|
خه‌ڵكى كفرى
چاوه‌روانى پرۆژه‌ى زیاتر له تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن
تاڵه‌بانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 20 پرۆژه‌ى گرنگى
كفرى ده‌ربڕیوه
زه‌نگ-كفرى
جه‌ماوه‌رى كفرى له‌وه دڵنیابوون كه تاكه پاركه‌كه‌یان
هه‌رێزى تێدا نییه به‌ڵام به ئومێده‌وه بوون
مام جه‌لال به‌ڵێنى پرۆژه‌ى جۆراو وجۆریان پێ بدات
به‌ڵكو نه‌مامى ئومێد له ده‌رونیان گه‌شه بكات.
"هاتنى مام جه‌لال خۆشحاڵى كردین, به‌ڵام ده‌بوایه
به‌رنامه‌كه‌ى تێر و ته‌سه‌ل تر بوایه و رێكخه‌رانى
گه‌شته‌كه‌ى تێگه‌یشتنى ته‌واویان ده‌رباره‌ى
فه‌رامۆش كردنى شاره‌كه پێشكه‌ش بكردایه به‌ڵكو
به ده‌ستپێشخه‌ریه هه‌میشه‌ییه‌كانى دڵى خه‌ڵكى
خۆشتر بكردایه", ئه‌مه قسه‌ى نه‌وزادى كرێكاره
كه ئومێدیشى خواست مام جه‌لال له‌وه‌ختى تریشدا
سه‌ریان لێ بداته‌وه.
تاڵه‌بانى به‌رێگایه‌كدا گه‌یشته كفرى كه پڕ له
تاسه و قیرتاوێكى خراپ, عه‌لى شۆفێریش پێى وایه
كه ده‌بوو مام جه‌لال یه‌كه‌م كار بۆ ئه‌م شاره,
چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێگایه بوایه.
"ئه‌مرۆ رۆژى منه چونكه من تاقه كورێكم بوو و
كردمه قوربانى كوردستان, بۆیه ده‌نگ به 54 و
كاك مه‌سعود ده‌ده‌م".. نه‌جیبه عه‌لى عوسمان ئه‌و
ئافره‌ته‌ى هاتبوو بۆ پێشوازى تاڵه‌بانى واى وت.
ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه چه‌ند ساڵه چاوه‌ڕێى رۆژێكه
تیایدا تاڵه‌بانى ببینێت, "شكور گه‌یشتمه ئاواتى
خۆم و زۆر خوشحاڵ بووم به‌م رۆژه".
ئه‌و رۆژه‌ى تاڵه‌بانى هاته كفرى, ئه‌گه‌رچى هه‌ر
نیوسه‌عاتێك له پاركه‌كه‌ى كفرى مایه‌وه و وتارى
بۆ خه‌ڵك دا, ژماره‌یه‌كى زۆر له هه‌موو چین و توێژه‌كان
له نیوه‌ڕۆیه‌كى گه‌رمه‌وه له چاوه‌ڕوانیدا
بوون. "وه‌ك رۆژى جه‌ژن بوو وامزانى بارى نا
ئاسایى له كفرى ڕاگه‌یه‌ندراوه بۆیه شار چۆڵه"
ئه‌مه قسه‌ى عه‌دنانى دوكانداره كه جه‌ختى
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه خه‌ڵكى مام جه‌لالیان
خۆش ده‌وێ بۆیه ده‌بێ سه‌رۆك كۆماریش حیسابێكى
تایبه‌تى بۆ بكات و بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ
ته‌رخان بكات "به‌ڵكو له‌گه‌ڵ مێژووه دێرینه‌كه‌ى
ئاینده‌یه‌كى گه‌شى هه‌بێ".
به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌ى هاتبوو بۆ ئاهه‌نگى وتارخوێنه‌كه‌ى
تاڵه‌بانى, چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بوون هه‌گبه‌یه‌ك
داواكاریان بۆ جێبه‌جێ بكات و بێتاقه‌تى له سیماى
شاردا بسڕێته‌وه. ئه‌وه‌تا نه‌جات ستار وه‌یس كه
هاووڵاتییه‌كه‌ى شاره‌كه‌یه ئه‌ڵێت:"ئێمه
هاتووین گوێ له‌مامه بگرین بزانین چى پێیه بۆ
شاره‌كه‌مان".
تاڵه‌بانى پشتیوانى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ جێبه‌جێ
كردنى 20 پرۆژه‌ى گه‌وره له شاره‌كه‌دا. سه‌ردار
فه‌قێ محه‌مه‌د قایمقامى كفرى ده‌ڵێت:"ئێمه 20
پرۆژه‌مان پێشكه‌ش كردووه و به‌رێز مام جه‌لال
ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ر هه‌مووى ده‌ربڕیوه و
له‌سه‌رى نوسیوه بۆ به‌رێز عیماد ئه‌حمه‌د بۆ جێبه‌جێ
كردن. پرۆژه‌كان گۆڕانكارى باش له‌شاره‌كه‌دا
دروست ده‌كه‌ن".
سه‌ردار فه‌قێ رونیشى كرده‌وه كه دابین كردنى
هێڵى به‌تانى بۆ كارگه‌ى رستنى كفرى و هه‌روه‌ها
دروست كردنى زێراب و قیرتا و كردنه‌وه‌ى كولێژ له‌كفرى
و دابه‌ش كردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و
هاوڵاتیاندا به‌شێكى ئه‌و پرۆژانه بوون كه تاڵه‌بانى
پشتیوانى كردوه.
|