|
نه‌جم
عه‌بدوڵا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له
گه‌رمیان:
له‌گه‌ڵ لیستى گۆڕان به‌شدارى حكومه‌ت ناكه‌ین
ئا : مه‌ریوان حه‌سه‌ن
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له گه‌رمیان
ده‌ڵێت:" ئه‌و كورسیانه‌ى به ده‌ستمان هێناوه
كار له بچوك بونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ ناكات و له گه‌رمیان
چه‌ندین به‌ڵگه‌ى یاسایمان ئاراسته‌ى كۆمسیۆن
كردووه له رووى ته‌زویراته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌وان سه‌ربه‌خۆ نه‌بوون:".
نه‌جم عه‌بدوڵا ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵى
ئیسلامى قه‌ناعه‌تى ته‌واوى به‌وه هه‌بوو كه‌وه‌ك
ئه‌و چوار حزبه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان
بكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه
ئه‌وه نه‌بوو كه چاوه‌روان ده‌كرا هۆكاره‌كه‌یشى
بۆ دوو شت ده‌گه‌رێته‌وه یه‌كه‌میان ئه‌و جه‌ماوره‌ى
خه‌ڵكى ئیسلامى هه‌یبوو باش تێنه‌گه‌یشتبوون له
سه‌رچۆنێتى لیسته‌كه جونكه هه‌ندێ له لایه‌ن گیرانمان
وایان ده‌زانى ئێمه كه له گه‌ڵ دوو حزبى
عیلمانى به‌شدارى ده‌كه‌ین ئیتر سه‌ربه‌خۆبوون و
ئیسلامى بوونى خۆمان له ده‌ست ده‌ده‌ین.
ئه‌مه له لایه‌ك له یه‌كى تریشه‌وه ئه‌وه‌ى
زۆر گرنگ بوو ئه‌و ته‌زویراته بوو كه له ده‌ڤه‌رى
هه‌ولێر و بادینان كرا. بۆچوونى كۆمه‌ڵى ئیسلامى
ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه سلبیاتى دوو حزبه
علمانێكه واى كردبێت ئه‌و ڕێژه‌یه له په‌رله‌مان
گه‌ڵاڵه بكه‌ن و بۆیه به وته‌ى ئه‌وان كۆمه‌ڵ
خاوه‌نى پێگه‌یه‌گى گه‌وره‌یه و ئیشێكى واى
كردووه خه‌ڵكێكى باش له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه
نمونه له سه‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌تا هه‌ر له
بادینانه‌وه تا ده‌گاته گه‌رمیان مه‌ڵبه‌ندى خۆمان
هه‌یه و كه‌ناڵێكى ئاسمانى له گه‌ڵ چه‌ندین كه‌ناڵى
ناوخۆیشمان هه‌یه و دیاره ئه‌مه واى كردووه هه‌نگاوێكى
باش بنێین وه عیلاقاتیشمان له گه‌ڵ حزبه
عیلمانیه‌كانه زۆر باشه وه ئه‌و كاته‌ى مامۆستا
عه‌لى باپیر گیرابوو له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌و
خۆپیشاندانانه‌ى كه ده‌كرا ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لماند
ئه‌گه‌ر چى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆچوونێكى تایبه‌تى هه‌یه
به‌ڵام خه‌ڵكانێك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و بازنه‌یش پشتگیرى
ده‌كه‌ن بیه كۆمه‌ڵ قه‌ت ئه‌وه ناخاته ئه‌ستۆى
زه‌حه‌تكێشان و سۆشیالیسته‌وه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه
بێت و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان به ئاره‌زوى خۆیان
ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند كردووه وه ئه‌نجامه‌كه‌یشى
هه‌رچه بێت قبوڵمان كردووه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن
بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه سه‌لماندمان بۆ هه‌موو لایه‌ك
تواناى ئه‌وه‌مان هه‌یه وه‌ك حزبێكى ئیسلامى
هاوپه‌یمانى له گه‌ڵ حزبانى علمانى بكه‌ین.
ته‌زویرات ئه‌و فه‌وزا گه‌وره‌یه‌ى نایه‌وه به
تایبه‌تى لاى لیستى گۆران و لیستى چاكسازى سكاڵایه‌كى
زۆر به‌رز بكرێته‌وه به جۆرێك تا ئه‌م ساته وه‌خته
ره‌خنه‌گرتن به‌رده‌وامه بۆیه نه‌جم عه‌بدوڵا
وتى:" گه‌رمیانیش به‌ده‌ر نه‌بووه له ته‌زویرات
و ئێمه به‌ڵگه‌مان هه‌یه بۆ نمونه له شارى كه‌لار
خه‌ڵكى وامان به چاوى خۆمان ده‌بینى دوو جار ده‌نگى
ده‌دا و یان به ئه‌نقه‌ست خه‌ڵكى وامان هه‌بووه
ئه‌گه‌رچى ناوه‌كه‌یشى بووه به‌ڵام به بیانووى
نه‌هاتنه‌وه‌ى ناوه‌كه‌ى نه‌یان هێڵاوه ده‌نگ
بدات وه به‌رده‌وام كۆمسیۆنمان ئاگادار ده‌كرده‌وه
بۆ ئه‌و ناحه‌قیه به داخه‌وه وه‌ڵام نا ده‌دراینه‌وه
بۆیه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆچونمان وایه
ئه‌و كۆمسیۆنه بێ لایه‌ن نه‌بوو ئه‌وه نه‌بوو
دڵى پێخۆش بكرێت وه زۆر لایه‌نگیرى پارتى ده‌كرد.
دروست بوونى لیستى گۆڕان به‌و ماوه كه‌مه‌ى ته‌مه‌نى
واى كرد ده‌نگێكى وا به ده‌ست بهێنێت حكومه‌تێك
به درێژایى هه‌ژده ساڵ ته‌مه‌نى بجوڵێنێت بۆیه
به‌رپرسه‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌ى
وت:" لیستى گۆران له‌و روانگه‌وه كاریگه‌رى له
سه‌ر ئێمه هه‌بوو كه كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك هێنده بێزار
بووبوون عه‌توداڵ بوون به دواى لیستێكدا گۆرانكارى
دروست بكات ئیتر هه‌ر كێ بێت! ئه‌وه بوو خه‌ڵكێكى
زۆریش ده‌نگیدا به گۆڕان به‌ڵام له‌و روانگه‌یه‌وه
بڵێیت كاریگه‌رى له ده‌نگى ئێمه كردبێت شتى وا
نیه بۆیه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵى ئیسلامى تێروانینمان
بۆ گۆران ئه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى جیابووته‌وه له
یه‌كێتى و كێشه دروست بكات ئه‌وه‌مان به‌لاوه
قورسه به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وان مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێت
كارێكى وا بكه‌ن گۆڕانكارى له حكومه‌ت و په‌رله‌مان
بكه‌ن شتێكى باشه. به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ هێماى بۆ
ئه‌وه‌یش كرد" نه‌ك ته‌نها له ناو یه‌كێتى بگره
له ناو هه‌رحزبێكى تر جیاببێته‌وه به‌و شێوه‌یه
ئێمه لایه‌نگیرى ده‌كه‌ین وه ئێمه ئێستا به‌رده‌وام
خه‌ریكى كۆبونه‌وه‌ین له گه‌ڵ گۆڕان وه به‌ته‌ماى
ئه‌وه‌نین به‌شدار بین له حكومه‌ت به‌ڵكو ده‌بینه
ئۆپۆزسیۆن له سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ئێمه
ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌كشێنه‌وه
بۆ لاى لیستى كوردستانى و له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌رچى
شتێك به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تى كوردى تیابێت ده‌یكه‌ین
وه ئێمه ئه‌گه‌ر به‌شداربین له گه‌ڵ هه‌ردوو
حزبى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نیه ئێمه‌یش
گه‌نده‌ڵ بین وه‌ك ئه‌وان ئه‌و كاته‌ى له ناو
حكومه‌ت بووین به‌رده‌وام رێنمایى و شتى خۆمان به‌رز
كردووه‌ته‌وه بگره ره‌نگه باشتر بێت له گه‌ڵیاندا
بین چونكه ئێمه ده‌توانین ده‌ستیان راكێشین بۆ
هه‌ندێ خاڵى گرنگ كه به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لایه‌كى
تیابێت. ئه‌و كورسیانه‌ى ئه‌وان به‌ده‌ستیان هێناوه
به وته‌ى خۆیان شه‌ش كورسیان داوه‌ته یه‌كگرتوو
و چوار كورسى بۆ كۆمه‌ڵ و دوو كورسى بۆ سۆشیالیست
و كورسیه‌كیش بۆ زه‌حه‌مه‌تكێشان و كێشه‌كه كه‌م
بوونه‌وه‌ى كورسى كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوه ئه‌گینا دوو
حزبه علمانيه هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه. حزبه
ئیسلامیه‌كان به یه‌كه‌وه دانه‌به‌زین و
جوودابوونه‌وه كه‌وته ئه‌وانیش نه‌جم عه‌بدوڵا
رایگه‌یاند:" ئێمه هه‌ڵبه‌ت ئه‌زمونێكمان هه‌بووله
گه‌ڵ ئه‌و دوو حزبه به‌ڵام داوامان كردووه له
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به یه‌كه‌وه دابه‌زین به‌ڵام
ئه‌وان ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌بوو وایان ده‌وت با هه‌ر
سێ حزبه ئیسلامیه‌كه به یه‌كه‌وه بین. له چاوپێكه‌وتنێكى
(زه‌نگ) دا له گه‌ڵ به‌رپرسى میحوه‌رى گه‌رمیانى
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى باسى له جۆرێك له دژایه‌تى
كردنى كۆمه‌ڵى ده‌كرد به‌رامبه‌ر ئه‌وان بۆیه كۆمه‌ڵ
تیروانینێكى جیاوازى هه‌یه, به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى
كۆمه‌ڵى ئیسلامى له گه‌رمیان وتى:" به هیچ شێوه‌یه‌ك
دژایه‌تى ئه‌وانمان نه‌كردووه و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت
دیاره خه‌ڵكانێكى گێره شێوێن ئه‌و جۆره قسانه
ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى كاتى پێشوو روویدا دواى جیابوونه‌وه‌ى
كۆمه‌ڵ له دواى كۆنگره ئه‌وه جیا بوو به‌ڵام
ئێستا عیلاقه‌ى پته‌ومان هه‌یه به‌ڵام ئێمه ناڵێین
بزوتنه‌وه حزبى دایكه به‌ڵكو ئه‌و كاته حزبى
دایك بوو كه ێكه‌وه بووین نه‌ك ئێستا ئه‌وه
ئاشكرایه له90% خه‌ڵكانى بزوتنه‌وه ئێستا له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵ ئیش ده‌كه‌ن وه له‌گه‌ڵ ئوه‌یشدا ئه‌وكاته‌ى
ئێمه جیابوینه‌وه مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نه‌بوو ئێمه
میانره‌وین و ئه‌وان توندره‌و بوون به‌ڵكو هه‌ندێِ
بیروراى جیاواز واى كرد ئه‌وه رووبدات .
نه‌جم عه‌بدوڵا شه‌ریف ده‌رچووى
په‌یمانگاى سكه‌ك و په‌یوه‌ندیه‌كانى به‌غدایه و
ئێستا به وه‌كاله‌ت به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كۆمه‌ڵى
ئیسلامیه له گه‌رمیان
|