|
ئومێد
سه‌عدوڵا به‌رێوه‌به‌رى رۆشنبیرى گه‌رمیان:
ده‌سه‌ڵاتى به‌ستنى كۆڕێكى رۆشنبیریمان نییه
ئا: نووسینگه‌ى كه‌لار
به‌رێوبه‌رى رۆشنبیرى گه‌رمیان ئه‌ڵێت:" هه‌ر كارێكى
هونه‌رى بكه‌ین ئه‌بێت بودجه‌كه‌ى له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانه‌وه ره‌زامه‌نى له سه‌ر بدات, له ماوه‌ى
ئه‌مساڵدا چه‌ند چالایه‌كمان ئه‌نجامدا به‌و بودجه
كه‌مه".
ئومێد سه‌عدوڵا به‌رێوبه‌رى ڕ‌ۆشنبیرى گه‌رمیان
ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌رێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى
گه‌رمیان له ساڵى نه‌وت وپێنجه‌وه دامه‌زراوه
سه‌ره‌تا له ده‌ربه‌ندیخان و دواتر هاتووه‌ته كه‌لار
وه ئێستا له‌وه‌تى به‌رێوبه‌ریه‌تیه‌كه هاتووه‌ته
گه‌رمیان توانراوه پینج لق له هه‌موو شاره‌كانى
گه‌رمیان بكاته‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیریه‌وه,
كار‌و چالاكى رۆشنبیرى گه‌رمیان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو
كه‌مى كردووه و له ده‌یان بۆنه‌ى سه‌ره‌كیدا چالاكى
زۆر به كه‌مى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئومێد سه‌عدوڵا وتيشى:"ئێمه به به‌رنامه‌یه‌كى
جوانه‌وه له كۆتایى ساڵى 2008 وه به‌رنامه‌ى ئه‌مساڵى
خۆمان دارشتووه به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌م وڵاته‌ى
ئێمه هه‌ر به‌رنامه‌و پلانێك داده‌نێیت نا‌توانیت
بیگه‌یه‌نیته ئه‌نجام چونكه ئێمه پابه‌ندین به
رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه پابه‌ندین به
سه‌رووى خۆمان وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئیسَتا ئێمه
راسته چالاكیمان كه‌م بوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
ئێستا بریارێكى تازه ده‌رچووه ئه‌توانم بڵێم هه‌موو
ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌رگیراوه‌ته‌وه ئه‌بێت تۆ بۆ ئه‌نجامدانى
كۆرێك بودجه‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى
پێویسته به‌ڵام پێشتر وا نه‌بوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان
پێنج ملیۆن دینار بوو ره‌زامه‌ندى سه‌روى خۆمان
وه‌ر نا ئه‌گرت ئه‌مانتوانى به‌و مینحه‌یه‌ى هه‌مان
بوو ئیشى خۆمان بكه‌ین به‌ڵام ئێستا به پێى كتابێكى
ره‌سمى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیریه‌وه بۆمان
هاتووه ئه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانى فستیڤاڵێك ره‌زامه‌ندى
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌رگریت ئه‌مه‌یش به راستى
كارێكى ئاسان نیه جارى وا هه‌یه كاتێك دیارى ده‌كرێت
بۆ چالاكیه‌ك ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
ره‌زامه‌ندى نه‌بێت له سه‌ر بوجه‌كه‌ى ئه‌بێت ئه‌و
ئیشه دواكه‌وێت ئه‌مه‌یه كێشه‌كه بۆیه بۆ هه‌موو
ئیشه‌كانمان ره‌زامه‌ندى پێویسته وه ئێستا له
موناقه‌شه‌داین ماوه‌ى پێشوو به‌رێوبه‌رى گشتى
بانگهێشت كرا بۆ گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه
كێشه‌كان بزانێت وه ئێمه ئێستا به ته‌ماى ئه‌وه‌ین
له كاتى كردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى كفرى كۆمه‌ڵێك چالاكى
ئه‌نجامده‌ین, ئه‌وو میزانیه‌ى بۆ گه‌رمیان دیارى
كراوه له گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌رمیاندا
ناگونجێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌موو چالاكیه‌كى رۆشنبیرى
بۆیه وه‌ك ئه‌وان باسیان ده‌كرد ته‌نها 18 ملێۆن
دینار بۆ چالاكیه‌كانى گه‌رمیان دانراوه ره‌نگه
له گه‌ڵ فراوانى گه‌رمیاندا نه‌گونجێت ئه‌و
بوارانه‌ى پێویسته بوارى رۆشنبیرى هاوكارى بكات
چه‌ند به‌شێكه هه‌روه‌ك به‌رێوبه‌رى رۆشنبیرى گه‌رمیان
وتى:" ئێمه ئه‌و بوارانه‌ى كه سه‌ر به به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مانن
خۆى له چه‌ند به‌شێك ده‌گرێته‌وه له‌وانه شانۆ
كار ده‌توانێت شانۆیه‌ك پێشكه‌ش بكات ئێمه كه‌شفى
بۆ ده‌كه‌ین و ده‌توانێت كارى خۆى بكات له گه‌ڵ
كۆرى شیعرى و سیمیناریش به هه‌مان شێوه یان
كردنه‌وه‌ى خولى موسیقى یان شێوه‌كارى هه‌موو ئه‌مانه
له سه‌ر ئێمه‌یه هاوكارى بكه‌ین.
به‌رێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى چه‌ند به‌شێكه‌و هه‌ریه‌كه‌و
ئیشى خۆى ده‌كات به‌ڵام گرفتى گه‌رمیان ئه‌وه‌یه
هه‌موو به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانى رۆشنبیرى پێكه‌وه‌ن
و شته‌كان ئاڵۆزیان پێوه دیاره بۆیه ئومێد
سه‌عدوڵا ئه‌وه‌یشى وت:" له سلێمانى هه‌موو ئیشه‌كان
جیاوازن بۆ نمونه به‌رێوبه‌رایه‌تى شانۆ جیاوازه
له به‌رێوبه‌رایه‌تى مۆسیقا هه‌مان شێوه هه‌موو
به شكانى تریش به‌ڵام له گه‌رمیان له به‌رئه‌وه‌ى
هه‌مووى به یه‌كه‌وه‌یه بۆیه زۆر جار ئیشه‌كان
سه‌ركه‌وتوو نابن وه هه‌موویشیان میزانیه‌یان
جیاوازه, ده‌ركرنى كتێب و رۆژنامه بووه‌ته
گرفتێك لاى خه‌ڵكانى رۆشنبیرى ناوچه‌كه ئه‌وه‌یش
ته‌نها هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى هاوكارى و نه‌بوونى
چاپخانه‌یه‌كى تایبه‌ته بۆ گه‌رمیان بۆیه به‌رێوبه‌رى
رۆشنبیى گه‌رمیان رایگه‌یاند:" ئه‌وه ئیشى ئێمه
نیه هاوكارى ئه‌و خه‌ڵكانه بكه‌ین كه كتێب یان
رۆژنامه ده‌رده‌كه‌ن به‌ڵام پێ ده‌چێت له ئاینده‌دا
ئه‌ویش بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و له لایه‌ن
ئێمه‌وه هاوكارى بكرێن, وه ئێمه له رێگه‌ى كاك
سه‌عید شاكه‌لى داواى ئه‌وه‌مان كردووه كردووه
چاپخانه‌یه‌ك بهێنرێته گه‌رمیان, له لایه‌كى
تریشه‌وه بوونى رێكخراوه ناحكومیه‌كان له گه‌رمیاندا
شتێكى زه‌رووره وه‌ك ئه‌وان ده‌یانوت دیاره رێكخراوه
ناحكومیه‌كان نه‌یانتوانیوه به پێى پێویست بن
دیاره كه‌م و كورتى له به‌رێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى
گه‌رمیانیشدا هه‌یه ئه‌وه واى كردووه كه‌م چالاك
بین,ئه‌وه‌ى ئه‌وان باسیان ده‌كرد له ماوه‌ى
رابردوودا دوو خه‌ڵاتى زێرین دراوه‌ته دوو كه‌سى
ناسراوى شانۆكار له گه‌رمیان له رۆژى جیهانى
شانۆدا له وانه محه‌مه‌د حه‌سه‌ن و مامۆستا
عوسمان ئێمه ئه‌مه ئه‌كه‌ینه نه‌رێتێك هه‌موو
ساڵێك چه‌ند كه‌سێك له هه‌موو مه‌جاله‌كانى
هونه‌ردا خه‌ڵات بكرێن, گرفتێكى ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیه
ئه‌وه‌یه به ته‌نها 18 فه‌رمانبه‌ره‌وه هه‌موو
ئیشه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك خۆیان وتیان فه‌رمانگه‌ى
وایان هه‌یه ته‌نها یه‌ك فه‌رمانبه‌رى هه‌یه, ئه‌مه
له لایه‌ك له لایه‌كى تریشه‌وه نه‌بوونى هۆڵى
گه‌وره بۆ ئه‌نجامدانى ئیشه‌كانیان گرفتێكى تر‌ى
ئه‌وانه, بوونى چه‌ند كه‌سێكى خه‌م خۆرى گه‌رمیان
ئومێدى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت ئیشى باشتر بۆ گه‌رمیان
بكريت.
|