|
وریا
قه‌یس:"گه‌نجان به وه‌رزش كردن ناخى جوانى خۆیان
ده‌دۆزنه‌وه"
دیدارى : قادر قه‌ره‌داغى
وریا قه‌یس رۆسته‌م له‌دایك بووى 1985 كه‌لار ئه‌ڵێت:"له‌ساڵى
2006 ده‌ستم به‌مه‌شق كردن كرد بۆ ماوه‌ى پێنج
مانگ وپاشان دابڕام وتێدا توانیم دوو پاڵه‌وانیتى
به‌ده‌ست بهینم كه دانه‌یه‌كیان له هه‌ولێرى
پایته‌خت بوو وئه‌وى دیكه‌یان له پاڵه‌وانیتى گه‌رمیان
بوو وبۆ ماوه‌یه‌ك دابڕام وله‌ساڵى 2007 جاریكى
دیكه ده‌ستم كرد به‌مه‌شق كردن وپاڵنه‌ر وراهینه‌رم
بۆ ئه‌م یاریه مامۆستا‌م (مه‌حمود كوردى) بوو كه‌زۆر
هه‌وڵى له‌گه‌ڵم ده‌دا بۆیه من جارێكى دیكه ده‌ستم
كرد به‌مه‌شق كردن وتوانیم له‌و ساڵه‌دا هه‌ردوو
پاڵه‌وانیتى گه‌رمیان وكوردستان له كێشى خۆم به‌ده‌ست
بهینم ,سه‌باره‌ت به به‌رده‌وام بوونى له‌م یاریه‌دا
ووریا وتى په‌یمانم به خۆم داوه له‌سه‌ر مه‌شق
كردن به‌رده‌وام بم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ناوى گه‌رمیان
وكوردستان له‌سه‌ر ئاستى عیراق به‌رز بكه‌مه‌وه‌ونامه‌وه‌ى
له‌م یاریه خۆشه دوور بكه‌ومه‌وه واز بهینم ,
وریا هه‌روه‌ها وتى من ڕۆژانه 4-4.5 كاتژمێر مه‌شق
ده‌كه‌م ,سه‌باره‌ت به‌یارى كردن له‌م پاڵه‌وانیتیه
ووریا ده‌ڵى من ئه‌مڕو زۆر خوشحاڵم چونكه توانیم
ئاستى جوان پێشكه‌ش بكه‌م وزۆر خوشحاڵم سه‌ركه‌وتوو
بووم به‌بوه‌ر به‌خۆ بونیكه‌وه وتى هه‌رچه‌نده
من هه‌موو جارێك سه‌ركه‌وتووم ,سه‌باره‌ت به‌وه‌ى
ئه‌گه‌ر له پاڵه‌وانیتیه‌كدا ڕه‌كابه‌رى به‌هێزت
هه‌بوو چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ى ووریا وتى ئه‌گه‌ر هه‌ست
به‌وه بكه‌م دیمه‌ن وگرته‌ى جوان ده‌رده‌كه‌م وهه‌روه‌ها
ماسولكه‌كانم نمایشى جوانترى بۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى
سه‌ربكه‌وم به‌سه‌ریاندا ,وهه‌روها سه‌رنجى جه‌ماوه‌ر
وناوبژیوانان ڕاده‌كێشم بۆ شوێنه به‌هێزه‌كانى
ماسولكه‌كانم ,سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌ى تواناى هه‌ڵگرتنى
هه‌یه ووریا ده‌ڵێ من به پێى 320 كگم یارى ده‌كه‌م
وبه دبنى 185 كگم ده‌چم وبه پێنج پریس 210 كگم
یارى ده‌كه‌م له‌كوتایدا ووریا وتى داواكارم هه‌رگه‌نجێك
له‌خۆى ڕاده‌بینى بێت ئه‌م یاریه بكات چونكه گه‌شه
كردنى له‌ش وهه‌روه‌ها جوانكردنى وده‌توانى ره‌كابه‌رى
وپاڵه‌وانیتى پێ بكه‌یت وهه‌روه‌ها گه‌نجانمان
بۆیه گه‌نجانمان ده‌توانن به‌وه‌رزش ناخى جوانى
خویان بدۆزنه‌وه.
|