|
تامان شاكر بۆ (زه‌نگ):
”دایك و باوك پێیان شه‌رم نییه له
به‌رده‌م مناڵه‌كانیاندا شه‌ڕ بكه‌ن, به‌ڵام پێیان
شه‌رمه ماچى یه‌كدى بكه‌ن!“
به‌شى یه‌كه‌م
سازدانى: نیشتمان جه‌میل
تامان شاكر كه‌سێكى نه‌ناسراو نییه له لاى
زۆربه‌مان.. ئه‌و پسپۆڕى كۆمه‌ڵناسییه, به‌رێوه‌به‌ره
له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى كوردستان, نووسه‌ر
و رۆژنامه‌نووسه..
به‌دیدێكى كۆمه‌ڵناسیان له سه‌ر زۆر بابه‌تى ناو
كۆمه‌ڵگاى كوردى قسه‌ى كردوه, له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى
(زه‌نگ)یشدا قسه له‌سه‌ر هه‌رزه‌كار و مامه‌ڵه‌ى
كۆمه‌ڵگاى كوردى له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاردا ده‌كات..
له دوو به‌شدا, پرسیاره‌كانى زه‌نگ و بۆچونه‌كانى
تامان ئه‌خوێننه‌وه:
زه‌نگ: خێزانى كۆمه‌ڵگاى كوردى تا چه‌ند توانیویه‌تى
یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رزه‌كار كه‌سایه‌تى
خۆى دروست بكات؟
تامان شاكر: سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم خێزانی كوردی،
كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێكدێنن، خێزانێكی نه‌خۆشه،
چ له باری كۆمه‌ڵایه‌تی یا له باری ده‌روونییه‌وه،
سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری به پرۆسه‌یه‌كی سه‌یردا
تێده‌په‌رێت، كور و كچ بریار بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیریه
ناده‌ن، به‌ڵكو خێزانی كور‌و كچه‌كه بریاری بۆ ده‌ده‌ن.
ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌بێته په‌یوه‌ندی نێوان
دوو خێزان زیاتر له په‌یوه‌ندی نێوان دوو كه‌س.
زۆر جار دوو كه‌س ده‌بنه هاورێ و هاوسه‌ری یه‌كتری،
نه‌یه‌كتریان ناسیوه نه یه‌كتریان خۆش ویستوه و
نه له‌یه‌كتری تێده‌گه‌ن، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا
كاره‌ساته، كه تۆ دوو كه‌سی نامۆ به یه‌كتری له
ماڵێك كۆبكه‌یته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش
به‌یه‌كیانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، جا سه‌یری ژیانی
ئه‌م خێزانه بكه، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به
هه‌زاران نموونه‌مان هه‌یه، ژیان تێدا ده‌بێته
دۆزه‌خ، و شه‌ڕێكی بێ بڕانه‌وه رووده‌دات. ئه‌گه‌ر
یه‌ك له لایه‌نه‌كان ده‌نگ هه‌ڵبرێ ئاكامه‌كه‌ی
یان جیابوونه‌وه‌یه یان مه‌رگی ژنێكی لێده‌كه‌ویته‌وه،
جا ئه‌م خێزانانه ناتوانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ
دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤێكی ته‌ندروست، چونكه
خێزانی ئێمه، به تایبه‌تی دایكان ناتوانن رۆلی
په‌روه‌رده‌كار ببینن، به تایبه‌تی له رۆژگاری
ئه‌مرۆماندا، كه دایك زۆربه‌ی كاته‌كانی خه‌ریك
ده‌بێت به په‌یدا كردنی نه‌وت و به‌نزین و ئاو زه‌حمه‌تیه‌كانی
تری ژیان، باوكیش له ده‌ره‌وه خه‌ریكی
دابینكردنی ژیانی خێزانه‌كه‌یه‌تی كه زۆرجار وه‌ك
دوژمن چاویان لێده‌كات.
مامۆستا‌و قوتابخانه‌ش ناتوانن رۆلی په‌روه‌رده‌كار
ببینن، بۆشایه‌كانی نێو خێزان پر بكه‌نه‌وه،
چونكه ئه‌مانیش خاوه‌نی هه‌مان كێشه‌ن و به‌شێكن
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، كۆلانیش به هه‌مان شێوه،
بۆیه ده‌بینین هه‌رزه‌كاری كورد توشی سه‌ر
لێشێواوی بووه‌و نازانێ ده‌رمانی ده‌رده‌كانی له
كوێ په‌یدا بكات، وه‌كه‌س ناتوانێ ئه‌و بۆشاییه
رۆحییه‌ی هه‌یه‌تی بۆی پر بكاته‌وه و ده‌ستی
بگرێت و بیخاته سه‌ر رێگای راست، بۆیه ئێستا
زۆربه‌ی هه‌رزه‌كاران تووشی قه‌یرانی ده‌روونی
هاتوون و بیر له راكردن له‌و واقیعه ده‌كه‌نه‌وه،
یان په‌نا بۆ خۆكوشتن و ماده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌به‌ن
یان خه‌یاڵی هه‌ڵاتن بۆ هه‌نده‌ران هه‌راسانی
كردوون، خێزان و كۆمه‌ڵگه به تاوانبار ده‌زانن
به‌رامبه‌ر به‌و ره‌وشه‌ی كه ئه‌وانی تێكه‌وتووه.حكومه‌تیش
له‌م لایه‌نه‌وه نه‌یتووانیوه بایه‌خ به و چینه
بدات ، كه‌واته ده‌توانین بڵێن، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی
به حكومه‌تیشه‌وه ناتوانێ یارمه‌تی دروستكردنی
ئه‌و چینه بدات، كه دوارۆژ گه‌لێكیان له ئه‌ستۆدایه،
كه ده‌بوایه زۆرترین و باشترین خزمه‌ت بكرین.
زه‌نگ: ئایا خودى هه‌رزه‌كار پێویسته چى بكات بۆ
بنیادنانى كه‌سایه‌تى خۆى؟
تامان شاكر: ئه‌گه‌ر هه‌رزه‌كار بیه‌وی خۆی دروست
بكات، ده‌بێت خۆی به‌زانست پر چه‌ك بكات، بێجگه
له زانست هیچ شتێكی تر ناتوانێ، ئه‌و كه‌سایه‌تی
ئه‌و بنیات بنێت، راسته به‌شێك له كه‌سایه‌تی
مرۆڤ بۆماوه‌ییه،به‌شێكیشی مرۆڤ خۆی ده‌توانێ
دروستی بكات، به تایبه‌تی به خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی
به‌رده‌وام. چونكه خوێندنه‌وه خواردنی مێشكه ،
مێشكیش، سه‌رچاوه‌ی بیر‌و هۆش و بیركردنه‌وه‌ی
مرۆڤه، هه‌رزه‌كاران پێویستیان به خۆشه‌ویستی و
هێمنی و دڵنیایی هه‌یه له نێو خێزان، پێویسته
دایكان و باوكان، به رامبه‌ر به هه‌ڵه‌ی منداڵه‌كانیان
نه‌بن به جه‌لاد و داركاریان بكه‌ن ، ده‌بێ
لیبوورده‌و پشوودرێژ بن.
چونكه لێدان كه‌سایه‌تی مرۆڤ تێكده‌شكێنی و رقی
بۆ دروست ده‌كات و كه گه‌وره‌ش بوو تۆڵه له كه‌سانی
تر ده‌كاته‌وه، بۆیه هه‌رزه‌كار بۆ بنیادنانه‌وه‌ی
كه‌سایه‌تی خۆی پێویستی به خۆشه‌ویستی و باوه‌ر
به خۆ بوون و رێز لێگرتن هه‌یه، نابێت وه‌ك
منداڵ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین. ده‌بێت
باشترین و نزكترین هاورێیان بین و هه‌میشه دیالۆگ
هه‌بێت له نێوانماندا. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باسی ئه‌و
كێشه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه له جه‌سته‌و عه‌قڵی ئه‌وان
رووده‌دات به راستی و دروستی باسی بكه‌ن وه ئه‌و
كه‌سانه‌ش باشتره كه‌سی نزیك بن .
زه‌نگ: تێڕوانین و مامه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى بۆ
هه‌رزه‌كاران چۆن هه‌ڵ ئه‌سه‌نگێنیت؟ ئایا ئه‌گه‌ر
له ڕووى كۆمه‌ڵناسییه‌وه تێى بڕوانین, كۆمه‌ڵگاى
كوردى له چ ئاستێكدایه؟
تامان شاكر: هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تا باسم كرد كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خوێنده‌واره به تایبه‌تی
چینی ژنان كه چرای ژیان داده‌گیرسێنن له سه‌دا
68 نه‌خوێنده‌وارن، باشه دایكیكی نه‌خوێنده‌وار
له كوێ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی منداڵ بزانێ، هه‌ر
وه‌ختێ منداڵه‌كه‌ی بگری وا ده‌زانێ برسیه‌تی، له‌وانه‌یه
منداڵه‌كه‌ی بۆ باوه‌شی به سۆزی ئه‌و بگری، نه‌ك
بۆ شیر.خاڵێكی تری زۆر گرنگ، باری ئابووری خێزانه‌كانه،
كه هێنده خراپه ، كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له
سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ، زۆربه‌ی خێزانه‌كان
هه‌ژارن، هه‌ژاریش هه‌رچی ده‌ردوو به‌ڵای دونیا هه‌یه
له خۆی حه‌شارداوه، بۆیه دایكان و باوكان
ناتوانن وه‌ك پێویست بایه‌خ به منداڵه‌كانیان بده‌ن،
خاڵێكی تر زۆری رێژه‌ی منداڵه خێزانه‌كان، كه
ناتوانرێ ئاره‌زوو پێداویستیه‌كانیان به باشی
دابین بكرێت، تا گه‌وره‌ش ده‌بن هه‌زار حه‌سره‌ت
له دڵیان‌دا ده‌مینێت.
خراپی په‌یوه‌ندی نێوان دایك و باوك، شه‌ڕی به‌رده‌وام
له ماڵه‌كاندا، كه ئه‌مه نائارامی بۆ هه‌رزه‌كار
به‌رهه‌مدێنێ، دایك و باوكی كورد له به‌رچاوی
منداڵه‌كانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن شه‌رم ناكه‌ن، به‌ڵام
له‌به‌ر چاوی منداڵه‌كانیان ماچێكی یه‌كتری ناكه‌ن،
شه‌رم ده‌كه‌ن، تێروانینی كۆمه‌ڵگه بۆ هه‌رزه‌كاران
نادروسته، دایك و باوكانی كورد ده‌یانه‌وێ منداڵه‌كه‌یان
كۆپی ئه‌وان بێت، به بێ بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه
زه‌مه‌ن گۆراوه، ته‌نانه‌ت هێندێك دایك و باوك
جۆری جل و به‌رگ و خوێندنیش بۆ منداڵه‌كانیان
دیاری ده‌كه‌ن، به بێ گوێدان به حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی
ئه‌وان، بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناتوانێ رۆشنبیر و
كه‌سانی خاوه‌ن فیكر و مه‌عریفه به‌رهه‌م بێنێ،
زانكۆكان به هه‌مان شێوه هه‌ر موچه‌خۆر به‌رهه‌م
دێنن، ئه‌و زنجیره‌یه‌ش تاوه‌كو ئێستا هه‌ر به‌رده‌وامه،
كچ درێژه‌ده‌ری ژیانی دایكیه‌تی، به هه‌مان شێوه
كوڕیش هی باوكیه‌تی، به هه‌مووشیان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی،
عه‌شایری بروا به‌خۆ نه‌بووی تا سه‌ر ئێسقان ره‌ق
و دواكه‌وتوویان پێكهێناوه، كه ناتوانێ مرۆڤی
ئازاد به‌رهه‌م بێنێ، به تایبه‌تی له ئه‌مرۆدا
خه‌ڵك بروای به هیچ شتێك نه‌ماوه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
له پێناوی ده‌سكه‌وته مادییه‌كان ده‌ژیت، تاكه‌كانی
خاوه‌نی سه‌دان ده‌مامكن (ماسكن) بۆ هه‌ر شوێنێك
ماسكێكی تایبه‌تیان هه‌یه، هه‌رزه‌كاریش ده‌رهاویشته‌ی
ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، ته‌نانه‌ت بروای به نه‌ته‌وه
و خۆشه‌ویستی وڵات نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌ماوه، ئاماده‌یه
له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به‌سه‌ر لاشه‌ی
مردوودا بڕوات، گه‌نجێك كه پاره‌و سێكس و ده‌سه‌ڵات
له ئامانجه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانیتی.
ماویه‌تى
|