|
عیرفان
وه‌ستا محه‌مه‌د (حه‌مه ده‌بڵ):
كێشه‌م له‌گه‌ڵ كه‌س نیه و كه‌سیش به هۆى
منه‌وه به‌رنامه‌ى به‌رنامه‌ى به جێ نه‌هێشتووه
زه‌نگ- باوكى میران-سلیمانی
عیرفان وه‌ستا محه‌مه‌د ئه‌كته‌رێكى ناسراوى بوارى
هونه‌رى كۆمیدى كوردیه و خاوه‌نى ده‌یان كارى
هونه‌رییه چ وه‌ك فیلمى سینه‌مایى یا به‌رنامه‌ى
نواندنى كۆمیدى .
سه‌ره‌تاى ناوبانگیه‌كه‌ى بۆ رۆڵبینى له زنجیره
كۆمیدیه‌كه‌ى به‌رنامه‌ى(زه‌نگ)ده‌گه‌ڕێته‌وه‌كه
له ته‌لیفزیۆنى سۆسیالیست په‌خش ده‌كرا ودواتر
له چه‌ندین فیلمى كۆمیدى وه‌ك پاڵه‌وانى یه‌كه‌م
ڕۆڵى تیابینى.
عیرفان جگه له نواندن له‌بواری بوارى كۆمیدى
خاوه‌نى ده‌نگێكى خۆشه و زۆر جاریش گۆرانى ته‌نز
ئامێز تێكه‌ڵ به كاره هونه‌ریه‌كانى كردووه .
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى عیرفان وه‌ستا محه‌مه‌د بووه
ئه‌ندامێكى به‌رنامه‌ى به‌رنامه جۆرێك له ڕاو
بووچوونێك درووست بوو له لاى هه‌ندێ له بینه‌ران
به‌وه‌ى كه بووه هۆى وازهێنانى مسته‌فا ئه‌حمه‌د
له به‌رده‌وامبوونى له‌و به‌رنامه‌یه، عیرفانمان
دوواند تاوه‌كو راستیه‌كان بۆ جه‌ماوه‌رى هونه‌رى
كوردى رابگه‌ێنێ..
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه هه‌ندێ كه‌س پییان وایه
یاخود وا تێگه‌یشتوون كه وازهێنانى هونه‌رمه‌ند
مسته‌فا ئه‌حمه‌د له به‌رنامه‌ى به‌رنامه به
هۆى عیرفانى وه‌ستا محه‌مه‌د وه بووه، عیرفان
وه‌ستا محه‌مه‌د وتى:" نه‌خێر وانیه , چونكه‌ئه‌و
هونه‌رمه‌ندانه پێش ئه‌وه‌ى كه من بێمه ناو به‌رنامه‌ى
به‌رنامه‌وه چه‌ند كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو له نێوان
ستافى پێشووى به‌رنامه‌ى به‌رنامه‌وه , هیچ له‌و
كێشانه په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه نیه"
حه‌مه ده‌مبڵ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ستافی به‌رنامه‌ی
به‌رنامه باش وه‌كو خۆی وتی:"په‌وه‌ندیم له‌گه‌ڵ
هه‌مووكه‌سێك باشه وكێشه‌م له گه‌ڵ كه‌سدا نیه
. به‌ڵام كه زانییان له‌و كێشانه نه‌گه‌یشتونه
ئه‌نجام وازیان هێناوه , به ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌ر به ئه‌ندامى به‌رنامه‌ى به‌رنامه داده‌نرێن
ته‌نانه‌ت مووچه‌یان وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه و وه‌ریده‌گرن
.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى گه‌ر كێشه‌یه‌ك دروست بوبێ
له نێوان خۆى و مسته‌فا ئه‌حمه‌د, عیرفان وه‌ستا
محه‌مه‌د وتى: له‌وه‌ته‌ى بووم به ستافى به‌رنامه‌ى
به‌رنامه كاك مسته‌فا ئه‌حمه‌دم له‌وێ نه‌بینى ,
بۆیه هیچ كێشه‌یه‌كم له گه‌ڵیدا نه‌بووه وه به
لامه‌وه سه‌یره كه هه‌ندێ كه‌س وا ته‌سه‌وه‌ر
ده‌كه‌ن كه به هۆى منه‌وه وازى هێنابێت . بۆیه
حه‌ز ده‌كه‌م له رێگاى رۆژنامه‌كه‌تانه‌ىوه ئه‌و
راستیه روون ببێته‌وه بۆ جامه‌وه‌رى به‌رنامه‌ى
به‌رنامه كه ئه‌و قسانه كه به‌و شێوه هه‌ڵبه‌ستراون
دوورن له‌و راستیه‌وه .
|