|
عه‌دنان مه‌نسور به‌رپرسى مادده‌ى
140 له خانه‌قین بۆ (زه‌نگ):
ماده‌ى 140
شێرپه‌نجه‌ى ئه‌و نه‌ته‌وه و كه‌سانه‌یه كه
دژایه‌تى ده‌كه‌ن..
ئا/بابان عه‌بدولكه‌ریم
خانه‌قین
به‌رپرسى لیژنه‌ى ماده‌ى 140 له شارى خانه‌قى هه‌رچه‌نده
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى
لیژنه‌ى باڵاى ماده‌ى 140 له وه به كه‌مته‌رخه‌م
له ئاست ڕاپه‌ڕاندنى ئیش و كاره‌كانیدا تۆمه‌تباركرا
به‌ڵام ڕۆژى هه‌ینى كه پشوى ڕه‌سمیه ئه‌و له گه‌ڵ
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ماده‌ى 140 له خانه‌قى
له ماڵه كه‌یى خۆیدا زۆر به دڵسۆزانه سه‌رقاڵى
به ڕێكردنى ئئیشو كارى فایلى ئاواره‌كانى سنورى
خانه‌قى بوون و ڕاشى وابوو ئاله‌م كاته‌دا ده‌وام
بێت یان پشو له نوسینگه بێت یان له ماڵه‌وه ده‌بێت
خۆمان ماندوو بكه‌ین له پێناو هه‌رچى زووترى ڕاپه‌ڕاندنى
كاروباره‌كانى تایبه‌ت به ماده‌ى 140ى ده‌ستور.
عه‌دنان مه‌نصور لێپرسراوى لیژنه‌ى ماده‌ى 140 له
شارى خانه‌قى سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى
جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 پێى وابوو ئه‌مه ده‌رفه‌تێكى
دیكه‌یه و نابێت ئه‌م جاره‌ش له كیسى خۆمانى بده‌ین
و ووتى (31/12/2007)به پێى ده‌ستور دوا ڕۆژى واده‌ى
جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 بوو به‌ڵام په‌رله‌مانى
كوردستان و په‌رله‌مانى عێراقیش ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ربڕى
كه تایبه‌ت بوو به درێژكردنه‌وه‌ى ماده‌ى 140 بۆ
شه‌ش مانگى دیكه‌و ئه‌م شه‌ش مانگه‌ش ناتوانین
ناوى لێبنێین دواخستن ده‌توانین بڵێین ئه‌مه
جۆرێكه له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ئه‌و ماوه‌یه‌ى
كه له ده‌ست جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 چوه وعه‌دنان
مه‌نصور ماده‌ى 140 ى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه وه‌سف
كرد بۆ به‌ره‌ى توركمانى و عه‌ره‌به‌كان و پێى
وابوو به دروستكردنى كێشه‌و گرفت بۆ ئه‌م ماده‌و
دواخستنى درێژه به ژیانى خۆیان ده‌ده‌ن و به سه‌ركه‌وتنیشى
دۆڕان و مردنى ئه‌وانى لێده‌كه‌وێته‌وه
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ئه‌و هۆكارانه‌ش كرد كه
ڕۆلێكى ئیجگار گه‌وره‌یان له دواخستنى ئه‌م ماده
ده‌ستورییه‌دا بینیوه‌و ووتى (7)مانگ و هه‌ڤده
ڕۆژ هه‌موو ئیش‌و كاره‌كانى ئه‌م ماده‌یه وه‌ستێنراون
له ڕابردوودا‌و یه‌كه‌مین لایه‌نى به‌رپرسیش لێى
خودى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران بوه چونكه دوو مانگ
و حه‌ڤده ڕوژى له‌سه‌ر ئیمزایه‌كى سه‌رۆك وه‌زیران
كاره‌كانى ئه‌م ماده‌یه وه‌ستێنران.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى ئیش‌و كاره‌كانیان تایبه‌ت
به ماده‌ى 140 له شارى خانه‌قین, لێپرسراوى
لیژنه‌ى ماده‌ى 140 له خانه‌قى ووتى ئێمه سه‌رجه‌م
ئیشوكاره‌كانى خۆمان به شێوه‌یه‌كى موئه‌سه‌سى ده‌به‌ین
به ڕێوه‌و سه‌ربه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقین
و یه‌كێك له ده‌سكه‌وته باشه‌كانمان گه‌رانه‌وه‌ى
هه‌ردوو ناحیه‌ى قۆره‌توو مه‌یدان بوه بۆ سه‌ر
شارى خانه‌قى و توانیومانه هه‌تاوه‌كو ئێستاش
ڕێژه‌یه‌كى زۆر فۆرمى هاوڵاتیان وه‌ربگرین و به‌رده‌وام
یش ده‌بین تاوه‌كو ڕۆژى 28/2وه جگه له‌وه‌ش
توانیومانه فایلى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه خه‌ڵكى
مه‌نده‌لین و دانیشتوى شارى به‌غدادن لیژنه‌مان بۆ
دروست كردون و توانیومانه بڕیارێكى پێوه‌ربگرین
هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه له ئامارى
57دانیشتوى مه‌نده‌لى كورد نشین بوونه‌له ڕۆژى
ڕاپرسى له‌سه‌ر ماده‌ى 140ده‌نگ بده‌ن و له ماوه‌یه‌كى
كه‌مى داهاتوشدا ئیعلانى چۆڵكردنى ناوى عه‌ره‌بى
هاورده له ناو سجلاته‌كانى خانه‌قیندا راِده‌گه‌یه‌نین
و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موویان به 3 وه‌جبه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
بۆ شوێنه‌كانى خۆیان و ئیستاش ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م
عه‌ره‌بى هاورده له ناو سجلاته‌كانى نوسینگه‌كه‌ى
ئێمه‌دا ماوه‌و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له خوارو ڕژه‌ى عه‌ره‌بى
هاورده‌ى هه‌موو نوینگه‌كانى ماده‌ى 140له‌وه‌یه
له ناوچه دابڕاوه‌كاندا به‌رپرسى لیژنه‌كه
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه‌وا له خانه‌قیندا ڕكه‌وتنێك
و جۆره دیالۆێك له نێوان كورد‌و توركمانه‌كان و
عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌كانى شاره‌كه‌دا دروست بكرێت
ئه‌و هه‌وڵه پوچ بكرێته‌وه كه تایبه‌ته به
دژایه‌تى كردنى ماده‌ى 140له خانه‌قى له ڕێگه‌ى
نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى تره‌وه و ئێستاش زیاد له
28گوندى عه‌رب له گونده‌كانى نزیك خانه‌قین هه‌ن
كه زۆربه‌یان كادرى یه‌كێتى و پارتى و حیزبه
كوردستانیه‌كانن و یه‌كه‌مین جاریش عه‌ره‌ب و
توركمانه‌كانى شاره‌كه له ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى
شاره‌وانى خانه‌قینه‌وه یاداشتێكیان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى عێراق و په‌رله مانى كوردستان كرد به
نیسبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ى شارى خانه‌قین بۆ باوه‌شى هه‌رێمى
كوردستان و سه‌رجه‌م هاولاتیانى شارى خانه‌قینیشى
له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه خانه‌قین زۆر به سه‌ركه‌وتوانه
له پرۆسه‌ى ده‌نگ دان له‌سه‌ر چاره‌نوسى شاره‌كه
دێته ده‌ره‌وه.
|