|
مانه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كان,
ڕقى لیسته‌كان له‌یه‌كترى تۆخ ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكى
شاره‌وانى كه‌لار: با لیسته‌كان رۆژێك بۆ جوانى
شار ته‌رخان بكه‌ن
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
حه‌مید محه‌مه‌د مامۆستایه له‌قوتابخانه‌ی
گرده‌گۆزینه‌ی بنه‌ڕه‌تی له كه‌لار, به‌لاى ئه‌و
دیواره‌دا ده‌گوزه‌شت كه پڕ بوو له بانگه‌شه‌ى
هه‌ڵبژاردن. به‌گرنگی زانی ئه‌و پۆسته‌ر و
لافیتانه لێبكرێنه‌وه. وتیشى:"له‌به‌ر هێوركردنةو‌ه‌ی
دۆخه‌كه‌ش سودی هه‌یه و به به‌رچاوه‌وه نه‌بێت
باشتره و له‌ڕووی پاك و خاوێنی شاریشه‌وه لادانی
سیمای شار جوان ده‌كاته‌وه بۆیه داوا له لیسته‌كان
ده‌كه‌م بانگه‌شه‌كانیان لێبكه‌نه‌وه".
هاووڵاتیان خه‌مى ئه‌وه‌یانه مانه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كان,
دڵڕه‌قى لیسته‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كدى تۆخ بكاته‌وه.
بۆیه حه‌مید محه‌مه‌دى شۆفێریش ڕاى وایه كه پێویسته
خودى لیسته‌كان ئه‌و پۆسته‌رانه لێبكه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌دساڵحی ڕۆژنامه‌نووسیش لیسته‌كانی به به‌رپرس
زانی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ر و لافیتانه,
وتیشى:"لیسته‌كان چۆن به‌ر پرسن له‌هه‌ڵواسینی
پروپاگه‌نده بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاواش به‌رپرسن
له لابردنیان".
ئه‌و وتیشى:"نازانم به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕازی نین,
یان بڵێم كه‌مته‌رخه‌میش هۆكاره بۆ مانه‌وه‌یان".
له‌حاڵه‌تی لانه‌دانی ئه‌و پۆسته‌ر و لافیتانه بۆ
پاكڕاگرتنی سیمای شار ئه‌ركی لادانی ئه‌و پۆسته‌ر
و لافیتانه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاره‌وانی كه‌لار.
جواد وادی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار ئاماژه‌ى به‌وه
كرد كه ئه‌وان به‌ر له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان
هه‌موو لاینه‌كانیان كۆ كردوه‌ته‌وه ئه‌و شوێنانه‌یان
بۆ دیاری كردن كه بۆیان هه‌یه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی
تێدا بكه‌ن. وتیشى:"له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانیه‌وه
لیست و لایه‌نه‌كانمان ئاگاداركرده‌وه كه‌پۆسته‌ر
و لافیته‌كانیان لابه‌ن ئێمه چاوه‌ڕوانین لای بده‌ن
هه‌ندێكیان لایان بردوه, هه‌ندێكیان لایان نه‌بردووه".
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار دانى به‌وه‌دا نا كه ده‌بێت
شاره‌وانی پۆسته‌ره‌كان لابدات, به‌ڵام ئه‌وان
وه‌ك ڕێزێك ده‌ڵێن با لیسته‌كان خۆیان لایبه‌ن
چونكه‌پاكه‌وان ڕه‌نگه بیدڕێت.
جواد وادى لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كانى به ئه‌رك
زانى و ده‌ڵێت:"حه‌ق وایه ڕێزی ئاڵا‌و وێنه‌ی خۆیان
بگرن زوو هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان واته زۆر ڕێزگرتنه
له بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان".
ئه‌و وتیشى:"له‌م شاره‌دا 60 هه‌زار كه‌س ده‌نگیان
داوه, ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه و لافیته‌یه‌ك یان پۆسته‌رێك
لێبكه‌نه‌وه شاره‌كه‌مان پاك ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌یان
بۆ لیسته‌كانیان كرد بۆ ماوه‌ی مانگێك با ڕۆژێكیش
خۆیان بۆ پاككردنه‌ه‌ی شاره‌كه‌یان ماندوو بكه‌ن".
|