|
وته‌بێژی
لیستی گۆڕان:
گه‌رمیان ناكه‌ین به كاڵایه‌ك بۆ موزایه‌ده‌ى
سیاسى
ئا/ ئیحسان مه‌لا فوئاد
دكتۆر شاهۆ سه‌عید مامۆستاى زانكۆ و ته‌بێژو
كاندیدكراوی لیستی گۆڕان له‌دیدارێكی هه‌فته‌نامه‌ى
زه‌نگدا چه‌ندین ته‌وه‌ری فره وه‌ڵام شیده‌كاته‌وه‌و
ده‌ڵێت هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان قه‌رزارى گه‌رمیان
و گه‌رمیانییه‌كانن.
پرسیار: قه‌واره‌كه‌تان یاخود راستتر بڵێم لیسته‌كه‌تان
چ په‌یام و وتارێكی پێیه بۆ گه‌رمیانییه‌كان یان
به‌رنامه‌تان چییه بۆ ئایینده‌ى گه‌رمیان؟
د. شاهۆ: گه‌رمیان یه‌كێكه له‌و ناوچه
زه‌ره‌رمه‌ندانه‌ى كه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتى كوردیى
ئاوڕێكى جدى لێنه‌داوه‌ته‌وه. ئێمه گه‌رمیان
ناكه‌ین به كاڵایه‌ك بۆ موزایه‌ده‌ى سیاسى، به‌ڵام
به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان
قه‌رزارى گه‌رمیان و گه‌رمانییه‌كانن، قه‌رزارى
تێكۆشان و قوربانییه‌كانى ئه‌وانن. له به‌رنامه‌ماندایه
پلانێكى گه‌شه‌كردنى ئاسۆیى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم
جێبه‌جێبكه‌ین بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌و جیاوازى و ناعه‌داله‌تییه
گه‌وره‌یه‌ى له‌نێوان ناوچه جیاوازه‌كاندا هه‌یه،
ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ى كه له‌نێوان ناوچه‌یه‌كى
وه‌ك گه‌رمیان و هه‌ندێ ناوچه‌ى تردا هه‌یه، هه‌ڵگرتنى
ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ى كه له‌نێوان نێوه‌ندى پارێزگاكان
و ناوچه كه‌نارییه‌كاندا هه‌یه.
ئێمه پێمان وایه ده‌بێت سیستمى هه‌رێم سیستمێكى
نامه‌ركه‌زیى بێت، جیاوازى له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانى
و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ و پشده‌ر و
بادینان و شوێنه‌كانى تردا نه‌بێت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى
ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌زۆر ده‌ستورێك بسه‌پێنن كه
دژى ئه‌م ئامانجه‌یه، ده‌یانه‌وێت ده‌ستورێكى مه‌ركه‌زیى
بسه‌پێنن كه ناوچه كه‌نارییه‌كان كه‌نارگیرتر ده‌كات.
ئێمه بڕوامان به نامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارییه بۆ
ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى وه‌ك گه‌رمیان بكه‌ینه مه‌ڵبه‌ندێكى
ئیداریى سه‌ربه‌خۆ تا له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ببێته
پارێزگایه‌كى هاوچه‌رخ و قیبله‌یه‌ك بۆ هه‌موو خه‌ڵكى
كوردستان.
گه‌رمیان شایسته‌ى گه‌وره‌ترین خزمه‌ته له به‌ر
سێ هۆ: یه‌كه‌م، ناوچه‌یه‌كى زه‌ره‌رمه‌ندتره له
ناوچه‌كانى تر. دووه‌م، ژماره‌یه‌كى زۆر
قوربانیانى ئه‌نفالى تێدایه، سێیه‌م ناوچه‌یه‌كى
ده‌وڵه‌مه‌نده له‌ڕووى سامانى سروشتییه‌وه.
پرسیار: گه‌رمیانییه‌كان چاوه‌ڕوانی چیتان لێ
بكه‌ن؟
د. شاهۆ: چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان لێبكه‌ین كه خه‌م و
ناڕه‌زایى و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نینه پارله‌مان.
پرسیار: ئه‌و كاته‌ى فێرخوازی زانكۆ بووم له‌وانه
وتنه‌وه‌ى جه‌نابتاندا بیستوومه‌و وتووته ده‌سه‌ڵات
گه‌نده‌ڵت ده‌كات (السلطة تفسد)، ئایا قسه‌ت چییه
له‌سه‌ر ئه‌و په‌نده؟ چۆن ئه‌و وته‌یه له‌سه‌ر
خۆت شی ده‌كه‌یته‌وه؟
د. شاهۆ: به‌ڵێ, ئه‌وه وته‌زایه‌كى به‌ناوبانگى
فیكرى سیاسییه، مه‌به‌ست لێى ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌میشه
چاودێریى ده‌سه‌ڵات بكرێت، دابه‌شبكرێت، ده‌ستاوده‌ست
بكات و ئۆپۆزیسیۆنى سیاسیى هه‌بێت تا به‌ره‌و چه‌قبه‌ستن
و گه‌نده‌ڵى نه‌ڕوات. لیستى گۆڕان بڕواى به‌و
وته‌زایه هه‌یه و خه‌باتى بۆ ده‌كات.
پرسیار: هاتنی لیستی گۆڕان زه‌روره‌ت بوو یان بۆشاییه‌ك
بوو پێویستی به قه‌واره‌یه‌كی جیا له‌یه‌كێتی و پارتی
هه‌بوو؟
د. شاهۆ: گۆڕان زه‌روره‌تێكى مێژوییه، خواستێكى
جه‌ماوه‌ریى به‌رفراوانه بۆ رزگاربوون له
گه‌نده‌ڵى، پاوانكردنى ده‌سه‌ڵات، پاوانكردنى
سه‌روه‌ت و سامانى وڵات.
پرسیار: خه‌ڵك پێویستی به لیستی جیایه یان لیستی
جیا پێویستی به‌خه‌ڵكه؟
د. شاهۆ: خه‌ڵك پێویستى به لیستى جیایه و لیسته‌كان
هه‌ڵقوڵاوى ئیراده‌ى خه‌ڵكن.
پرسیار: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست له‌ماوه‌ى
چه‌ند ساڵدا یان له‌چه‌ند ساڵی ئه‌و 4 ساڵه‌دا ده‌توانن
گۆڕانێكی به‌رچاو ئه‌نجامبده‌ن؟
د. شاهۆ: به دڵنیاییه‌وه متمانه‌مان به خۆمان
هه‌یه گۆڕانێكى نه‌وعى بكه‌ین له سیستمى
فه‌رمانڕه‌واییدا.
پرسیار: به‌رنامه‌تان چییه بۆ گه‌نجان؟، تاچه‌ند
گه‌نجان دڵخۆش بن به ئێوه؟، ئایا یه‌كێتی و پارتی
هیچیان كردووه بۆ گه‌نجان؟
د. شاهۆ: وه‌ك له به‌رنامه‌ى لیستى گۆڕاندا
باسمان كردووه تا ئێستا ئه‌زموونى فه‌رمانڕه‌وایى
كوردستان نه‌یتوانیوه گه‌نج وه‌ك هاوڵاتیى پێبگه‌یه‌نێت
و ئاماده‌یبكات، نه‌یتوانیوه وێنه‌ى نیشتمان لاى
گه‌نجان جوان بكات، چه‌ندین قه‌یرانى كۆمه‌ڵایه‌تیى
تایبه‌ت به گه‌نجان، تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى روون
نه‌خراونه‌ته كارنامه‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى
كوردستانه‌وه. تا ئێستا پرسیارى جدیى نه‌كراوه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى كانگاى ئومێد و خه‌ونبینین
لاى گه‌نجانى ئه‌م وڵاته به‌ره‌و وشكبوون ده‌ڕوات؟
بۆچى ئاسۆى روانینى ئاینده‌یان به ئه‌ندازه‌یه‌ك
لێڵه كه تاكه ئومێدى زۆربه‌یان جێهێشتنى ئه‌م
هه‌رێمه‌یه؟ تا ئێستا پرسیارى جدیى نه‌كراوه
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانى دیارده‌ى ره‌به‌نى، ژن
نه‌هێنان، شوونه‌كردن، توندوتیژیى خێزانیى و داڕمانى
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. یه‌كێك له خه‌مه
سه‌ره‌كییه‌كانى لیستى گۆڕان چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو
ئه‌م كێشانه‌یه له ڕێگه‌ى ژماره‌یه‌ك پرۆژه
یاساوه كه له به‌رنامه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان پێكردووه.
پرسیار: له‌باره‌ى هێمنی راگرتنی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه
قسه‌تان چییه بۆ خه‌ڵك و لایه‌نگرانتان؟
د. شاهۆ: داواكارین له جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانمان
هێمنى بپارێزن و به شێوازێكى شارستانى بانگه‌واز
بۆ لیستى گۆڕان بكه‌ن و رێز له دید و بۆچوونى
لایه‌نگرانى لیسته‌كانى تر بگرن و دایه‌لۆگى
شارستانییان له‌گه‌ڵ دابمه‌زرێنن.
|