|
به‌گه‌رما و
گرانییه‌وه هات
ڕه‌مه‌زان
له گه‌رمیان, مانگی پێشوازی شیرینی و وه‌لاوه‌نانی
تاڵیه‌كانه
ئا: بڕیار محه‌مه‌د
جیاواز له‌ڕه‌مه‌زانه‌كانی پێشتر كه ته‌نیا به‌گرانیه‌وه
ده‌هات, ئه‌مساڵ ڕه‌مه‌زانی گه‌رمیان گه‌رمایه‌كی
باشی له‌گه‌ڵدابوو, به‌ڵام دیارده‌ی كردنه‌وه‌ی
دوكان و گرتنبه‌ری پلانی حكومه‌تیشی له‌گه‌ڵدا بوو.
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه دوكانداره‌كانی
بازاڕی هاوچه‌رخ له‌كه‌لار بڕیاریاندا تاوه‌كو
سه‌عات 12ى شه‌و دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه و
قایمقامی كه‌لاریش بۆ كارئاسانی هاتوچۆكردنی هاوڵاتیان
2 كاتژمێر به‌ر له‌بانگ ڕێگه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل
قه‌ده‌غه ده‌كات.
بوونی بازاڕێكی گه‌وره
له‌شه‌ودا
هێمن محه‌مه‌د وه‌ك دوكاندارێكی بازاڕی هاوچه‌رخ
وتی:"سه‌رجه‌م دوكانداره‌كانی بازاڕی هاوچه‌رخ بڕیارمانداوه
تاوه‌كو 12ی شه‌و دوكان بكه‌ینه‌وه, چونكه به‌ڕۆژ
خه‌ڵك ماندووه‌و توانای گه‌ڕانی كه‌مه".
عه‌لی ڕه‌حیم منداڵێكی جگه‌ره‌فرۆشه, پێى خۆشه
به‌شه‌و دوكانه‌كان ئه‌كرێته‌وه و لاى وایه گه‌رماى
رۆژ ڕێ به خه‌ڵك نادات هاتوچۆى بازاڕ بكات.
جگه‌ره‌فرۆشه‌كه وتیشى:"ئه‌و بازاڕه به‌شه‌و
زیاتر فێنكه‌و كردنه‌وه‌ی له‌شه‌ودا مایه‌ی
خۆشحاڵی خه‌ڵكیه".
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی
هاتوچۆى ئۆتۆمبێل پێش بانگ راده‌گیرێت
جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كه‌لار بڕیارى داوه
به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ناوبازاڕی شاری كه‌لار هێڵی
سه‌ره‌كی ناوبازاڕ دابخه‌ن, چونكه هاوڵاتیان بۆ
كڕینی شمه‌ك ده‌ڕژێنه ناوبازاڕ و ژماره‌یه‌ك له
ڕۆشنبیرانیش ئه‌و پێشنیاره‌یان بۆكردوون. ئه‌مه
له‌كاتێكدایه زۆرێك له‌شه‌قامه‌كانی شار فراوان
ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بكرێن به‌دوو ساید.
ئومێد ئه‌نوه‌رى هاووڵاتى ئه‌و پلانه‌ی به‌باش
وه‌سف كرد و وتی:"بۆ به‌ربانگ كردن خه‌ڵكی سه‌ر
له ئێواران په‌له ده‌كات, له‌ئاكامی تێكه‌ڵ
بوونی خه‌ڵك و ئۆتۆمبیل مه‌ترسی هه‌یه كاره‌سات ڕووبدات".
به‌قاڵه‌كانی كه‌لار ئه‌م
مانگه به مانگی شیرینی ناو ده‌به‌ن
"به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تردا هیچ مانگێك
وه‌ك مانگی ڕه‌مه‌زان خورمام نه‌فرشتووه, به‌ڕاستی
مانگی شیرینیه", ئه‌مه قسه‌ی سیامه‌ند محه‌مه‌دی
میوه‌فرۆشه كه له‌ناو جه‌رگه‌ی بازاڕدا سه‌رقاڵی
به‌قاڵیه. ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه خه‌ڵكێكی
زۆر له رۆژانى ره‌مه‌زاندا ڕووى لێده‌كات بۆ
كڕینی خورما.
یادگار حوسێنیش كه‌چاوه‌ڕوانی بانگى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى
رۆژوه‌كه‌ى بشكێنێت, ده‌ڵێت:"هه‌موو ئێواره‌یه‌ك
ته‌نیا به‌خورما به‌ربانگ ده‌كه‌مه‌وه و
له‌وه‌ته‌ی خۆم ناسیوه‌ته‌وه بینیومه كه‌سوكارم
و باب و دایكم به خورما به‌ر بانگیان كردۆته‌وه
بۆیه حه‌قی خۆیه‌تی به‌قاڵه‌كانی كه‌لار به‌ڕه‌مه‌زان
بڵێن مانگی شیرینی".
دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی
له‌تاڵیه‌كان
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م مانگه‌دا خه‌ڵكی له‌خواردنه‌وه
تاڵیه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه, كه‌سێك كه به‌هۆی
پابه‌ندبوونی به‌نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌وه, نه‌یویست
ناوى ته‌واوى خۆى ئاشكرا بكات و به (ك,م) ئاماژه‌ى
به‌ناوه‌كه‌ى كرد, وتی:"ساڵانه له‌م مانگه‌دا واز
له‌خواردنه‌وه ده‌هێنم, چونكه هه‌ست ده‌كه‌م
جگه له گوناح كردن بێ ڕێزیش ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر
به‌م مانگه".
به‌رز بوونی نرخ و پلانی
حكومه‌ت
ئاكۆ محه‌مه‌د وه‌ك مامۆستایه‌ك هێمای بۆ ئه‌وه
كرد له‌گه‌ڵ هاتنی ڕه‌مه‌زاندا نرخی شمه‌ك گران
كراوه.
به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
له‌كه‌لار لیژنه‌یه‌ك بۆ چاودێریكردنی بازاڕ پێك
هاتووه. جه‌لال شێخ نوری قایمقامی قه‌زای كه‌لار
ده‌ڵێت:"قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار لیژنه‌ی چاودێریمان
پێكهێناوه
بۆ چاودێریكردنی بازاڕ هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشیار
هاوڵاتی ئیستغلال نه‌كات".
وتیشی:"با هاوڵاتیان له‌به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی
شمه‌ك ئاگادارمان بكه‌نه‌وه".
سه‌رباری ئه‌م ڕێ وشوێنانه, بۆ پاراستنی گیانی
هاوڵاتیان به‌شی چاودێری ته‌ندروستی له‌مه‌ڵبه‌ندی
خۆپاراستن و ژینگه‌پارێزی كه‌لار بۆ چاودێركردنی
خۆراكی بازاڕ دوو تیمی ته‌ندروستی پێك هێناوه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی چاودێری ته‌ندروستی
كه‌لار وتی:"ئێواران و به‌یانیان تیمه‌كانمان خۆراكه‌كان
ده‌پشكنن, هه‌ست ده‌كه‌ین خۆراك و شیرینیه‌كی زۆر
ده‌خرێته بازاڕه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه وتیشی:"ده‌كرێ موتابه‌عه‌مان زیاتر
بێت نه‌وه‌ك فرۆشیاران هاتنی ئه‌م مانگه به‌هه‌ل
بزانن بۆ گرانكردن و ساغكردنه‌وه‌ی خۆراكی خراپ و
فرۆشتنی به هاوڵاتیان".
|