ى شاره‌كه‌یان
خستوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌وه.
موقه‌ده‌م ئیبراهیم كه‌ره‌وى به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى
فه‌رمانده‌ى پۆلیسى دیاله ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ چوونه
ژوره‌وه‌ماندا باره‌گایه‌كى پۆلیسمان له‌ناوه‌راستى
شارى ئه‌شره‌فدا كرده‌وه و ئاڵاى عێراقمان به‌سه‌ر
باره‌گاكه‌دا به‌رزكرده‌وه".
ئه‌گه‌رچى تا ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته, ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانى
هه‌ردولا به‌رده‌وامه, به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن
كه موجاهیدین نه‌توانێت پارێزگارى له‌مانه‌وه‌ى
بكات له ناوچه‌كه‌دا, به‌و پێیه‌ى سوپاى عێراقى
ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه كه به‌شێكه
له عێراق بگێڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى. له‌لایه‌كى
تریشه‌وه ئه‌مه‌ریكیه‌كان بێده‌نگن له هێرشكردنه‌كه‌ى
سوپا, بێده‌نگیش ئاماژه‌ى ڕ‌ازى بوونه.
كێ له‌و په‌لامار و
شه‌ڕانه‌دا كوژرا؟
به‌یاننامه و لێدوانه و راگه‌یاندنه‌كانى
موجاهیدینى خه‌لق كه نوسخه‌ى لێ نێردراوه بۆ
(زه‌نگ), ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له‌و هێرشانه‌ى
سوپاى عێراقدا, نزیكه‌ى 100 كه‌س له‌ئه‌ندامانى
موجاهیدین (سازمان) كوژراون و زیاتر له 385 كه‌سى
تر "به‌سه‌ختى" بریندار بوون و 32 كه‌سیشیان به
بارمته گیراون.
به‌ڵام هێزه‌كانى سوپا و پۆلیسى عێراقى ئه‌و هه‌واڵانه
ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و له‌و ڕوه‌شه‌وه وته‌بێژى
حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند:"راپۆرته‌كانمان ئه‌وه
ده‌خه‌نه ڕوو كه هیچ كوژراوێك له‌ناو ئه‌ندامانى
ئه‌و رێكخراوه ئێرانییه‌دا نییه".
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى (خاڵس)ى
نزیك سه‌ربازگه‌ى ئه‌شرف رایانگه‌یاند كه دوو پۆلیسى
عێراقى گیانیان له‌ده‌ستداوه, به‌هۆى بریندار
بوونیان له شه‌ڕه‌كانى شه‌وى سێشه‌ممه‌دا.
ئامانجى عێراقییه‌كان چییه
له لێدانى موجاهیدین؟
عه‌لى ده‌باغ وته‌بێژى حكومه‌تى عێراقى رایگه‌یاند"هێزه‌كانى
عێراق پێیان باش نه‌بووه به‌هێز و شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه
ده‌ست به‌سه‌ر شارى ئه‌شره‌فدا بگرن, به‌ڵام ئه‌وه
مافى عێراقییه‌كانه كه ئاسایش له وڵاته‌كه‌یاندا
رێك بخه‌نه‌وه". ده‌باغ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات
كه ئامانجى ئه‌وان له‌و كاره جێگیركردنى ئاسایش
و ئارامى ناو سه‌ربازگه‌یه, "به‌و پێیه‌ى به‌شێكه
له خاكى عێراق, بۆیه نابێت ناوچه‌یه‌ك بێت له
ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى حكومه‌تى عێراق بێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى عێراقى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه
كرد كه پێش ڕوودانى شه‌ڕ و پێكدادان, بۆ ماوه‌ى
دوو سه‌عات گفتوگۆ و دانوستان له‌نێوان سوپاى عێراقى
و ئه‌ندامانى موجاهیدین هه‌بوه, سه‌باره‌ت به
چۆڵكردنى شارى ئه‌شرف و گێڕانه‌وه‌ى بۆ حكومه‌تى
عێراقى به ئاشتیانه, به‌ڵام كاتێك دانستانه‌كان
نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام, هێزى تیا به‌كار هێنراوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى:"ئه‌و دوو فه‌وجه‌ى سوپاى عێراقى
راسته‌وخۆ له نووسینگه‌ى نورى مالیكى سه‌ره‌ك وه‌زیرانه‌وه
فه‌رمانیان پێدراوه بۆ چوونه ناو سه‌ربازگه‌كه‌ى
موجاهیدینه‌وه".
شایانى باسه, حكومه‌تى عێراقى ماوه‌یه‌كى زۆره
هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و سه‌ربازگه‌یه دابخات و بگاته
چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌یدا, ئه‌ویش به‌وه‌ى
یان بگه‌ڕێنه‌وه ئێران, یان بگوێزرێنه‌وه ناوچه‌كانى
بیابان یاخود بۆ ده‌وڵه‌تێكى تر.
له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌دا چى
ده‌گوزه‌رێت؟
به‌پێى راگه‌یاندنێكى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى (خه‌بات)ى
كوردستانى ئێران كه دانه‌یه‌كى بۆ (زه‌نگ) نێردراوه
و پشتیان به زانیارییه‌كانى خۆیان به‌ستوه,
دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف ئێستا مانیان له خواردن
گرتوه و رایانگه‌یاندوه تا هێزه‌كانى عێراق له‌و
شاره نه‌كشێنه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ى به بارمته
گیراون ئازاد نه‌كرێن, هه‌روه‌ها پارێزگارى شارى
ئه‌شره‌ف نه‌درێته‌وه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا, ده‌ست
له مانگرتن هه‌ڵناگرن.
جێى باسه, نزیكه‌ى 3500 هاووڵاتى به‌ره‌گه‌ز ئێرانى
ئه‌ندام و هه‌وادارى رێكخراوى (موجاهیدینى خه‌ڵق)
له سه‌ربازگه‌ى ئه‌شره‌ف له ناحیه‌ى عوزێم (100
كیلۆمه‌تر باكورى به‌غدا) ده‌ژین كه ژن و
مناڵیشیان تیادایه و ڕوبه‌رى شاره‌كه‌ش 25 كیلۆمه‌ترى
چوارجاره.
موجاهیدن كێن, كه‌ى هاتنه
عێراقه‌وه؟
رێكخراوى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێرانى (به فارسى:
سازمان مجاهدین خلق ایران) به گه‌وره‌ترین و
كاراترین بزوتنه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى ئێرانى داده‌نرێت.
ساڵى 1965 له‌سه‌ر ده‌ستى ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر و ئه‌كادیمى
ئێرانى به ئامانجى روخاندنى رژێمى شاهه‌نشاى
ئێران دامه‌زراوه. دواى روخانى رژێمى شاهانه, كه
ئه‌م رێكخراوه ده‌ستى تیادا هه‌بوو, ناكۆكى كه‌وته
نێوان موجاهیدین و رژێمى حوكمڕانى تازه‌ى ئێرانه‌وه,
له 1981 شه‌ڕ و كوشتار كه‌وته نێوانیانه‌وه و
هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى ده‌یان هه‌زار
كه‌سى له لایه‌نگر و ئه‌ندامانى ئه‌و رێكخراوه
كوشتوه, به‌ڵام رێكخراوه‌كه به‌ئامانجى روخاندنى
ده‌سه‌ڵاتى ئێران به‌رده‌وامه له به‌رهه‌ڵستكارییه‌كانى
خۆى‌و له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شیدا.
رێكخراوى موجاهیدین به‌شێكه له هاوپه‌یمانێتییه‌كى
فراوان به (ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى به‌رگرى له
ئێران) ناسراوه, كه وه‌ك په‌رله‌مانێكى ئێرانى
له مه‌نفا كار ده‌كات. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه 5 رێكخراو
و 550 ئه‌ندامى دیار و كه‌سایه‌تى سیاسى و شاره‌زاى
ئێرانى له‌خۆده‌گرێت.. (سوپاى ڕزگارى نیشتمانیى ئێرانى)
باڵى چه‌كدارى رێكخراوى موجاهیدین خه‌ڵقه كه
ئێستا له سه‌ربازگه‌ى (ئه‌شره‌ف)ى عێراق نیشته‌جێن
و زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئافره‌تن.
له ساڵى 1986 به‌دواوه هه‌زاران چه‌كدارى
موجاهیدینى خه‌ڵق هاتنه عێراقه‌وه و له‌و وڵاته‌دا
وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارى ئێرانى دراوسێ كاریان كرد, ئه‌وه‌ش
پاش ئه‌وه هات كه فه‌ره‌نسا به رێككه‌وتن
له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا (مه‌سعود ره‌جه‌وى)ى سه‌رۆكى
موجاهیدنى له وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد, به‌و ئامانجه‌ى
سه‌دام سودیان لێ وه‌رگرێت له‌شه‌ڕى عێراق-ئێران
(1988)دا.
له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه مه‌سعود ره‌جه‌وى
سه‌ركردایه‌تى موجاهیدنى ده‌كرد, هه‌تا ساڵى 1989
پۆستى ئه‌میندارى گشتى رێكخراوى موجاهیدین خه‌ڵق
درا به مریه‌م ره‌جه‌وى (هاوسه‌رى مه‌سعود ره‌جه‌وى).
له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئه‌ودا, تاكه كارێك كه
زۆر هه‌وڵى بۆ دا و سه‌ركه‌وتوو بوو لێى, كۆكردنه‌وه‌ى
هه‌زاران ئافره‌ت بوو له ده‌ورى موجاهیدین خه‌ڵق
و واى لێهات به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانى
ئه‌و رێكخراوه ئافره‌ت بن. له ئێستاشدا سێ یه‌كى
ئه‌ندامانى سوپاى رزگارى و زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى
ئافره‌تن, نیوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌كه‌ش هه‌ر
ئافره‌تن.
|