|
له‌خورماتوو
كۆمه‌ڵێك جوتیار زه‌وى شاره‌وانى داگیرده‌كه‌ن
سه‌رۆكى
شاره‌وانى خورماتوو: هێشتا بودجه‌ى ساڵى 2009 نه‌هاتووه
بۆ خورماتوو و هیچ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه
زه‌نگ- خورماتوو
هیشام عه‌بدولكریم
قه‌زاى خورماتوو زۆرجار له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كان
باس ده‌كرێت كه ئێستا سه‌ر به پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه
و وه‌كو پێویست خزمه‌ت گوزاریى بۆ ئه‌نجام نادرێت
به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه و چه‌ند
پرۆژه‌یه‌كى تێدا ئه‌نجامدراوه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن
پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ساڵانه پرۆژه‌ى بۆ ئه‌نجام
ده‌درێت به‌ڵام به‌گوێره‌ى پێویست نیه، له‌هه‌مان
كاتیش‌دا هاوڵاتیان رۆژانه سكاڵه‌ى خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن
به‌وه‌ى گه‌ڕه‌ك و كۆلانه‌كانیان له خزمه‌تگوزاریى
بێ به‌شكراوه وه‌كو قیرتا و شۆسته‌و ئاوه‌ڕۆ.
به‌هادین عبدول له‌تیف سه‌رۆكى شاره‌وانى خورماتوو
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كرد له دواى ته‌واو بوونى بودجه‌ى
2008 بودجه‌ى ساڵى 2009 تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته
پێمان تاوه‌كو بیكه‌ین به پرۆژه ، ساڵانه ده‌توانێن
دووجۆره پرۆژه ئه‌نجام بده‌ین یه‌كه‌میان بوژاندنه‌وه‌ى
هه‌رێمه‌كان و پلانى به‌رهه‌م هێنان كه له نه‌سرییه‌ى
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ده‌درێت ،
دووه‌میان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانه‌وه
بودجه بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌كان ده‌نێردرێت
وله‌وێیشه‌وه بۆ شاره‌وانی قه‌زاكان.
وتیشى:" بۆ نمونه جار واهه‌یه10 پرۆژه‌مان پێده‌درێت
، ئێمه‌ش راسته‌وخۆ پلانى پێنج ساڵه واتا (خگه
الخمسیه) ته‌واوكردنى پرۆژه‌كانمى پێده‌كه‌ین
له‌وانه ته‌واكردنى دووسایدى رێگاى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین
- خورماتوو و ته‌واوكردنى گۆرستانى گه‌ڕه‌كى رزگارى
و دروستكردنى سێ ده‌رگاى رێگاى كه‌ركوك- خورماتوو
- سه‌ڵاحه‌دین –خورماتوو و رێگاى خورماتوو- به‌غداد
و دروستكردنى دووسایدى ناو گه‌ره‌كى پیشه‌سازى
خورماتوو و دانانى كاشى رٍه‌نگاوره‌نگ له شۆسته‌كانى
و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاشى ره‌نگاو ره‌نگه له ناو كۆلانه
ته‌نگه كانیش به‌هه‌مان شێوه دانراون".
سه‌رۆكى شاره‌وانى خورماتوو هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد
شاره‌كه‌مان پێویستى به جوانكارى هه‌یه 15
باخچه‌مان دروستكرده و له ساڵى 2010 شاره‌وانییه‌كه‌مان
به‌رنامه‌ى باشى هه‌یه بۆ شارى خورماتوو له رووى
خزمه‌تگوزاریه‌وه، یه‌كێك له‌و به‌رنامانه كه
ده‌مانه‌وێ كار ى بۆ بكه‌ین چاككردنى گۆڕستانه‌كان
چونكه دیواره‌كانیان زۆر كۆن بوو و ناو گۆرستانه‌كه‌ش
قیرتاوى ده‌كه‌ین و دروستكردنى سێ باخچه به‌ده‌ستمانه‌وه
یه له روویه‌كى تره‌وه 2000 پارچه زه‌وى له
ژێر ده‌ستمانه كه ( ئیفراز) ى بكه‌ین كه ده‌كه‌وێته
پشتى گه‌ره‌كى پیشه‌سازى خورماتوو كه نزیكه‌ى یه‌ك
مانگى دیكه ته‌واو ده‌بێت. وتیشى:" له‌و 2 هه‌زار
پارچه زه‌ویه 47 بۆ شه‌هیدانى راپه‌رینى ساڵى
1991 و72 پارچه زه‌وى بۆ ئاواره‌كانه و پارچه
زه‌ویش بۆ 1114 فه‌رمانبه‌رانى خورماتوو ئه‌مانه
هه‌موویان مامه‌ڵه‌یان ته‌واو كردووه به بێ كه‌موو
كورى، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه له‌لایه‌كى دیكه
ئێستا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ جوتیاراندا هه‌یه له(موقاته‌عه‌ى)
131 كه 1200 پارچه زه‌وى جیا كراوه‌ته‌وه له‌كۆمه‌ڵگاى
راپه‌رین له‌پپێش پرۆسه ودواى پرۆسه دابه‌شمان
كرد به‌سه‌ر شه‌هیدان وئاواره وئه‌نفاله‌كان كه
به‌مشێوه‌یه بوو 900 پارچه‌ى له پێش پرۆسه‌ى
ئازادى عێراق دابه‌شكرا به‌سه‌ریان و 300 پارچه‌كه‌ى
تر له دواى پرۆسه دابه‌شكرابه‌سه‌ریان، كۆمه‌ڵێك
جوتیار هه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه ده‌ستیان
كرد به‌كشتوكاڵ وداگیریان كردووه ئێستا سكاڵه‌مان
له سه‌ریان تۆماركردووه چونكه ئه‌و زه‌وییانه
له‌سه‌ر میلاكى شاره‌وانیین و دابه‌شكراون ، به‌پێى
بریارى 117 له ساڵى 2000 ئه‌و كاته دابه‌شكراوه
ئێمه‌ش داوامان كردووه كه به جێیبهێلن ,
داوامانیش له ئیداره‌ى شار كردووه كه پشتگیریمان
بكات به‌ته‌واوو بوونى كێشه‌كه ئیفرازى ده‌كه‌ین
سه‌رله‌نوێ ودابه‌شى ده‌كه‌ینه‌وه به‌سه‌ریان، ئه‌وه‌ش
ئه‌ڵێم له سه‌ر ته‌جاوزات ئه‌وه‌ى به‌نایاساى ئه‌نجامى
داوه ماڵى له ده‌زگاو باخچه و شوێنه گشتییه‌كان
دایه ئه‌وا ده‌ر ده‌كرێت" .
|