|
گه‌ره‌كه‌كانى
كه‌لار تاپۆ ده‌كرێن
”ده‌بێت
هاوڵاتیانیش هاوكارى حكومه‌ت بن بۆ رێكخستنى
ماسته‌ر پلانى شار“
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
به‌رپرسى به‌شى یاسا و موڵكدارێتى له شاره‌وانى
كه‌لار ده‌ڵێت:" به پێى بریارێك ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ى
كه پێش ساڵى نه‌وت و یه‌ك زیاده ره‌وى بۆ كراوه
ئێستا تاپۆ ده‌كرێن وه ئه‌و گه‌ره‌كانه‌یش كه تاپۆ
ده‌كرێن و ئه‌وكات حه‌قى ئه‌وه‌یان ده‌بێت سلفه‌ى
عه‌قار وه‌ربگرێت".
عه‌تا حه‌مه ساڵح به‌رپرسى به‌شى یاسا و مه‌ڵكدارێتى
له شاره‌وانى كه‌لار ئاماژه به‌وه ده‌كات:" به‌پێى
دوو بریار ئه‌و خانووانه‌ى كه له پێش ساڵانى نه‌وت
و یه‌كه‌وه دروستكراوه كه پێى ده‌وترێت خانووى
دروستكراو له سه‌ر موڵكى ده‌وڵه‌ت به پێى ژماره
41 /ساڵى 1999 له گه‌ڵ بریارى ژماره 25 ى ساڵى
2000 ئه‌م بریاره ماوه‌یه‌كى یاسایى بۆ دابینكرا
بوو پاش به سه‌رچوونى ماوه یاسایه‌كه‌ى دواى ئه‌وه
كار به هیچ بریارێك نه‌كراوه به مه‌به‌ستى به
تاپۆ كردنى خانووى زیادره‌و ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى
دڵخۆشى بێت ئه‌وه‌یه پێ ده‌چێت له ئاینده‌یه‌كى
نزیكدا به پێى ئه‌و بریاره كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى
شاره‌وانى كه‌لار هاتووه ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ى كه
به شێوه‌یه‌كى یاسایى دروست كراون ده‌بێت تاپۆ
بكرێن. یه‌كێك له‌و ئومێدانه‌ى گه‌ره‌كه زیاد
ره‌وه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و خانووانه‌ى تاپۆ ده‌كرێن
ده‌توانن سولفه‌ى عه‌قاریش وره‌گرن. عه‌تا حه‌مه
ساڵه‌ح وتى:" هه‌موو موڵشكێك ته‌ملیك كرا حه‌قى هه‌موو
شتێكى ده‌بێت حه‌قى ئه‌وه‌ى ده‌بێت سولفه‌ى عه‌قار
وه‌ربگرێت حه‌قى سولفه‌ى تریشى ده‌بێت له لایه‌ن
بانقه نێو ده‌وڵتیه‌كانه‌وه, یه‌كێك له‌و گه‌ره‌كانه‌ى
ناو شارى كه‌لار گه‌ره‌كى كه‌لارى كۆنه كه ئه‌گه‌ر
تاپۆ برێت ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان تیایدا
سودمه‌ند ده‌بن بۆیه لێپرسراوى به‌شى یاسا و موڵكدارێتى
له شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت:"كه‌لارى كۆن سجلى ئه‌ساسى
نیه له تاپۆیا بۆیه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ سجلى
تازه‌ى بۆ بكه‌یت ئه‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌و گه‌ره‌كه ته‌نها خۆ ئاماده‌كردنێكه
بۆ ته‌ملیك كردنى دیاره له كه‌لارى كۆن رێژه‌یه‌كى
زۆر خانوو هه‌یه كه تاجاوزى كردبێت به‌ڵام له
گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێمه ئه‌بێت ئه‌وه بزانین له
هه‌موو كوردستان ته‌جاوز هه‌یه كه‌لارى كۆنیش هه‌روه‌كو
ئه‌وان ده‌توانرێت چاره‌سه‌رێكى بۆ بدۆزرێته‌وه,
له لایه‌كى تریشه‌وه سه‌لام عوسمان لێپرسراوى به‌شى
هونه‌رى و جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار رایگه‌یاند:"
بۆ مه‌سه‌له‌ى تاپۆ كردن ئێستا خه‌ریكى تاپۆ كردنى
گه‌ره‌كى كه‌لارى كۆنین كه لیژنه‌یه‌كمان پێك هێناوه
پێك هاتووه له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى كه‌لار و
كشتو‌كاڵى كه‌لار به‌شى ئابوورى و له گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كى
دارایشدا به حوكمى ئه‌وه‌ى كه‌لارى كۆن وه‌ختى
خۆى دێ بووه ئه‌مه‌یش كه‌وتووه‌ته ناو لیستى
ژماره سێ وه وه ئه‌وكاته‌ى كه تاپۆى كه‌لار
ته‌واو بوو نه‌خشه‌ى كه‌لار ده‌نێرین بۆ نه‌خشه
دانان ده‌بێت هه‌موو گه‌ره‌كه‌كانیش به شێوه‌یه‌كى
ئه‌ندازه‌یى رێك رێكى بكه‌نه‌وه وه هه‌موو
كۆڵانه‌كانیش پێویسته به شێوه‌ى ئه‌ندازه‌یى بن
نابێت گه‌ره‌كێك پانێكه‌ى دوو مه‌تر بێت یه‌كێكى
تر دوانزه مه‌تر بێت وه له‌و كاته‌یشدا ده‌بێت
خه‌ڵك هاوكارى حكومه‌ت بكات ماڵى وا هه‌یه مه‌ترێك
یان دوو مه‌تر له خانوووه‌كه‌ى ده‌روخێنرێت ئه‌مه
نابێت ببێته كێشه‌یه‌كى گه‌وره چونكه ده‌بێت هه‌موو
لایه‌ك بیر له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بكاته‌وه نه‌ك
ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه
خه‌ڵك رووحى لێبورده‌یى نه‌بیت ناتوانین ماسته‌ر پلانى
شار به‌و شێوه‌یه رێك خه‌ین كه مه‌به‌ستمانه.
خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و شوێنانه زیاتر ده‌كرێت به
پێى وته‌ى ئه‌وان كه هه‌موو خانووه‌كان له رووى
یاساییه‌وه رێك بن و هه‌ووشیان تاپۆ كارابن ئه‌گینا
هیچ زه‌مانێك نیه بۆ ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ى زیاده‌ره‌ویان
كردووه خزمه‌تگوزارى ته‌واى بۆ بكرێت.بۆیه
سه‌لام عوسمان جیپَگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار
ئه‌وه‌ى وت:" ئه‌گه‌ربێتو گه‌ره‌كێكى وه‌كو كه‌لارى
كۆن تاپۆ بكرێت ئه‌وا شۆسته یه‌كێكه له به‌رنامه
سه‌ركیه‌كانى ئێمه جگه له‌وه‌یش ئه‌گه‌ر ئاوه‌رۆى
نه‌بێت به هه‌مان شێوه ئه‌ویش یه‌كێكه له به‌رنامه‌كان,
جگه له كه‌لارى كۆن گه‌ره‌كى تریش له ناو جه‌رگه‌ى
كه‌لاردا تاوه‌كو ئێستا تاپۆى نیه ئه‌وانیش به
حه‌قى خۆیانى ده‌زانن بخرێنه بوارى جێبه‌حێكردنه‌وه
بۆیه سه‌لام عوسمان وتى:" گه‌ره‌كى تریشمان هه‌یه
له كه‌لار تا ئێستا بێ تاپۆن له‌وانه گه‌ره‌كى
سه‌ركه‌وتن ـ ئازادى ـ سیروان بۆ ئه‌مانیش ئیشیان
بۆ كراوه, ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى شاره‌وانى كه‌لاره
ئه‌وه‌یه بوجه‌یه‌ك دیارى نه‌كراوه بۆ ئه‌و لیژنانه‌ى
كه خه‌ریكى تاپۆ كردنن بۆیه ئه‌مه ره‌نگه هه‌ندێ
جار ببێته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌م ته‌رخه‌مى یاخود
دواكه‌وتن رووبدات به پێى وته‌ى جێگرى سه‌رۆكى
شاره‌وانى كه‌لار. نورى سه‌عید روو پێ‌و سه‌رۆكى ئه‌و
لیژنه‌یه‌ى ئێستا له كه‌لارى كۆن خه‌ریكى تاپۆ
كردنن ئه‌وه‌ى پێ وتین:" ئێمه ئێستا له قۆناغى
سه‌ره‌تاین و له‌م رۆژانه به فیعلى ده‌كه‌وینه
ئیش كردنه‌وه بۆیه ئێستا ناتوانم زانیارى ته‌واوتان
بده‌مێ تا ئه‌و كاته‌ى ده‌ست ده‌كه‌ین به ئیشى خۆمان.
|