|
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره دابه‌شكردنى غاز له رێگاى پسوله‌ى
وه‌كیله‌كانى خۆراكه‌وه كارى پێ ناكرێت و به‌هۆى زۆربوونى غاز و
نه‌مانى قه‌یرانه‌وه, ئێستا له رێگاى ئۆتۆمبیلى تایبه‌ته‌وه
كۆڵانان ئه‌گه‌ڕێت و غاز ئه‌گه‌یه‌نرێته به‌ر ماڵان, به‌ڵام ماوه‌ى
چه‌ند رۆژێكه نرخى هه‌ر بوتڵه غازێك له شه‌ش هه‌زار دیناره‌وه
بۆته حه‌وت هه‌زار و هه‌زار دینارى چوه‌ته سه‌ر, بێگومان ئه‌مه
پاش ئه‌وه‌ى كه پێشتریش هه‌زار دینارى تر‌ى هاتبوه سه‌ر.
شه‌داد له‌تیف كه هووڵاتییه‌كى دانیشتوى شارى كفرییه ئاماژه‌ى به‌وه
كرد كه هه‌ركاتێك پێویستیت به‌غاز بێت له‌گه‌ره‌كه‌كه‌تدا به
ئاسانى ده‌ستت ده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆى جێگه‌ى خۆشحاڵیه به‌ڵام
هه‌ر رۆژه و نرخێكى بۆ داده‌نرێت. ئه‌و هاووڵاتییه به‌رزبونه‌وه‌ى
نرخه‌كه‌ى خسته ئه‌ستۆى غاز فرۆشه‌كان و وتى:"نازانم تاكه‌ى
بازرگانى به خه‌ڵكى هه‌ژاره‌وه ده‌كه‌ن". شه‌داد به حه‌ماسێكى
زیاتره‌وه بۆ زه‌نگ ده‌یگوت:"با لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار مشورێكى ئه‌و
كێشانه بخوات".
نه‌بوونى غاز له‌هه‌ر كاتێكدا قورسایی ئه‌ركه‌كه‌ى به پله‌ى له
سه‌ر شانى ژنانه, چونكه ئه‌وان له‌زۆربه‌ى كاروباره‌كانى ماڵدا
غاز به‌كار ئه‌هێنن. "ئه‌گه‌ر نرخى غاز و سوته‌مه‌نى به‌م جۆره
بێت خه‌ڵكى ناچاره بگه‌رێته‌وه بۆ دۆخه‌كه‌ى جارى جاران و نان و
چێشت له سه‌ر دار بكات" ئه‌مه به‌شێك بوون له قسه‌كانى گێلاس
عیزه‌دین كه ژنى ماڵه‌وه‌یه.
ئه‌و ژنه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نرخى غازه‌كه
زیاد كراوه, "كه‌چى به‌شى چوار چێشت و دوو نانكردن ناكات". گێلاس
له رێى (زه‌نگ)ه‌وه داواشى ده‌كرد ئاورێكى جدى له‌م مه‌سه‌له‌یه
بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م په‌رشوبڵاویه نه‌هێڵرێت خۆى وته‌نى "ژیانى
فه‌قیر بوه‌ته بازرگانى كردن به ده‌ستى پاره‌داره‌كانه‌وه".
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى غازدا, به‌نزینیش له به‌نزینخانه‌كاندا
قه‌یرانى تێ كه‌وتوه و به ئاسانى ده‌ست ناكه‌وێت, ئه‌و قه‌یرانى
به‌نزینه‌ش هۆكارێكه بۆ زیاد بوونى نرخى كرێ ڕێى تاكسییه‌كانى
هاوتوچۆ و هاووڵاتیانیش هه‌ر به گلله‌یین.
"زۆر جار خه‌ڵكى دوعامان لێده‌كات وائه‌زانن ئێمه خۆمان نرخى كرێ
رێ گران ده‌كه‌ین به‌ڵام له راستیدا گوناحى ئێمه‌ى تێدا نییه به‌نزین
گرانه و هیچ سودمه‌ند نابین". (كارزان محێدین)ى شۆفێر ئه‌و قسه‌یه‌ى
بۆ كردین.
باوكى سه‌فین یه‌كێكى تر بوو له‌و شۆفێره‌كان به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه
وتى:"زۆر پێكه‌نینم به‌م وه‌زعه دێت جارى وا هه‌یه به‌نزین به
لێشاو دێت و جارى واش هه‌یه بۆ ده‌رمان ده‌ست ناكه‌وێت".
هه‌ژار یاسین وه‌ك هاووڵاتییه‌ك گلله‌یى زۆرى له گرانى كرێ
رێگاكان هه‌بو, وتى:"خوا ره‌حمى كردوه سوته‌مه‌نیمان له ده‌ره‌وه
بۆ نایه‌ت ئه‌گینا هه‌موومان ده‌بوایه له جیاتى ئۆتۆمبێل
باسكیلمان هه‌بوایه".
سه‌باره‌ت به گرانى نرخى سوته‌مه‌نى و ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ى كه هه‌یه,
زه‌نگ په‌یوه‌ندى كرد به سه‌ردار فه‌قێ محه‌مه‌د قایمقامى قه‌زاى
كفرى سه‌ره‌راى پشتراسكردنه‌وه‌ى ئه‌و رووداوه وتى:"هۆكارى نه‌بوونى
به‌نزین ئه‌وه‌یه حسه‌ى كفرى له سلێمانى یه‌وه دیت و تا راده‌یه‌ك
له ئاستى پێویستدا نییه داوامانكردوه بخرێته سه‌ر كه‌ركوك". له‌باره‌ى
گرانى نرخى غازیشه‌وه وتى:"ئه‌و كێشه‌یه په‌یوه‌ندى به كه‌ركوكه‌وه
هه‌یه و له‌وێ گران بوه نه‌ك ئێره".
|