|
كه‌ریم حسێن
لێپرسراوى نووسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى
هونه‌رمه‌ندان:
ڕاگه‌یاندنه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كى لاوازى هونه‌رن
له گه‌رمیاندا
ئا: نووسینگه‌ى كه‌لار
لێپرسراوى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان له گه‌رمیان
ئه‌ڵێت:"راگه‌یاندنه‌كان له گه‌رمیان نه‌یانتوانیوه
وه‌ك پێویست چالاكیه هونه‌ریه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه,
بۆیه ئه‌وان هۆكار له پاشكه‌وتنى بارى هونه‌ر
له ناوچه‌كه‌دا".
كه‌ریم حسێن ئاماژه به‌وه ده‌كات دواى ئه‌وه‌ى
هه‌ست كرا به‌وه‌ى بوونى رَیكخراوێكى هونه‌رى له
گه‌رمیان پێویسته, بۆیه ئێستا لیژنه‌یه‌ك له
گه‌رمیان پێك هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت جارێكى
تر هونه‌ر له هه‌موو به‌شه‌كانیدا زیندوو
بكرێته‌وه و لیژنه‌كه‌یش ئه‌ندامى هه‌موو قه‌زاكانى
گه‌رمیانى تێدایه.
كه‌ریم حسێن وه‌ك كه‌سایه‌تێكى ناودارى گه‌رمیان
یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى رۆژگارێك شانۆیان
پێشكه‌ش ده‌كرد له گه‌رمیاندا كه به په‌نجه‌ى
ده‌ست ده‌ژمێردران.
كه‌ریم حسێن باسى ئه‌وه ده‌كات ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى
ئه‌وان له گه‌رمیان به فیعلى ده‌ست به‌كار بووه
وده‌ڵێت:" له سه‌ر داواكارى هونه‌رمه‌ندانى گه‌رمیان
ئه‌وه‌یان پێ‌باش بوو من بكرێمه لێپرسراوى ئه‌و
نووسینگه‌یه‌ى گه‌رمیان".
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌یش به هۆى ئه‌وه بووه ئه‌و له
ساڵى 1995 تا 2003 به‌رپرسى یه‌كێتى
هونه‌رمه‌ندانى كه‌لار بووه. بوونى یارمه‌تى و
هاوكارى مادى بۆ رێكخراوى گه‌رمیان نیه هه‌روه‌ك
ئه‌وان وتیان هیچ موكافه‌ئه‌یه‌كیان نیه, به‌ڵام
ئه‌گه‌ر چالاكیه‌كمان هه‌بێت ده‌توانن به‌رزى بكه‌نه‌وه
بۆ سه‌رووى خۆیان, "ئه‌وه‌ى له ساڵى نه‌وه‌ته‌كانه‌وه
كراوه هه‌موى بێ موقابل بووه ره‌نگه هه‌ندێ
جاریش له گیرفانى خۆمان خستبێته سه‌رى".
كه‌مى چالاكى بوارى هونه‌رى له گه‌رمیان واى
كردووه خه‌ریكه دۆخى هونه‌ر به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت
له كاتێكدا له ڕۆژگاره سه‌خته‌كانى رابردوودا
گه‌رمیان داینه‌مۆى هونه‌رى كوردى بووه. لیَِپرسراوى
رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى گه‌رمیان وتى:"ده‌ركه‌وتنى
هونه‌رمه‌ند له شارێكه‌وه بۆ پارێزگایه‌ك ته‌نها
شاشه‌ى ته‌له‌فیزۆنه. ئێمه له گه‌رمیان كاتێك
بۆ نمونه له بوارى شانۆیه‌ك ئیش ده‌كه‌ین له ساڵێك
جارێك یان دوو جار ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌زانن
ئه‌و شانۆیه چۆن بووه كه دێن سه‌یرى ده‌كه‌ن.
له به‌رئه‌وه‌ى له گه‌رمیاندا ته‌له‌فزیۆنێكى وا
نیه بتوانێت هه‌م هاوكارى خه‌ڵكى هونه‌رمه‌ندبێت
و هه‌م هه‌موو چالاكیه هونه‌ریه‌كانیش
بگوێزێته‌وه خه‌ڵكانێك بینه‌رى بن".
لێپرسراوه‌كه‌ى نووسینگه‌ى گه‌رمیانى
هونه‌رمه‌ندان دانى به‌وه‌دا نا, هونه‌ر ته‌نها
له گه‌رمیاندا سسته, له هه‌موو شوێنه‌كانى تر‌ى
گه‌رمیانیش خه‌ریكه زۆر لاواز ده‌بێت جمهوریشى
نامێنێت.
ڕاگه‌یاندن له زه‌مه‌نێكدا رۆِڵى خۆى هه‌بووه بۆ
خستنه رووى راستیه‌كان, به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانى
گه‌رمیان.. ڕۆژنامه‌نووسانى ناوچه‌كه به لاواز
ده‌زانن له ئاستى گه‌یاندن و بڵاكردنه‌وه‌ى كار‌و
چالاكیه هونه‌ریه‌كانى ئه‌واندا. هه‌روه‌ك كه‌ریم
حسێن وتى:"رۆژنامه نووسان و په‌یامنێرانى گه‌رمیان
زۆر به كه‌مى كارى هونه‌رى بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یش
ئه‌وه‌یه به ئیش و كارى هونه‌ریه‌وه ناچن و زۆرجار
سه‌رقاڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى شتى سیاسین ئه‌مه‌یش واى
كردووه هه‌ر كارێكى هونه‌رى بكرێتیش كه‌س نازانێ
كراوه ئه‌مه‌یه كێشه‌یه‌كى تر‌ى سه‌ره‌كى لاواز
بوونى هونه‌ر له‌گه‌رمیان".
ئه‌و نمونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه كه ئه‌وان له
گه‌رمیان له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه تا 2000چه‌ندین چالاكیان
هه‌بووه, كه‌چى به قسه‌ى ئه‌و, یه‌ك رۆژنامه
بایه‌تى گه‌رمیان باس ناكات. "به پێچه‌وانه‌وه
له سلێمانى كارێكى هونه‌رى ده‌كرێت ده‌یان رۆژنامه
و ته‌له‌فزیۆن باسى ده‌كات و چه‌ندین هه‌واڵ و راپۆرتیشى
له سه‌ر ده‌كرێت, بۆیه ئێمه وه‌ك
هونه‌رمه‌ندانى گه‌رمیان راگه‌یاندنه‌كان به
هۆكارێكى سه‌ره‌كى مردنى هونه‌ر ده‌زانین له گه‌رمیاندا".
بوونى ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندى به توانا له گه‌رمیاندا
زۆر كه‌مى كردووه له چاو ساڵانى پێش نه‌وه‌ته‌كان
ئه‌وه‌یش گرفتێكى تر‌ى دۆخى هونه‌رى ناوچه‌كه‌یه.
هونه‌رمه‌ندانى گه‌رمیان ئه‌و هۆكاره‌یشیان گه‌رانده‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵه‌كانى نه‌وه‌ته‌كان په‌یمانگاى
هونه‌ره جوانه‌كان له سلێمانى بوو, بۆیه خه‌ڵكى
كه‌م ده‌رده‌كه‌وت له بوارى هونه‌ر.
كه‌ریم حسێن پێى وایه كه ده‌بوایه په‌یمانگاى
هونه‌ره جوانه‌كانى كفرى له كه‌لار بوایه, به‌و
پێیه‌ى كادرى هونه‌رى نه‌بووه له‌وێ بۆ وتنه‌وه‌ى
وانه له په‌یمانگاكه ئه‌ویش به قسه‌ى ئه‌و, به
سه‌قه‌تى ماوه‌ته‌وه. وتیشى:"ئه‌وه‌تا ئه‌مه سێیه‌م
وه‌جبه‌ى لێ ته‌خه‌روج ده‌كات كه‌چى هیچ گروپێكى
هونه‌ریمان له گه‌رمیاندا نه‌بینى".
ژنى هونه‌رمه‌ند له گه‌رمیان زۆر كه‌مه, ره‌نگه
هه‌ندێ جار بتوانرێت بڵێیت هه‌ر نیه, بۆیه لێپرسراوى
نووسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان ئه‌ڵێت:"ساڵانى
پێشوو خه‌ڵكمان هه‌بووه له گه‌رمیاندا كادرى ژنى
باش هه‌بوه و كارى هونه‌رى خۆى كردووه له‌وانه
(زارا, شیرین, گوڵاڵه, فریشته, سه‌برى) ئه‌مانه
هه‌موویان له بوارى شانۆ ئیشیان كردووه به‌ڵام
له به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌كادیمى نه‌بوون, بۆیه
نه‌یان توانیوه بره‌و به كارى هونه‌رى خۆیان بده‌ن
".
دۆخى هونه‌رى له‌گه‌رمیاندا به‌ره‌و خامۆشى ده‌ڕوات,
به‌رپرسه‌كه‌ى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان هۆكاره‌كانى
خسته ڕوو, باشترین كاریش بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى
هونه‌ر له گه‌رمیاندا به‌وه ئه‌زانێت كه ئه‌و
په‌یمانگایه‌ى له كفریه كادرى فه‌نى لێهاتوو و
زیره‌كى بۆ دابین بكرێت به شێوه‌یه‌ك بێت بتوانێت
خه‌ڵكێك په‌روه‌رده بكات له داهاتوودا هونه‌ر به‌خش
بن. وتیشى:"وه‌رگرتنى قوتابیش له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه
بێت به‌هره‌دار بێت, نه‌ك ناسیاودار بێت".
ئه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان
روخانى په‌یمانگاكه نیه, به‌ڵام پێى وایه له
یه‌كه‌م ساڵى كردنه‌وه‌ى په‌یمانگاكه‌دا هه‌رچى
قوتابى دوو ساڵ و سێ ساڵى كه‌وتووى ده‌ڤه‌ره‌كه
هه‌بوو, وه‌رى ده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ى په‌یمانگاكه
بكرێته‌وه!. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه حكومه‌ت
له‌و حاڵه‌ته به‌رپرسه, به‌و پێیه‌ى ئه‌بێت له
هه‌موو شوێنێك هه‌ر ده‌زگایه‌ك ده‌كرێته‌وه ده‌بێت
موتابه‌عه‌ى هه‌بێت و لێپێچینه‌وه بكات.
مامۆستا كه‌ریم حسێن یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى به‌رده‌وام
خه‌ریكى كارى هونه‌رى بووه. له ساڵه‌كانى هه‌شتاكانه‌وه
تا وه‌كو ئێستایش به‌رده‌وامه. یه‌كه‌م كارى
هونه‌ری به‌شداری تیادا كردبێت ساڵى 1983 له
شانۆى (یۆلیۆس قه‌یسه‌ر) بووه كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى
به‌دیعه دارتاش بوو, هه‌روه‌ها (هێرۆشیما) یه‌كێكى
تر بووه له كاره‌كانى ئه‌و له ساڵى 1986 و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى
مۆفه‌ق عارف بوو. به‌رده‌وام بوه و ئێستایش
سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانه.
|