|
پرسه ئیدارى و سیاسى و ئه‌منیه‌كانى په‌یوه‌ست به ناوچه
كوردستانیه‌كانى دیاله جارێكى تر بووه بابه‌تى گه‌رمى میدیاكان,
به‌جۆرێك گرژییه‌كانى نێوان هێزه كوردییه‌كان و هێزه‌كانى عێراق
گه‌یشته ئاستێك لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له خانه‌قین به فه‌رمانده‌ى
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ى سنوره‌كه راده‌گه‌یه‌نێت كه
پشكینن و ده‌ست بردن بۆ باره‌گاى حیزبه كوردییه‌كان, سه‌عدیه یه‌كسان
ده‌كات به خوێن.
ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌لاحى كوێخا دواى ئه‌وه هات كه رۆژى 4-8 فه‌رمانده‌ى
ئۆپه‌راسیۆنى (موژده‌ى خێر) له ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ى سه‌ر به خانه‌قین
به‌ئه‌فسه‌رێكى كورد ده‌ڵێت, كه به‌نیازن باره‌گاى حیزبه كوردییه‌كان
به‌تایبه‌تى كۆمیته‌ى رێكخستى سه‌عدیه بپشكنن و ئه‌فسه‌ره كورده‌كه
و كۆمیته‌ى سه‌عدیه‌ش مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین ئاگادارده‌كه‌نه‌وه و
ئه‌وانیش فه‌رمانى ئه‌وه‌یان پێده‌ده‌ن رێگا نه‌ده‌ن یه‌ك سه‌ربازى
عێراقى پێ بنێته باره‌گا كوردییه‌كانه‌وه و هێزه كوردییه‌كانیش
ده‌كه‌ونه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رى
پشكنینى باره‌گاكانیان.
سه‌ره‌تاى گرژییه‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت, كه فه‌رمانده‌ى
پۆلیسى دیاله بریار ده‌دات پۆلیسى جه‌له‌ولا بكاته به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
و له‌خانه‌قین جیاى بكاته‌وه و عه‌قید مه‌حمود كه عه‌ره‌بێكى
هاورده‌ى هۆزى (كروی)یه بكاته به‌رێوه‌به‌رى و سێ بنكه‌ش له حه‌مرین
و تبج و سه‌عدیه بكاته‌وه و فه‌وجێكى فریاكه‌وتنیش دابمه‌زرێت و
(800) گه‌نجى عه‌ره‌بى هاورده‌ى (كروى) بۆ وه‌ربگیرێت. لێپرسراوى
مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه رازى نابن ئه‌و
بریاره جێبه‌جێ بكرێ.
ناره‌زایى له چوارچێوه‌ى حیزبیه‌وه تێپه‌ر ده‌بێت بۆ نێو هۆزه‌كان
و, بریاره‌كه به گرنگ پێدان به هۆزى كروى و په‌راوێزخستنى هۆزه‌كانى
تر‌ى داده‌نێن, (53) سه‌رۆك هۆز به‌یاننامه‌یه‌كى ناره‌زایى ده‌ده‌نه
پارێزگارى دیاله.
هۆزى كروى كه گه‌وره‌ترین هۆزى عه‌ره‌بى نیشته‌جێى سنوره‌كه‌یه,
له‌چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى پاكتاوى نه‌ژاردى له‌لایه‌ن رژێمى له‌ناوچووى
سه‌دامه‌وه هاتونه‌ته ناوچه‌كه و زۆرینه‌یان له‌ریزه‌كانى حیزب
و سوپاى به‌عسدا پله‌دار بوونه كه به (1500) كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێ
و, ئێستا ده‌یانه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندى و ده‌سه‌ڵاتى له‌كیسچوویان وه‌ربگرنه‌وه.
په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌ش (ئیبراهیم حه‌سه‌ن) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاى دیاله ده‌ڵێ:"ئه‌وانه پێشتر له‌سه‌ر رێگاى عوزێم و
ئیمام وه‌یس به ده‌مامكه‌وه كوردیان ده‌كوشت ئێستا كه دۆخه‌كه
گۆراوه ده‌یانه‌وێ له‌نێو ئه‌نجومه‌ن وپارێزگاى دیاله بوختان و
كێشه بۆ كورد دروست بكه‌ن.
د.به‌رهه‌م وه‌زیرى به‌رگرى ده‌هێنێته
ماڵ
دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى كه فیرقه‌ى (5)ى سوپاى عێراق بروسكه‌یه‌كى
ئاراسته‌ى لیواى (34)ى پێشمه‌رگه كرد ناوچه كوردستانیه‌كانى
دیاله به‌جێبهێڵن, د. به‌رهه‌م ساڵح جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق,
وه‌زیرى به‌رگرى عێراق بانگ ده‌كات بۆ ماڵه‌كه‌ى خۆى له به‌غدا و
داواى روونكردنه‌وه‌ى لێده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه و ئه‌ویش
بێئاگایى خۆى له‌و بروسكه‌یه ده‌رده‌برێ و ده‌ركردنى پێشمه‌رگه
له ناوچه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوى نوێنه‌رى سه‌رۆك تاڵه‌بانى له فه‌رمانده‌یى گشتى
هێزى پێشمه‌رگه پێیراگه‌یاندین كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌وه
دڵنیایان كردوینه‌ته‌وه كه پێشمه‌رگه له شوێنى خۆیان ده‌مێننه‌وه
و وه‌زیرى به‌رگریش سه‌ردانى ناوچه‌كه ده‌كات. ئه‌م لێدوانه‌ى
ناوبراو پێش ئه‌وه هات كه سه‌ردانێكى مه‌یدانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى
له سنورى قه‌ره‌ته‌په و خانه‌قین و سه‌عدیه كرد.
"ئێمه تیرۆریست نین به‌شێكین له
پێكهاته‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق"
پرسه هه‌ستیاره‌كانى ناوچه‌ى خانه‌قین, ده‌بێته هۆى گرێدانى په‌یوه‌ندى
ته‌له‌فۆنى نێوان كۆسره‌ت ره‌سول جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و د.نورى
مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ژه‌نه‌راڵ باربارۆى فه‌رمانده‌ى
هێزه‌فره‌ره‌گه‌زه‌كان.
لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى یه‌كێتى رایگه‌یاند دواى ده‌نگۆى
پشكنینى باره‌گا كوردییه‌كان ده‌ست به‌جێ هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سول
و د. ئه‌رسه‌لان بایز-یان ئاگادار كردۆته‌وه و ئه‌وانیش هه‌وڵه‌كانیان
چڕكرۆدته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه.
ناوبراو راشیگه‌یاند ئێمه پێمان راگه‌یاندون هێزه كوردییه‌كان به‌شێكن
له پێكهاته‌ى عێراق و پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌كه, ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش
بۆ له‌ناوبردنى تیرۆریستانه نه‌ك پشكنینى باره‌گاى حیزبه‌كان. هه‌روه‌ك
وتیشى:"به كۆمیته‌ى سه‌عدیه‌مان راگه‌یاند كه رێگا نه‌ده‌ن باره‌گاكه‌ى
بپشكنن و سه‌عدیه ده‌كه‌ینه ئاو و خوێن".
كۆسره‌ت ره‌سول, سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌كان
له نیگه‌رانى كورد و یه‌كێتى ئاگادار ده‌كاته‌وه و له‌وه‌ش
ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه پشكنینى باره‌گا كوردییه‌كان له
چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى (موژده‌ى خێر) دا دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كات.
گرژییه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى عێراق ء هێزه سیاسیه كوردییه‌كان
سنورى هێڵه‌كانى ته‌ماس ده‌به‌زێنن و وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى
كوردستانیش هێزه‌كانى له كه‌لار كۆده‌كاته‌وه و ده‌كه‌ونه
ئاماده‌باشیه‌وه و ئێواره‌ى هه‌مان رۆژیش عوسمانى حاجى مه‌حمود ده‌گاته
خانه‌قین و له‌گه‌ڵ ئیدارات و مه‌ڵبه‌ند و لق كۆده‌بێته‌وه و رۆژى
دواتریش سه‌ردانى قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا ده‌كات و به به‌رپرسانى
سنوره‌كه راده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌تى هه‌رێم پشتیوانیانه و رێگا
نادات هێزى سوپاى عێراق بێته نێو خانه‌قین و باره‌گا كوردییه‌كان
له‌هه‌ر شوێنێك بپشكێنرێت.
دواى هێوربوونه‌وه, نان خواردنێك له‌سه‌ر
خوانى یه‌كێتى
ئێواره‌ى 4-8, شه‌ش فرۆكه‌ى جۆرى كۆپته‌رى هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌كان
به ئاسمانى شێخ باوه‌دا ده‌سورێنه‌وه و دواتر ده‌نگى دوو ته‌قه
ده‌بیستن و (4) كۆپته‌ریان ئینزال ده‌كه‌ن ء ئۆتۆمبێلێكى جۆرى
كیا-پاس ده‌سوتێنن و شۆفێره‌كه‌شى ده‌به‌ن. سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان
هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێننه‌وه كه زانیارى هه‌بووه
تیرۆریستانى ئه‌لقاعیده دزه‌یان كردۆته ناو باخه‌كانى (ئاوایى گه‌وره).
كاتژمێر (5)ى به‌ره‌به‌یانى 6-8 ئۆپه‌راسیۆنى (موژده‌ى خێر) له جه‌له‌ولا
به پشكنینى ماڵان ده‌ست پێده‌كات, به پێچه‌وانه‌وه‌ى گرژییه‌كانى
سه‌عدییه‌وه هێزه‌كانى سوپاى عێراق نزیك هیچ باره‌گایه‌كى كوردى
ناكه‌ون و داواى هاوكارى و زانیارى له هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن
ء, نیوه‌رۆى هه‌مان رۆژیش له‌سه‌ر داواى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه
میوانى كۆمیته‌ى جه‌له‌ولاى یه‌كێتى ده‌بن.
چاودێرێكى سیاسى واى بۆ ده‌چێت فشار و هه‌ڵوێستى توندى كورد به‌رامبه‌ر
گرژییه‌كانى سه‌عدیه واى كردبێت مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستى سوپاى عێراق
گۆڕ‌انى به‌سه‌ردابێت.
|