|
(عضو شعبه)یه‌كى پێشوى
حیزبى به عس له كه‌ركوك بۆ (زه‌نگ):
به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه و مالیكیش ناچاره دانوستانى
له‌گه‌ڵ بكات
ئا: رێناس
به بیروڕاى (ئه‌بو قوسه‌ى) حیزبى به‌عسى عه‌ره‌بى
ئیشتراكى هێشتا خاوه‌ن گه‌وره‌ترین پێگه‌ى جه‌ماوه‌ره
له عێراق سه‌ره‌راى ده‌سه‌ڵاتدارانى حیزبه مه‌زهه‌بیه‌كانى
ئه‌مڕۆى عێراق .
ئه‌م وتانه‌ى ئه‌بو قوسه‌ى له ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆیه‌كى
یه‌ك كاتژمێری‌دا بوو كه له ناو كتێبخانه‌یه‌كى
شارى كه‌ركوك به بێ مه‌وعیدى پێشوه‌خت ئه‌نجام
درا.. دواى خۆناسینێك, ئه‌بو قوسه‌ى خۆى ناساند پاش
ئه‌وه‌ى دڵنیا بوو به گوته‌ى خۆى له‌گه‌ڵ (صحفی
مثقف) ده‌كه‌وێته ئاخاوتن وتى:"ناوم (ناوى سیانى
له لاى زه‌نگ پارێزراوه) (عضو شعبه)ى پێشوو
بووم له شارى كه‌ركوك و ئێستاش له ئاواییه‌كى ده‌ره‌وه‌ى
شار ده‌ژیم و جاروبار دێم بۆ كه‌ركوك بۆ كڕینى گۆڤار
و رۆژنامه و كتێب و بۆ بینینى براده‌ره‌كانم.
رێناس: یانى بۆ دووباره خۆ
رێكخستنه‌وه‌ى حیزبى نایه‌ى ؟
ئه‌بو قوسه‌ى: تازه به‌م ته‌مه‌نه پێم ناكرێ, به‌ڵام
به گه‌نج ده‌كرێ. گه‌نجیش ئازاده چى ده‌كات یان
نایكات, به ڵام من خۆم نه‌خێر تازه وازم هێناوه
له كارى حیزبى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستاش باوه‌ڕى
ته‌واوم به رێبازى حیزبى به‌عسى عه‌ره‌بى
ئیشتراكى هه‌یه و پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا
نه‌بوایه سه‌د ساڵى تریش حیزبى به‌عس نه‌ده‌روخا
. با شتێكت پێ بڵێم ئه‌م دیزداشه‌یه‌ی له به‌رمه
له و بازاڕه‌ى له‌نگه كڕیومه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ناچمه ناو ئه‌و پارتانه‌ى ئێستا له‌كه‌ركوك هه‌ن
و پاره ده‌رژێنن.
رێناس: به‌ڵام ئه‌و رووخانه‌ى
حیزبى به‌عس له ئه‌نجامى ملهوڕى سه‌رانى به‌عس
بووه, به‌تایبه‌ت سه‌دام؟
ئه‌بو قوسه‌ى: چۆن؟
رێناس: له ماوه‌ى سى وپێنج
ساڵى حوكمڕانى عێراقى خزانه نێو سێ جه‌نگى دۆڕاوه‌وه
و ئابوورى وڵاتى دابه‌زانده پله‌ى سفره‌وه؟
ئه‌بو قوسه‌ى: نه‌خێر وانیه, له پاش گرتنى ده‌سه‌ڵات
له ساڵى 1968 حیزبى به‌عس تووشى پیلان و
شه‌رانگێزى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ئێران بوویه‌وه.
نه‌یانهێشت عێراق به ئاسووده‌یى بژێت. باشه هه‌ر
حیزبى به‌عس نه‌بوو نه‌وتى عێراق خۆماڵى كرد؟ هه‌ر
حیزبى به‌عس نه‌بوو به‌ده‌یان پرۆژه‌ى ستراتیژى
گه‌وره‌ى ئه‌نجام و یارمه‌تى وڵاتانى تر‌ى دا؟ ئه‌ى
ئاگات له‌و پێشكه‌وتنه گه‌ورانه‌ى ده‌سته‌ى
(تصنیع عسكرى) نه‌بوو؟ كه موشه‌كى دروست كرد و
ئیسرائیل له‌و ترسا چه‌كى له‌وه پێشكه‌وتووتر
دروست بكات, بۆیه له ساڵى 1990ه‌وه ئابڵوقه‌ى
ئابوورى و سیاسی و سه‌ربازى دا تاوه‌كو ئه‌م رژێمه
بروخێنن.
رێناس: به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ى
كه تۆ باسى ده‌كه‌ى كوردى توانده‌وه له عێراق ,
روخاندنى ئاواییه‌كان و ئه‌نفال و چه‌كى كیمیاوى
به‌كارهێنا بۆ له‌ناوبردنى كوردان؟
ئه‌بو قوسه‌ى: جارێ بۆ راگواستنى ئاواییه‌كان ته‌نها
ئاوایى كورده‌كان نه‌بوو, ئاوایى عه‌ره‌به‌كانیش
راگوێزران. ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى وڵات پێى باش بێ
كه ئاواییه‌كان له شوێنێكى گونجاوتر كۆبكرێنه‌وه
بۆ خراپه؟ بۆ تۆ واده‌زانى ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه له
شه‌و و رۆژێك دا روویداوه؟ ئه‌وه له ده‌رئه‌نجامى
ده‌یان كۆبونه‌وه گفتوگۆ و لێكۆلینه‌وه بووه پرس
و ڕا له گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى حیزبى
به‌عس كاربوو. بۆ ئه‌نفال زانیاریم نیه, ناتوانم
قسه بكه‌م, به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌زانم كه رێژه‌یه‌كى
زۆر له هێزه‌كانى فورسان به‌شداریان كرد له
پرۆسه‌كه‌دا كه ئێوه‌ى كورد پێى ده‌ڵێن (جاش) .
بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌وه ئێران ئه‌نجامى دا نه‌ك
عێراق.
رێناس: ئێستاى كه‌ركوك دواى
به‌عس چۆن ده‌بینى؟
ئه‌بو قوسه‌ى: به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێ گه‌ر بڵێم
ئێستا زۆر بارودۆخى خراپتره.!!
رێناس: چۆن؟
ئه‌بو قوسه‌ى: من پرسیار له تۆ ده‌كه‌م, كام كات
دووبه‌ره‌كى نه‌ته‌وه‌یى هه‌بوو, ئه‌مه كورده ئه‌مه
عه‌ره‌به ئه‌مه توركمانه؟ كام كات ته‌قینه‌وه
هه‌بوو؟ كام كات تیرۆركردنى كه‌سایه‌تیه‌كان هه‌بوو؟
باشه به ده‌یان و سه‌دان پله‌دارى به‌عسى كورد
هه‌بوون له ریزه‌كانى حیزبى به‌عس بۆ یه‌كێكیان
رۆژێ راپۆرتێكیان نه‌دا كه بڵێن غه‌درمان لێكراوه؟
ئه‌ى هه‌ر مه‌سعود بارزانى نه‌بوو له 1996 پێمانى
وت وه‌ره سید الرئیس هه‌ولێرم بۆ رزگار بكه له
(جه‌لال تاڵه‌بانى)؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌عس خراپ
بوایه بۆ حیزبه كوردیه‌كان یه‌ك راپۆرتیان نه‌دا
به سه‌ركردایه‌تى وڵات, بیانگوتایه وه‌ره با
مفاوه‌زات بكه‌ین؟ یان ئه‌مه‌ریكا پێیانى ده‌گوت:
نه‌چن له‌گه‌ڵ سه‌دام دانیشن؟!.
كه تۆ باسى كه‌ركوك ده‌كه‌ى له رۆژانى یه‌كه‌م
له داگیركردنى عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌ده‌یان
پله‌دارى به‌رزى به‌عسى عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك
مابوونه‌وه له چاره‌نووسى خۆیان ده‌ترسان, به‌ڵام
بۆ رۆژانى دواتر بینیم هه‌موویان وه‌ره‌قه‌یان بۆ
كراوه له لایه‌ن حیزبه كوردیه‌كانه‌وه (ئه‌مانه
ئایدى ئێمه‌ن كه‌س ناویان نه‌هێنێ) ئه‌ى ئه‌مه
ناوى ده‌نێى چى؟
رێناس: به‌ڵام ئێوه به
سه‌دان ماڵه كورد و توركمانتان له كه‌ركوك ده‌ركرد
بۆ به عه‌ره‌بكردنى ئه‌م شاره و به زۆر خه‌ڵكتان
ده‌كرد به به عسى؟
ئه‌بو قوسه‌ى: جا چی تێدایه ئه‌وه‌ى كوڕى
پێشمه‌رگه بوایه یا فیرار بوایه له سه‌ربازی
پێمان ده‌گوت یا بڕۆ بۆ لاى كوره‌كانتان له شیمال
یان بڕۆن بۆ ناوه‌ڕاستى عێراق ئه‌وه به لایه‌نى
ئه‌منى ناوچه‌كه‌وه په‌یوه‌ست بوو.
رێناس: به ئاواتى جارێكى
تر به‌عس بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر گۆره‌پانى سیاسی؟
ئه‌بو قوسه‌ى: سه‌یركه.. ئه‌مڕۆ بێ یان به‌یانى,
هه‌ر ده‌بێ دانوستان له گه‌ڵ حیزبى به‌عس بكرێ!
حیزب نامرێ. ئێوه حیزبێكتان هه بوو ناوى (ژ.ك),
ئه‌و حیزبه كه له سه‌رده‌مى قازى محه‌مه‌د چالاكى
هه‌بوو له مه‌هاباد, ئێستا ده‌یان حیزبى كوردى تر
هه‌یه . حیزبى به‌عس ریشه‌ى له ناو ئوممه‌ى
عه‌ره‌بى هه‌یه مێژووى زیاتر له 50 ساڵه به هه‌زاره‌ها
قوربانى داوه ده‌ته‌وێ هه‌ر به ئاسانى بنبڕ بكرێ
؟ ئاسته‌مه!!.
|