له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

له‌كفرى 1%ى هاووڵاتیان سه‌ردانى بنكه‌ى ده‌نگدانیان نه‌كردوه‌

زه‌نگ-كفرى-مه‌ریوان حه‌سه‌ن:



به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كفرى رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و ژماره‌ كه‌سه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى كردون چاوه‌ڕواننه‌كراو بوه‌ و جێى مه‌ترسیشه‌.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د ساڵح به‌رپرسى ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌(زه‌نگ)ى وت:"له‌ كۆى 18505 كه‌سى كفرى كه‌ مافى تۆماركردنى ناوه‌كانیان هه‌یه‌ له‌ بنكه‌ى ده‌نگدان, ته‌نها 713 كه‌س سه‌ردانى كردون كه‌ ناكاته‌ رێژه‌ى 1%ى ئه‌و ژماره‌یه‌ و ئه‌وه‌ش كارێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو بوه‌ به‌لاى ئێمه‌وه‌".
ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ئه‌كات كه‌ كۆمسیۆنى باڵا ماوه‌كه‌ى هه‌تا 28ى ئه‌م مانگه‌ درێژ كردۆته‌وه‌.

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com