|
ته‌ها سلێمان به‌رپرسى
كۆمیته‌ى محه‌لى گه‌رمیانى حزبى شیوعى كوردستان:
ته‌نها یه‌ك شیوعى ناوى له‌سه‌ر سندوقى ده‌نگدان
نه‌هاتوه‌ته‌وه
ئا: مه‌ریوان حه‌سه‌ن
ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى كوردستان
ده‌ڵێت:"جۆرێكى تر له پێشێلكردنى دیموكراسى به‌رامبه‌ر
شیوعییه‌كان ئه‌وه‌یه یه‌ك مامۆستاى شیوعى له
سه‌ر سندوقى ده‌نگدان دانه‌نراوه".
ته‌ها سلێمان به‌رپرسى كۆمیته‌ى محه‌لى حزبى شیوعى
كوردستا ن و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى ئه‌و
حزبه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لیستى ئازادى و
عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵێك حزب و
رێكخراوى چه‌پ و دیموكراسیخواز و علمانیه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى لیسته‌كه‌ى
خۆیان وا ئه‌خاته ڕوو كه له سه‌ر ئه‌ساسێكى
بابه‌تیانه له كوردستان به هه‌موو پێك هاته جۆراوجۆره‌كانیه‌وه
دروست بووه له رووى سیاسیه‌وه له رووى ئابورى
و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له رووى مافى چین وتوێژه‌كانه‌وه
له رووى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه.
دروست بوونى دوو حزبى زلهێز له كوردستان و گرتنه
ده‌ستى حوكمرانى واى كردووه زۆرێك له‌و حزبه
چه‌پانه‌ى ئه‌گه‌رچى خاوه‌نى مێژوویه‌كى دێرین بن,
به‌ڵام ژماره‌ى لایه‌نگرانیان هه‌تا بێت كه‌متر
بێته‌وه.
ته‌ها سلێمان ده‌ڵێت:"به حوكمى ئه‌وه‌ى پارتى و
یه‌كێتى ده‌سه‌ڵاتى ته‌واویان بۆ خۆیان قۆرخ
كردووه, به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى
رۆڵیان هه‌بێت بۆ راكێشانى خه‌ڵك له سه‌رجه‌م چین
و توێژه‌كاندا بۆ لاى خۆیان به‌ڵام ئه‌مه ماناى
ئه‌وه نیه بڵێیت له گه‌رمیاندا زۆرێك له
خێزانه‌كانى شیوعى چووبێتنه ریزى ئه‌و دوو حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌وه".
به‌رپرسى محه‌لى گه‌رمیانى شیوعى بڕواى وایه ئه‌گه‌ر
كه‌سێك ئینتیماى بۆ حزبى شیوعى نه‌بێت "زۆر به
ئازادانه" له ریزى حزبى شیوعى ئه‌چێته ده‌ره‌وه
بۆ شوێنێكى تر. وتیشى:"لاى ئێمه خێزانێك چووبێته
ده‌ره‌وه, نه‌بووه‌ته دیكۆمێنتێك لاى حزبه‌كان
بڵێن حزبى شیوعى بچوك بووه‌ته‌وه, له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا
ئاساییه له ناو هه‌موو حزبێكدا تاك و ته‌را خه‌ڵك
چوووبێته ده‌ره‌وه و حزبیش تاپۆ نیه له سه‌ر
كه‌س".
ته‌ها سلێمان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان
له گه‌رمیان تا بێت قاعیده‌ى حزبیان گه‌وره ده‌بێته‌وه
چى له رووى حزب و چیش له رووى جه‌ماوه‌ره‌وه.
ئه‌و ئه‌ڵێت:"ده‌لیلیش له سه‌ر ئه‌وه شیوعیه‌كان
رۆڵیان هه‌بووه له پێدانى ماف به چین و توێژه‌كان.
پێشره‌و بوونه له‌و ناره‌زایانه‌ى كه به شێوازى
دیموكراسیانه له‌گه‌رمیاندا به‌ڕێوه‌چووه". به‌رپرسه
شیوعییه‌كه‌ى گه‌رمیان نمونه‌ى كاركردن له سه‌ر
پرۆسه‌ى ئه‌نفال و كاركردن له سه‌ر به سه‌ربه‌خۆیى
بوونى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى
گه‌رمیان كه حزبى شیوعى سه‌رپه‌رشتى كردووه چ
له رووى دابینكردنى مافه‌كانى خه‌ڵك به هه‌موو
پێكهاته‌كانیه‌وه و له رووى واژوو كۆكردنه‌وه
ئاراسته‌ى سه‌روى حزبه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
كراوه له گه‌رمیاندا ئیشى له‌سه‌ر كراوه, بۆ
كار و جه‌ماوه‌رێتى خۆیان ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى دوو حزبه‌كه هه‌یانه واى
كردووه به هه‌موو حزبه‌كان به ركێفى خۆیان
بودجه دابین بكه‌ن یارمه‌تیان بدات بۆیه به
وته‌ى به‌رپرسى كۆمیته‌ى محه‌لى گه‌رمیانى حزبى
شیوعى هه‌موو مانگێك حكومه‌ت 300 ملیۆن دینار وه‌كو
بودجه ده‌داته حزبى شیوعى.
ته‌ها سلێمان وتى:"دابینكردنى ئه‌و بودجه كه‌مه
هیچ كات له گه‌ڵ خواست و ویستى ئێمه‌دا نیه‌و ناگونجێتیش
چونكه حزبێكى وه‌كو حزبى شیوعى خاوه‌نى ژماره‌یه‌كى
تایبه‌تى كادیرى خۆیه‌تى و پێویستى به هاندانێكى
زیاتره".
شیوعییه‌كان تێڕوانینى چه‌پانه‌ى تایبه‌تى خۆیان
هه‌یه بۆ لیستى (گۆڕان)ى نه‌وشیروان مسته‌فا,
له‌و ڕوه‌شه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى
ده‌ڵێت:"نابێت دروست بوونى لیستێك له سه‌ر حسابى
ئه‌وه بێت یه‌كتر شكاندنى تێدا رووبدات وه ك چۆن
تۆ ئازادى خۆت هه‌ڵبژێرى به هه‌مان شێوه ده‌بێت
ئازادانه به‌رامبه‌ر لیسته‌كه‌ى به‌رامبه‌رت
بروانیت بۆیه پارتى و یه‌كێتى هه‌یمه‌نه‌یان به
سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندووه ئه‌مه راسته, به‌ڵام
ئه‌مه به رووبه‌روبوونه‌وه‌ى نادیموكراسیانه كۆتایى
نایه‌ت, بۆیه ئێمه بروامان وایه نابێت له ناو
حزبێكدا لیستێكى تر دروست بێت چونكه حزب به پێى
كۆنگره بریار له سه‌ر ئه‌ندامانى ده‌دات بۆیه
به قه‌ناعه‌تى ئێمه شتێكى مه‌نتقى نیه".
ته‌ها سلێمان یه‌كێك بوو له كاندیده‌كانى لیستى
ئازادى و عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌رمیاندا,
به‌ڵام دواتر ده‌ستى لێهه‌ڵگرت. ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه
وتى:"له به‌ر هۆكارێكى تایبه‌ت نه‌متوانى به‌شداربم
تا چه‌ند سه‌عاتێكیش پێش ئاشكرابوونى ناوى كاندیده‌كان
هه‌ر من كاندیدى حزبى شیوعى بووم به‌ڵام كه‌سێكى
تر دانرا له جێگاكه‌م منیش به رۆحێكى وه‌رزشى و
ئاسایى شته‌كه‌م قبوڵ كرد ته‌نها ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ى
بوو و هیچى تر".
ته‌ها سلێمان ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرێت كه كۆمسیۆنى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها یه‌ك مامۆستاى شیوعى
له‌سه‌ر سندوق دانه‌ناوه بۆ رۆژى ده‌نگدان. وتیشى:"به
پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه یه‌ك مامۆستاى
شیوعى ناوى بۆ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان نه‌هاتووه‌ته‌وه
دیاره ئه‌مه پێشینه‌یه‌كه بۆ پێشیلكردنى
دیموكراسى و بوونى ته‌زویرات له هه‌ڵبژاردندا".
جێى ئاماژه‌یه حزبى شیوعى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له
حزبه‌كانى (زه‌حه‌تكێشان-بزوتنه‌وه‌ى
دیموكراسیخوازان-پارتى گه‌لى دیموكرات-پارتى رزگارى-پارتى
نیشتیمانى كوردستان) به لیستى ئازادى و عه‌داله‌تى
كۆمه‌ڵایه‌تى ژماره 55 به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
|