|
بورهان ئه‌حمه‌د
كاندیدى لیستى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له گه‌رمیان:
كۆمه‌ڵ دژایه‌تیمان ده‌كات و یه‌كگرتووش جیهادى
شاخى ئێمه‌ى بۆ خۆى قۆسته‌وه
ئا: نووسینگه‌ى كه‌لار
لێپرسراوى میحوه‌رى گه‌رمیانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى
ده‌ڵێت:"یه‌كگرتوو به هه‌لى زانى ئه‌و كاته‌ى ئێمه
خه‌ریكى جیهادى شاخ بووین خۆى ئیعلان بكات و بگاته
ئه‌و ئاسته‌ى ئێستاى. دروست بوونى لیستى (گۆڕان)یش
له ناو یه‌كێتیدا, واى كردووه ئێمه‌یان بیرچێته‌وه
و ئاڵكاونه‌ته سه‌ر ده‌ردى خۆیان ".
مه‌ریوان: بۆچى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له گه‌ڵ
حزبه ئیسلامیه‌كانى تردا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى نه‌كرد؟
بورهان ئه‌حمه‌د: ئه‌و پرسیاره زۆر جار روووبه‌رومان
بوه‌ته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه
كه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵ هه‌موومان
پێكه‌وه وه‌كو لیستێكى ئیسلامى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن
بكه‌ین, به‌ڵام یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ رازى نه‌بوون
به‌و شێوه‌یه بێت. دیاره بیانووه‌كه‌ى ئه‌وان ئه‌وه‌یه
كه ئه‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ چوار حزبه‌كه ئه‌زمونێكمان
هه‌یه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى ستراتیجى له نێوانماندا
هه‌بووه.
مه‌ریوان: به ره‌واى ئه‌زانن ئه‌وان وه‌ك حزبى
ئیسلامى به جیا دابه‌زن؟
بورهان ئه‌حمه‌د: وه‌ڵاهى برام ئێمه به‌ش به حاڵى
خۆمان به ره‌واى نابینین. بیر‌و باوه‌ر و بۆچوونى
ئێمه له گه‌ڵ ئه‌واندا جیایه, ئێمه شانازى به‌وه
ده‌كه‌ین له ساڵى 92 ه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام
وه‌ك لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنمان
كردووه ته‌حالوفمان له گه‌ڵ هیچ حزبێكى علمانیدا
نه‌كردووه.
مه‌ریوان: یه‌كگرتووه گه‌شه‌كردنێكى زۆرى به خۆیه‌وه
بینیوه له كاتێكدا بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به حزبى
دایك داده‌نرێت بۆ هه‌موو حزبه ئیسلامیه‌كان كه‌چى
ده‌ركه‌وتنى نه‌ماوه؟
بورهان ئه‌حمه‌د: من به سه‌راحه‌ت پێت ئه‌ڵێم له
به‌ر ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى دواى راپه‌رین
كه دابه‌زین له هه‌موو شاره‌كانى كوردستان
قاعیده‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى باشمان هه‌بوو, ئه‌و
قاعیده جه‌ماوه‌ریه‌ى ئێمه هه‌مان بوو حزبى به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌یان پێ قبوڵ نه‌بوو, بۆیه كۆمه‌ڵێ سانسۆر و
كێشه و شه‌ر رووبه‌رمان ده‌بووه‌وه هه‌ر رۆژه‌ى
به بیانوویه‌ك یه‌خه‌یان ده‌گرتین, ئه‌وه بوو
شه‌رى ناوخۆیان له گه‌ڵدا دروست كردین. دواى ساڵى
1993 ئێمه له شاره‌كانى كوردستان چووینه ده‌ره‌وه
و چوینه شاخ, له‌و كاته‌دا یه‌كگرتووى ئیسلامى به
هه‌لێكى زۆر باشیان زانى خۆیان ئیعلان كرد. ئێمه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا حزبێكى جیهادى بووین هه‌ندێ له
لایه‌نگرانمان نه‌یانتوانى له شاخدا بمێننه‌وه
له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خه‌ڵكانێكمان هه‌بوو به‌ڵام
ئه‌وان ئه‌وه‌یان بۆ خۆیان قۆسته‌وه. ئێمه رێز
له هه‌موو حزبێكى ئیسلامى ده‌گرین به‌ڵام پێمان
باش نیه له‌م ساته وه‌خته‌دا ئه‌و دوو حزبه
ئیسلامیه له گه‌ڵ ئه‌و حزبه علمانیانه به‌شدارى
هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ئێمه ئه‌وه‌مان به چاك زانى كۆمه‌ڵ
و یه‌كگرتوو به‌یه‌كه‌وه دابه‌زن له ئێستایان
زۆر باشتر بوو.
مه‌ریوان: پێتان وایه هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌لاتدار
رێگه‌یان بۆ یه‌كگرتوو خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ى
په‌یره‌وه ئیسلامیه‌كه‌ى بگۆرێت؟
بورهان ئه‌حمه‌د: بۆ ئه‌و مه‌سه‌له له به‌ر ئه‌وه‌ى
یه‌كگرتووى ئیسلامى خۆى به حزبێكى میانره‌و پیشان
ده‌دات ئێمه ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ چوار ساڵى
رابردوو ئێمه هه‌ر به‌لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى
هه‌ڵبژاردنمان كرد ئه‌وه بوو كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا
بوو یه‌كگرتوو به جیا دابه‌زى, خۆ ئه‌وه هه‌موو
دنیا زانى به به‌رچاوى هه‌موومانه‌وه چۆن درا
له مه‌قه‌ره‌كانیان له به‌ر ئه‌و حاڵه‌ته واى
بۆ ناچم هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستیان له‌و
مه‌وزوعه‌دا هه‌بێت.
مه‌ریوان: بۆچى تا ئێستا باره‌گاتان له
كوردستاندا كه‌مه و له كاتێكدا له گه‌رمیان تا
ئێستا باره‌گاى فه‌رمیتان نیه؟
بورهان ئه‌حمه‌د: ئێمه پێشتر له گه‌رمیاندا
بووین, ئه‌و شه‌ر و ئاژاوانه‌ى توشمان هات , ئه‌و
وه‌زعه‌ى دروست كرد كه كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكمان له
زیندانه‌كاندا بۆ ماوه‌ى زیاتر له پێنج شه‌ش ساڵ
به دیل گیرا و دواتر به داواى لێبوردنه‌وه به‌ردران,
بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌قه‌رمان نه‌بووبێت له به‌ر ئه‌وه
بووه خه‌ڵك نه‌یوێراوه بێته لامان. ئێمه ده‌نگى
خۆیشمان له گه‌رمیاندا هه‌یه و ده‌لیل له سه‌ر
ئه‌وه‌یش هه‌ڵبژاردنى پێشوو له كه‌لار نه باره‌گامان
هه‌بوو نه ئیمكانى مادى هه‌بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا
(1350) ده‌نگمان ته‌نها له كه‌لار به ده‌ست هێنا
وه ئێستایش گه‌راوینه‌ته‌وه كه‌لار به‌ڵام گرفتى
ئێمه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك تا ئه‌م ده‌قه‌یه‌ش متمانه‌یه‌كى
وایان لا دروست نه‌بووه به بێ ترس سه‌ردانى
باره‌گاكانمان بكه‌ن, ئێمه سانسۆرێكى ترمان له
سه‌ره من به سه‌راحه‌ت پێت ئه‌ڵێم كۆمه‌ڵى
ئیسلامى ئه‌و دیعایه‌مان بۆ ده‌كه‌ن كه گوایه
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كه گه‌راوه‌ته‌وه بۆ كه‌لار
ته‌نها بۆ ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى هه‌ڵبژاردنه, به‌ڵام
من به دڵنیاییه‌وه جه‌ماوه‌رى خۆمان له هه‌موو
گه‌رمیان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه له گه‌رمیان
مه‌ڵبه‌ندیشمان ده‌بێت له گه‌ڵ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیشدا.
مه‌ریوان: بۆچى كۆمه‌ڵ به‌و شێوه‌یه دژایه‌تیتان
ده‌كات؟
بورهان ئه‌حمه‌د: وه‌ڵاهى به وته‌ى شه‌رع ئیمانى
نییه ئه‌و كه‌سه‌ى چى بۆخۆى پێى خۆشه بۆ براكه‌یشى
پێى خۆش نه‌بێت. من زۆر پێم سه‌یره خه‌ڵكانێكى
وه‌ك كۆمه‌ڵ پێیان خۆش نه‌بێت ئێمه بوونمان هه‌بێت
له كاتێكدا بزوتنه‌وه به حزبى دایك داده‌نرێت
بۆ هه‌موو حزبه ئیسلامیه‌كان. له به‌رئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ
ترسیان له خۆیان هه‌یه و له‌وه ده‌ترسن له كۆمه‌ڵ
خه‌ڵك بكشێته‌وه بۆ لاى ئێمه. ئێستاش ئه‌وه
روویداوه.. هه‌مانه خه‌ڵك پۆلیس بووه لاى ئه‌وان
مانگى چوار سه‌د هه‌زارى وه‌رگرتووه ئێستا وازى
له موچه‌كه‌ى هێناوه و گه‌راوه‌ته‌وه ناو ئێمه,
ئه‌وان ئه‌وه‌یشیان بۆ كردوینه‌ته دیعایه كه گوایه
بزوتنه‌وه لاى به‌ریتانیا پاره وه‌رده‌گرێت. من
حه‌ز ده‌كه‌م باسى ئه‌وه‌یشتان بۆ بكه‌م ئێمه تا
چه‌ند مانگێكى پێش ئێستا مانگى چل ملیۆن دینارمان
وه‌رده‌گرت ئێستا بووه به هه‌شتا ملیۆن دینارى
عێراقى, له كاتێكدا حزبه‌كه‌ى قادر عه‌زیز كه
دوو سه‌د كه‌س نابن چوار سه‌د ملیۆن دینار
وه‌رده‌گرێت.
مه‌ریوان: تێروانینى ئێوه بۆ لیستى كوردستانى چۆنه؟
بورهان ئه‌حمه‌د: ئێمه كاتى خۆیشى مامۆستا مه‌لا
عوسمان به ره‌حمه‌ت بێت ده‌یوت ئه‌م بزوتنه‌وه‌ى
ئیسلامیه هیى هه‌موو عێراقه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا
رێز له هه‌موو حزبه‌كان بگرن ئه‌گه‌ر چى به فیكر
جیاوازن, ئه‌وان به راستى خاوه‌نى قسه‌ى خۆیان
نین هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كان ده‌یانوت نابێ بزوتنه‌وه
بگه‌رێته‌وه بۆ ناو خاكى كوردستان, به‌ڵام ئێمه
گه‌راینیشه‌وه و وه‌زیریشمان هه‌یه و له په‌رله‌مانیش
هه‌ین, به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا گرنگه خواى
په‌روه‌ردگار وه‌زعێكى بۆ یه‌كێتى و پارتى دروست
كرد كه له ناو خۆیاندا (گۆڕان) دروست بێت جا له
به‌ر ئه‌و گۆڕانه نایان په‌رژێته سه‌ر كه‌س.
مه‌ریوان: یه‌عنى ئێوه لیستى گۆڕان به باش ده‌زانن؟
بورهان ئه‌حمه‌د: دیاره ئه‌وه حاڵه‌تێكه هه‌مووومان
ئه‌یزانین ته‌نانه‌ت تۆ له ماڵه‌كه‌ى خۆیشتا پێویستت
به گۆڕان هه‌یه, من ناڵێم خزمه‌ت نه‌كراوه به‌ڵام
ئه‌وه‌ى كه ده‌خورێت زۆر له‌وه زیاتره كه
پێشكه‌شى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن! ئه‌وان خۆیان وایان كرد
گۆڕان له ناو خۆیاندا بێته كایه‌وه. ئه‌م حكومه‌ته‌ى
ئێستامان ته‌نها ئه‌و دوو حزبه بوون و هیچى تر
گوێ له بیر و راى كه‌س نه‌ده‌گیرا.
مه‌ریوان: بزوتنه‌وه ئێستایش په‌یره‌وه‌كه‌ى
توندره‌وانه‌یه؟
بورهان ئه‌حمه‌د: كاتى خۆى به راستى رێگه‌یه‌كى
توندره‌ویمان هه‌بوو تا دواى رووخانى رژێمى به‌عسیش,
به‌ڵام ئێستا بزوتنه‌وه رێگایه‌كى تر‌ى گرتووه‌ته
به‌ر ئه‌ویش چوونه ناوه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ره ئێمه
ئێستا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان نه‌ماوه.
مه‌ریوان: ئه‌و وێنانه‌ى یه‌كێتى و پارتى بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه
له سه‌ر توندوتیژییه‌كانى ئێوه, تا چه‌ند راستن؟
بورهان ئه‌حمه‌د: ئه‌وه له راستیدا بۆچوونى خۆیانه
ده‌رى ده‌برن, بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌رگیزا و هه‌رگیز
شتى واى نه‌كردووه, ئێمه خۆمان په‌لامارى كه‌سمان
نه‌داوه به‌ڵام كاتێك ئه‌گه‌ر په‌لامار درابێتین
به‌رگریمان له خۆمان كردووه ئه‌ى باشه ئێمه ئه‌گه‌ر
توندره‌و بووین باشه بۆ یه‌كێتى و پارتى خۆیان
شه‌رى ناوخۆیان دروست كرد؟ بۆیه من هه‌موو ئه‌و
قسانه ئه‌هێڵمه‌وه بۆ لیستى گۆڕان كه ئه‌و
تاوانانه كێ كردى و كێ نه‌یكرد؟ ئه‌وان هه‌موو شتێك
كه‌شف ده‌كه‌ن, ئه‌ى باشه ئێمه ئه‌گه‌ر به‌و
شێوه‌یه خراپین یه‌كێتى و پارتى بۆ له گه‌ڵمانا
داده‌نیشن؟ بۆ هه‌ر ده‌رمان ناكه‌ن له‌م وڵاته؟
بۆیه ئه‌وانه‌ى ئێمه كردومانه له هه‌ڵه‌بجه
ئه‌وان دوو ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه‌یان كردووه.
پرۆفایل:
بورهان ئه‌حمه‌د دانیشتووى شارى ده‌ربه‌ندیخانه.
له دایك بووى ساڵى 1960 و سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى
گه‌رمیانه و كاندیدی لیستى بزوتنه‌وه‌یه بۆ په‌رله‌مان.
ده‌رچووى زانكۆى ئیسلامى به‌غدایه.
|