|
روناك
فه‌ره‌ج (سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى رێوان) بۆ زه‌نگ:
له‌م وڵاته‌دا بێحورمه‌تترین و بێكه‌سترین بوونه‌وه
هه‌ر ژنه!
به‌شى دوه‌م و كۆتایى
ئا/ رێناز نورى-سلێمانى
زه‌نگ: پێت وانیه به‌شداری نه‌كردنی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخۆ له‌حیزب و ده‌سه‌ڵاتدا و مانه‌وه‌یان
زیاتر له‌رێكخراوه ژنانه‌كانی سه‌ر به‌حیزبه‌كاندا
ئه‌بێته هۆی ده‌رنه‌خستنی تواناكانی ژنان؟
*ئاخر من ئێستا بۆم پێناسه‌كردی نامه‌وێ دووباره‌ی
بكه‌مه‌وه, تۆ ده‌ڵێی باشتر وانیه له‌جیاتی له‌به‌شی
ژنانه‌كه‌ی له‌به‌شێكی تردا ئیشبكا, ئه‌و هه‌تا
ئێستا ئه‌و هۆشیاری و ئاگاییه له‌لای به‌ئایدیا
زۆر دروستنه‌بووه ئه‌و كاتێك یه‌كێتی نیشتمانى بۆ
نموونه ئایدیاى زۆر خۆشئه‌وێ ئه‌وه وه‌كو
ئایدیای ئه‌وه له‌پالأ ئه‌وه‌دا ئه‌مه موعته‌قه‌دی
ئه‌وه ئه‌و رێكخراوه‌شی خۆشئه‌وێ كه ئیشی تێدا
بكا له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه. خۆی
لێره‌دا ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاگایی هۆشیاری ژنان.
زه‌نگ: واتا ئاگایی ژنی ئێمه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و
ئاسته‌ی ئه‌ویش وه‌ك ئه‌ندامه پیاوه‌كان كار بۆ
حیزب بكات, به‌ڵام نه‌ك هه‌ر له‌به‌شه ژنانه‌كه‌یدا
بمێنێته‌وه؟
*جا ئه‌مه لێره‌دا دوولایه‌نه, ژنانێكی تێدایه
ئاگاییه‌كانیان ساده‌یه‌و له‌خۆشه‌ویستی یه‌كێتی
نیشتمانی ئه‌سڵه‌ن له‌ناو یه‌كێتی ژنان كار ئه‌كه‌ن
نه له‌خۆشه‌ویستی ژنان, ژنانێكیشان هه‌یه به‌ئاگاییه‌وه
ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن و فیعله‌ن ژنانی به‌ئاگان ئه‌ڵێن
نا ئێمه لێره‌وه ئیش ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژنان
به‌رینه ناوه‌ندی بڕیار یان ئه‌وه بۆچوونی ئه‌وانه
من و تۆ ئه‌توانین ره‌خنه‌یان لێبگرین به‌س
ناتوانین نه‌زره‌ی ئه‌وان بگۆرێن.
من پێَم خۆشه تۆ ئه‌م پرسیارانه ئه‌كه‌یت چونكه
زۆر پێداگیری له‌ژنی حیزبی ئه‌كه‌ی, به‌ڵام ئه‌بێت
ئاراسته‌ی ژنێكى بكه‌ی فعله‌ن له‌ناو ئه‌و
رێكخراوانه‌یا ئیش ئه‌كا گرفته‌كه له‌وه‌دایه من
حیزبی نیم.
زه‌نگ: وه‌ڵامی تۆم وه‌ك لێكۆڵه‌رێك ئه‌وێ نه‌ك
ژنێكی حیزبی؟
*وه‌ك لێكۆڵه‌رێك قسه‌ی خۆم بۆكردی, وتم ئه‌و
رێكخراوانه زیاتر له‌خزمه‌تی حیزبدان وه له‌خزمه‌تی
ده‌سه‌ڵاتدان وه زیاتر بۆ هه‌لبژاردنه‌كان
دایانناون بۆ موناسه‌به‌ته‌كان دایانناون وه‌كو
روویه‌كی مه‌ده‌نی دایانناون, به‌ڵام ئیتر ئه‌و
ژنانه ئیش ئه‌كه‌ن یان نایكه‌ن ئه‌و پرسیاره
ئاراسته‌ی ئه‌وان بكه‌ی باشتره.. من وه‌كو لێكۆڵه‌رێك
پێت بڵێم به‌راستی زیاتر روپۆشێكی مه‌ده‌نیه بۆ
ده‌سه‌ڵات و زیاتر خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ن.
زه‌نگ: بۆچی كاتێك باس له‌كێشه‌یه‌كی ژنان بۆ
نموونه توندوتیژی و كوشتن ...هتد ئه‌كرێت,
زۆرترین ره‌خنه ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان ئه‌كرێن
له‌پێش ده‌سه‌ڵات یان ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ, له‌كاتێدا
ژن له‌پێش ژنبووندا, مرۆڤه؟
*من له زۆر چاوپێكه‌وتنا ئه‌وه‌م وتوه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ژنان نه‌بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی
گشتگیر وه نه‌بووه‌ته به‌شێك له‌قه‌ناعه‌تی
پیاوه‌كان كه نه‌بووشه به‌شێك له‌قه‌ناعه‌تی
كۆمه‌ڵگا ئه‌وكاته به‌س ته‌نها تایبه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه
به‌خۆمانه‌وه وه‌ك مێینه به نموونه كاتێك ژنێك
ئه‌كوژرێ هه‌موو كۆمه‌ڵگا هاواری ئه‌بێ ئه‌ی ئه‌م
هه‌موو رێكخراوانه‌ی ژنان چی ئه‌كه‌ن؟ تۆ ده‌بێ له‌پێشا
سه‌یری كوشتنه‌كه بكه‌یت وه‌ك كوشتنی ئینسانی ته‌ماشاى
بكه‌ی وه‌كو تاوانێك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا رووی
داوه ئیتر ده‌زگای پۆلیس پێی هه‌ڵئه‌سێ ته‌حقیقی
خۆی ئه‌كا نه‌ك تۆ بیخه‌یته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كانی
ژنان, تۆ گرفتێكت هه‌یه ئه‌مه‌یه گرفته‌كه‌ت تۆ
له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه نازانن ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی
ژن چیه؟ كه نه‌زانن ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی ژنان
چیه؟ ئیتر چی بروایه‌كیان به‌مه‌سه‌له‌كانی ژنان
هه‌بێ؟! بۆ خۆی ئه‌ركی رێكخراوى ژنان چى لێده‌رده‌كه‌وێ؟
چ مناڵان بێ چ ژنان بێ چ موهه‌ندیسان بێ بۆ فشاره
بۆ دروستكردنی فشاره بۆ ئه‌وه‌ی به نموونه ئه‌وشته‌ی
ده‌سه‌ڵات به‌چاو نایبینێ ئه‌وان فشار دروست ئه‌كه‌ن
و بڵێن ئه‌وه كه‌موكوریه‌كانته نه‌ك ئه‌ركی
رێكخراوی ژنان ئه‌وه بێ ته‌حقیق له‌كوشتنی ژنه‌كه
بكا‌و مه‌یته‌كه‌ی هه‌ڵبداته‌وه و بیهێنێ و بیبا
ئه‌مانه به‌راستی ئه‌مه گرفتی ئێمه‌یه ئه‌گه‌ر
بووه به‌شێك له قه‌ناعه‌تی كۆمه‌ڵگا چۆن ئه‌ڵێن
مه‌یتی پیاوێكیان فرێ داوه ئه‌ڵێن مه‌یتی ژنێكیان
فرێ داوه, به‌ڵام هه‌تا ئه‌مرۆش زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا
ئه‌و كاته‌ی ژنێك ده‌كوژرێ ده‌سخۆشی ده‌كا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌خلاق و شه‌ره‌فه وه ئه‌وانه‌شی
كه ئیدعای مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتن ده‌كه‌ن ئه‌وانه
ئیدیعای ده‌كه‌ن له‌سه‌ره‌وه به‌س له‌ژێره‌وه قه‌ناعه‌تی
ته‌واویان هه‌یه ئه‌و ژنه‌ی كه شه‌ره‌فیانه
بابكوژرێ له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌یه گرفته‌كه‌ی تۆ
ده‌زگای پۆلیس و ئه‌وانه به‌رپرس ناكرێن.
زه‌نگ: واتا تا ئێستایش فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی زاڵتره
به‌سه‌ر حكومه‌تدا؟
*ئه‌زانی چۆنه ئێمه به ئه‌ساس نه‌بوینه
رێكخراوی فشار, ئه‌سڵه‌ن تۆ وه‌ره له‌جیاتی من هه‌موو
رێكخراوه‌كان بگه‌رێ بزانه چه‌ند ئیشیان له‌كۆڵ
حكومه‌ت كردوه‌ته‌وه رۆژ تا ئێواره به‌و
رێكخراوانه‌شه‌وه كه‌تۆ ره‌خنه‌ی لێ ئه‌گریت هیی
حیزبه‌كان له‌به‌یانی هه‌تا ئێواره دانیشتوون ئه‌مه
كچ و ژنی راكردووه وه‌خۆ ئه‌گرن ئه‌مه خه‌ریكی
كوژراون, ئامار كۆئه‌كه‌نه‌وه, ئه‌مه كێشه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیه.. لێره هیچ شتێ نه‌بووه به
ئیختساسی له‌م وڵاته‌ی تۆدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌بوو
سیسته‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر سیسته‌م هه‌بوو هه‌ر شوێنێ
كاری خۆی ده‌كا رێكخراو كاری فشاره ژنێ ئه‌كوژێ
ژنێ توندوتیژیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌كرێ
به‌نوسین و به رۆژنامه‌و به رادیۆ فشار له‌سه‌ر
حكومه‌ت دروست ئه‌كا ئه‌ڵێ ئه‌و ژنه كوژراوه, به‌ڵام
لێره ئه‌بێ رێكخراوه‌كانی ژنان برۆن ته‌حقیق له‌جسته‌ی
بكه‌ن و پۆلیس ئاگادار بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه تۆ
بته‌وێ و نه‌ته‌وێ له‌م وڵاته‌ی تۆدا بێحورمه‌تترین
بوونه‌وه‌ر ژنه, بێكه‌سترین بوونه‌وه‌ر ژنه, له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و كاته‌ی حساب ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
ژن كه‌سی هه‌یه دایك و باوكی نه‌فره‌تی لێ ئه‌كا
تۆ ئه‌ڵێى من كه‌سم هه‌یه كه‌سی تۆ كێیه؟ ئه‌ڵێن
تۆ كه‌ست چیه؟ ته‌سكه‌ره‌كه‌ت چیه؟ باوكم و
برامه من كه باوكم و برام بریاری نه‌مانی منیدا
كه‌واته من بێكه‌سترین بوونه‌وه‌رم له‌كۆمه‌ڵدا
كه‌سیش لێم ناپرسێته‌وه نه‌یاسا لێم ده‌پرسێته‌وه
نه كۆمه‌ڵگه لێم ده‌پرسێته‌وه هه‌مووش ده‌ستخۆشی
ده‌كه‌ن له‌باوك و برام كه‌منی كوشتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
شه‌ره‌فی یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه, بۆیه
له‌م وڵاته‌ی تۆدا كه‌س خۆی ناكا به ساحێبى ژن ئه‌وه‌ی
خۆی ده‌كاته ساحێبى ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان
ده‌كه‌ن به ساحێبى ژنان رێكخراوه‌كانی ژنانه
رێكخراوه‌كانی ژنانیش به‌و هه‌موو ئازار‌و
موعاناتانه‌وه هه‌یانه‌و به‌و هه‌موو قه‌یرانه
بێ كادرییه‌ی, تۆ نازانی رێكخراوی ژنان به حیزبی
و ناحیزبیه‌وه چه‌نێك گرفتیان هه‌یه تۆزێ حیزبیه‌كان
وه‌زعی مادیان باشتره ئه‌وان پێیان وایه ئێمه
گۆچانێكی سحریمان پێیه له‌یه‌ك دوو رۆژدا كۆمه‌ڵگه
ئه‌بێ بگۆرین ئاخر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌رت نه‌یه‌ته
زمان رێكخراو ناتوانێت بیانگۆرێت.
له‌ناو رێكخراودا خه‌ڵكت هه‌یه قه‌ناعه‌تی به‌وه
هه‌یه ژن بكوژرێ ئه‌مه یه‌كێكه له‌گرفته‌كان هه‌تا
ئێستا حكومه‌ت ژنێك له‌سه‌ر جاده‌یه له‌شفرۆشه
له كۆڵی خۆی ئه‌كاته‌وه ئه‌یبات تێكه‌ڵ به‌و
ژنانه‌ی ده‌كا كه نه‌خۆشی ده‌رونیان هه‌یه ئیتر
بۆی گرنگ نیه ئه‌و ژنه ره‌قه‌م مۆبایل دابه‌ش ئه‌كات
یان ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه ساده‌ن ئێمه
نازانین له‌چی قه‌یرانێكداین حكومه‌ت ساڵانه مه‌راسیمێك
بۆ تۆ ساز ده‌كا قاعه‌ت پڕ ئه‌كات (300) كه‌سی
تیدا كۆبووه‌ته‌وه بیستی ژنه‌و دوو سه‌دو هه‌شتاكه‌ی
پیاوه ریزی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ پیاوه‌كان ته‌رخانكراون
كاتێك ته‌ماشا ئه‌كه‌یت ناوه‌ستن له‌سه‌ر ته‌واو
بوونی مه‌راسیمی هه‌شتی مارسه‌كه كه‌پیاوه‌كان
چونه‌ته ده‌ره‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی
داتناوه به‌رپرسیان بكه‌ی, تۆ وه‌زیری, تۆ سه‌رۆكی
هه‌رێمی تۆی تۆی به‌رپرس, له‌م وڵاته‌دا ئه‌مه‌یه
ئیشی حیزب كه دوه‌لێكی ئه‌جنه‌بی دێته ئێره ئه‌ڵێ
ژن نه‌كوژرا بێ نا وڵاته‌كه‌ی من ئازاده
دیموكراسیه‌تی تێدایه رێكخراوی ژنانى تێدایه ئه‌وه‌نه
رێكخراوی مه‌ده‌نی تێدایه. ئه‌مه بۆ روكه‌شی مه‌ده‌نیه‌تی
خۆیه‌تی ئێستا مافی مرۆڤ و ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان
كردوه به به‌زمێكی تر ئه‌مساڵ له 25 نۆفمبه‌ر
من سافرم كرد بوو به‌ڵام ئامارێكیان بڵاو كربۆوه
ئاماری كوشتنی ژنان كه‌میان كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بڵێن كه‌م ئه‌كوژرێت یه‌عنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌شى
وه‌كو مافی مرۆڤ.... هتد ده‌سه‌ڵات دایئه‌مه‌زرێنی
ته‌نها بۆ خۆڵكرنه چاوی خه‌ڵكه بۆیه هه‌ر
رێكخراو به‌رپرس ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی
كێشه‌ی ژنان بوه‌ته قه‌ناعه‌تی كۆمه‌لگه نه‌بوه‌ته
قه‌ناعه‌تی ده‌سه‌ڵات.
|