له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

له‌ خورماتوو, له ‌ 50 رۆژدا, 20 ئافره‌ت گیانى له‌ده‌ست داوه‌

زه‌نگ-خورماتوو-بڕیار محه‌مه‌د:



له‌ماوه‌ی (50) ڕۆژدا له‌قه‌زای خورماتوو به‌هۆی چه‌ند ڕووداوێكی جۆر به‌جۆره‌وه‌ (20) ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ زۆرینه‌یان به‌ هۆى رووداوى ئۆتۆمبێل و ئاگره‌وه‌ بوه‌.
به‌پێى ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو كه‌ ده‌ست (زه‌نگ) كه‌وتوه‌ ده‌ریده‌خات له‌ماوه‌ی (50)ڕۆژی ڕابردوودا (20)ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 11 له‌وانه‌ به‌هۆى روداوى ئۆتۆمبیله‌وه‌ بوه‌..
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خورماتوو دواى پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بۆ (زه‌نگ) ئاشكرای كرد له‌و ژماره‌یه‌ چواریان خۆی كوشتووه‌ و سێ ئافره‌تیان به‌هۆی شه‌ڕی خێزانی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ كوژراون و
ته‌نیا ئافره‌تێكیان به‌هۆی منداڵ بوونه‌وه‌ و یه‌كێكیشیان به‌هۆی سوتانه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com