له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى به‌غدا (150) فه‌رمانبه‌رى دانیشتوى كفرى فه‌سڵ ده‌كات

زه‌نگ-كفرى-دیار جه‌مال:



سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ به‌ (زه‌نگ)ى راگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى به‌غدا بڕیارى داوه‌ له‌ 1-9-2008 زیاتر له‌ 150 فه‌رمانبه‌رى دانیشتووى قه‌زاى كفرى فه‌سڵ بكات.
شه‌هاب برزۆ یه‌كێكه‌ له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ بڕیارى فه‌سڵكردنه‌كه‌ ده‌یگرێته‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ هۆكارى فه‌سڵكردنه‌كه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌وام ناكه‌ن له‌ فه‌رمانگه‌كانیان كه‌ له‌به‌غدایه‌.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ به‌ (زه‌نگ)ى وت:"دواى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ ساڵى 1994 له‌ لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ به‌هۆى كارى سیاسیه‌وه‌ له‌ كارگه‌ى نه‌سیجى كفرى فه‌سڵ كراین كه‌ ئه‌و كاته‌ زیاتر 150 فه‌رمانبه‌ر ده‌بووین, له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه‌ له‌ ساڵى 2004 له‌سه‌ر بریارى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى به‌غداد دووباره‌ هێنراینه‌وه‌ سه‌ركارى خۆمان, به‌ڵام له‌سه‌ر میلاكى به‌غداد و به‌بێ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌وام بكه‌ین له‌ به‌غداد". وتیشى:"دواى 4 ساڵ له‌و بریاره‌ى خۆیان ئێستاكه‌ داوامان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌وام نه‌كه‌ین ئه‌وه‌ له‌ 1-9-2008 فه‌سڵ ده‌كرێین".
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌وان چه‌ندین جار داوایان كردوه‌ كه‌ بیانگه‌رێننه‌وه‌ بۆ كارگه‌ى كفرى "چونكه‌ 150 فه‌رمانبه‌رن ماڵیان له‌ كفریه‌ و ناتوانن برۆن بۆ به‌غدا".
 

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com