|
جوان ساڵح, ئه‌و
كچه‌ى به گه‌رده‌لولدا خۆى كرده ماڵانه‌وه:
خۆم بۆ به‌شى سێیه‌مى (گه‌رده‌لول) ئاماده نه‌كردوه
و هێشتا كارى تیا نه‌كراوه
ئا: مه‌ریوان حه‌سه‌ن
(چرۆ), هه‌میشه له‌گه‌ڵ (هه‌نار)دا ده‌رده‌كه‌وت,
له ژیانیدا حه‌زى له چاوه‌ڕوانى نییه, به‌ڵام
هه‌میشه خۆى له چاوه‌ڕوانیدا ئه‌بینێته‌وه..
پێى خۆشه هه‌رچى گه‌نجه له‌سه‌ر ئه‌ساسى خۆشه‌ویستى
زه‌واج بكات.. به‌شدارى كردنى له دراماى (گه‌رده‌لول)یشدا
به شانازى بۆ خۆى ده‌زانێت..
جوان, زۆر به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازى لێكردین و
خۆشحاڵ بوو له رێگه‌ى زه‌نگه‌وه كۆمه‌ڵێك رازى
تایبه‌تى خۆى بۆ گه‌رمیانیه‌كان و بینه‌ره‌كانى
خۆى باس بكات هه‌روه‌ك خۆى وتى:" به سه‌ر كردنه‌وه‌كه‌تان
گه‌وره‌ى كردم".
زه‌نگ: ئه‌گه‌ر بپرسین جوان له كه‌یه‌وه خه‌ریكى
كارى هونه‌ریه؟
جوان ساڵح: من سه‌ره‌تا له په‌یمانگاى هونه‌ره
جوانه‌كانه‌وه ده‌ستم به كارى هونه‌رى كرد و ساڵى
2000 له په‌یمانگا وه‌رگیرام, ساڵى 2005 ته‌واوم
كرد ئیتر له‌و كاته‌وه هه‌ستم ده‌كرد حه‌زێك هه‌یه
له ناخمدا بۆ ئه‌وه‌ى ببمه ئه‌كته‌رێك.. ئه‌وه
بوو له كاتى په‌یمانگامدا به‌شداریم له دراماى
گه‌رده‌لوول كرد. له شانۆیش به‌شداریم كردووه
پێش ئه‌وه‌ى له دراما به‌شداریم كردبێت.
زه‌نگ: ئه‌و درامایانه‌ى به‌شداریت تیادا كردووه
چى وچین ؟
جوان ساڵح: له گه‌رده‌لوول له به‌شى یه‌كه‌م و
به‌شى دووه‌م و هه‌روه‌ها له دراماى ژیله‌مۆ به
هه‌مان شێوه ڕۆڵى سه‌ره‌كیم هه‌بووه.
زه‌نگ: ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسى گه‌رده‌لوول.
جوان خان به‌رده‌وام له گه‌ڵ كچێكدا بوو به ناوى
هه‌نار له كۆلێژ ده‌یانخوێند هاورێیه‌تییه‌كى زۆرتان
پێكه‌وه هه‌بوو, ئه‌مه ته‌مسیلێك بوو ده‌تكرد
یان خۆیشت حه‌زت له هاوڕێتیه؟
جوان ساڵح: هیوادارم هه‌موو كاتێك ئه‌و هاورێتیه
هه‌بێت و ئێمه نه‌بینه ئه‌وه‌ى هه‌موو شته‌كانمان
هه‌ر به شێوه‌ى ته‌مسیلێك بێت, راسته من ئه‌وه
ته‌مسیل بوو له دراماكه له گه‌ڵ دێریندا كردم,
به‌ڵام من زۆر هاوڕێتیم به لاوه گرنگه یه‌عنى
من له هه‌موو كه‌سه‌كانى ده‌وروبه‌رم زیاتر هاورێتیم
به لاوه خۆشه‌ویستتره, تاوه‌كو ئێستایش هاوڕێم
زۆره و له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه تێكه‌ڵاوى عایله‌یشم
له زۆرێك له هاورێكانمدا هه‌یه و به‌رده‌وام حه‌زم
لێیه‌تى و زۆر به پیرۆزى ده‌زانم.
زه‌نگ: ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كانمان بگۆرین دواتر
دێینه‌وه سه‌ر گه‌رده‌لوول, له كه‌یه‌وه ژیانى
هاوسه‌ریت پێكه‌وه ناوه؟
جوان ساڵح: له ساڵى 2005 ه‌وه زه‌واجم كردووه و
ئێستا كوڕێم هه‌یه ناوى ژێكاره و هاوسه‌ره‌كه‌یشم
ناوى هۆشمه‌نده ئه‌ویش خه‌ریجى په‌یمانگاى
هونه‌ره جوانه‌كانه.
زه‌نگ: هه‌نار ره‌فیقى تۆ بوو خۆشه‌ویستى ده‌كرد..
تا چه‌ند خۆشه‌ویستى ره‌نگدانه‌وه‌ى له ژیانى تۆدا
هه‌بووه؟
جوان ساڵح: هیوادارم هه‌موو كه‌سێك خۆشه‌ویستى ده‌كات
له سه‌ر بنه‌مایه‌كى عاقڵانه خۆشه‌ویستى بكات و
نه‌ك له سه‌ر ئه‌ساسى ئه‌وه‌ى عاتفیه‌كى زۆر بیت
و به‌س, تاكه شتێك له ژیاندا هه‌رگیز له بیر نه‌چێته‌وه
تا دوا ساته‌كانى ژیانیشت خۆشه‌ویستیه, ئه‌وه‌یش
به شێوه‌یه‌ك بێت له داهاتوودا باسى بكه‌ى به
جوانى. هیوائه‌خوازم عاشقه‌كانیشمان هه‌ر به‌و
شێوه‌یه بن, به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له یه‌ك مه‌رحه‌له‌ى
خوێندندا زه‌واج ده‌كه‌ن زۆر زۆر خۆشه, من خۆیشم
وا بووم به خۆشه‌ویستى زه‌واجم كرد.
زه‌نگ: گه‌رده‌لوول قه‌ناعه‌تێكى واى لا دروست
كردووى بتوانى له داهاتوودا كه‌سایه‌تیه‌كى چالاك
و ئه‌كته‌رێكى به توانا بیت؟
جوان ساڵح: به‌ڵێ له دراماى گه‌رده‌لوول له یه‌كه‌م
به‌شى ته‌سه‌ورى ئه‌وه‌م نه ئه‌كرد, له به‌ر ئه‌وه‌ى
تۆزێك به شێوه‌ى ته‌له‌بایه‌تى بیرم ئه‌كرده‌وه,
به‌ڵام كه ئیشه‌كه ته‌واو بوو و بینیمان زۆر هه‌ستم
به خۆشحاڵى ده‌كرد له به‌شى دووه‌م به هه‌مان
شێوه زۆر خۆشحاڵ بووم. من هه‌موو ئیشه‌كانم به‌لاوه
گرنگه, توانیویشمه متمانه‌یه‌ك له لاى خۆم
په‌یا بكه‌م و هه‌ر ئیشێكیش ده‌یكه‌م هه‌ست ده‌كه‌م
سه‌ركه‌وتووبوومه و هیوادارم له داهاتوودا ببمه
هونه‌رمه‌ندێكى لێهاتوو, به‌ڵام ناتوانم ئێستا
بڵێم هونه‌رمه‌ندم له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له بوارى
هونه‌ریم گه‌شبینم .
زه‌نگ: له دراماى ژیله‌مۆدا, جوان دایكێكى هه‌بوو
زۆر حه‌زى له ئاڵتون و پاره ده‌كرد, ئایه خۆیشت
وایت؟
جوان ساڵح : من ئه‌وه‌ى بروام پێى نه‌بێت ئاڵتونه,
ته‌نها شتێكیش له زه‌واجدا هه‌بێت خۆشه‌ویستیه
نه‌ك پاره و ئاڵتون و ئه‌و جۆره شتانه, راسته
حه‌قى ئه‌وه‌ت هه‌یه له زه‌واجدا داواى ئه‌وه
بكه‌یت شوێنێكت هه‌بێت تیایدا بژیت به‌ڵام خۆشه‌ویستى
له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره.
زه‌نگ: گه‌رده‌لوول چ ئاسوده‌ییه‌كى پێ به‌خشیوى؟
جوان ساڵح: ئه‌و كاته‌ى دواى ته‌واو كردنى ئیشه‌كه‌مان
دواى ئه‌وه‌ى گرته‌كان لێ ئه‌درایه‌وه بۆمان, كاتێك
له شوێنێك دائه‌نیشتم زۆر هه‌ستم به ئاسوده‌یى
ده‌كرد یه‌عنى زۆر خۆش بوو به لامه‌وه كاتێ خۆمم
ده‌بینى .
زه‌نگ: دواى گه‌رده‌لوول توشى هیچ كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى
نه‌بووى؟
جوان ساڵح : نه‌خێر تووشى هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوومه‌ته‌وه
به‌ڵام له دراماى ژیله‌مۆ تووشى شتى ناخۆش ئه‌بومه‌وه.
خه‌ڵك هبوو ئه‌یوت خانوومان هه‌یه بۆ كرێ.. له
ناو به‌نزینخانه‌كاندا له زۆربه‌ى شوێنه ئاساییه‌كانیشدا
ئه‌وه‌یان ئه‌وت, وایان ئه‌زانى ئه‌وه‌ى له‌و
درامایه پێشكه‌شم كرد ئه‌وه ته‌بعى خۆمه نازانن
ئه‌وه شتێك بوو به شێوه‌ى ته‌مسیل پێشكه‌شم ئه‌كرد,
یان له گه‌رده‌لوول ئه‌وه‌ى له گه‌ڵ هه‌نار بووم
ئه‌یانوت تۆ زۆر هاورێیه‌كى به وه‌فا و باش بوویت
بۆ هه‌نار ئه‌وشتانه ئه‌ڵێن له كۆمه‌ڵگاى خۆمان
به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ى توشى كێشه‌یه‌ك بووبێتم شتى
وام نه‌بینیوه .
زه‌نگ: دواى ته‌واو بوونى دراماى گه‌رده‌لوول ئێًستایش
به هه‌مان شێوه هاوڕێن؟
جوان ساڵح: نه‌خێر له به‌رئه‌وه‌ى ئێمه هاورێ نه‌بووین
له گه‌ڵ دێرین ئێمه ته‌نها له كاتى ئیشكردندا
هاورێ بووین و هیچى تر ئێستایش زۆر به كه‌مى ئه‌یبینم
مه‌گه‌ر به سوتفه له شوێنێك بیبینم ئه‌گینا وه‌كو
هاورێتى ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیشمان به‌یه‌كه‌وه
نیه .
زه‌نگ: له‌و ژماره زۆره‌ى به‌شداربووانى گه‌رده‌لوول
موعجیبى شه‌خسیه‌ت و كاررئه‌كته‌رى كێ بویت؟
جوان ساڵح: له كوڕه‌كاندا شه‌خسیه‌تى جوانى تیا
بوو له‌وانه كاك ئاسۆ كاك شوان عه‌توف و كاك
عومه‌ر دڵپاك ئه‌و ده‌ورانه جوان بوون و له كچه‌كانیش
گه‌زیزه به راستى ده‌ورى جوان بوو له گه‌ڵ
سۆیله خان. ده‌ورى بووكه‌كه‌م زۆر به‌لاوه جوان
بوو ئه‌وه‌ى براژنى گه‌زیزه خان بوو .
زه‌نگ: خۆت ئاماده‌كردووه بۆ به‌شى سێیه‌م؟ حه‌ز
ده‌كه‌ى ئه‌مجاره ده‌وره‌كه‌ت چۆن بێت ؟
جوان ساڵح: من خۆم ئاماده نه‌كردووه بۆ به‌شى سێیه‌م
له به‌رئه‌وه‌ى نازانم منى تیام یان نا؟ جواب نه‌دراوینه‌ته‌وه
چونكه كاك جه‌لیل نه‌خۆش بوو هیواى چاك بوونه‌وه‌ى
بۆ ده‌خوازم, به‌ڵام ئه‌گه‌ر مابێتم له دراماى
گه‌رده‌لوول ئه‌مجاره‌یان ئه‌بێت جامیعه‌م ته‌واو
كردبێت دواى ئه‌وه‌یش بزانین ئه‌بین به چى..
زه‌نگ: ئێستا سه‌رقاڵى چیت؟
جوان ساڵح: وه‌كو ئیش ئێستا خه‌ریكى هیچ كارێكى
هونه‌رى نیم به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیشێك بكرێت ئاماده‌م
بیكه‌م و له ده‌ره‌وه‌ى كارى هونه‌ریشم سه‌رقاڵى
ئیشوكارى تایبه‌تى ژیانى خۆمم و مامۆستایشم.
|