رۆژى 12-8 له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانى سوپاى عیراق و هێزه‌كانى
هاوپه‌یمانان بۆ ناحیه‌ى سلێمان به‌گ و ده‌وروبه‌رى, 6 ئه‌ندامى
رێكخراوى قاعیده‌یان ده‌ستگیركردوه كه‌چه‌ندین تاوانى گه‌وره‌یان
ئه‌نجامداوه و یه‌كێكیان پله‌ى ئه‌میر هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسى ناحیه‌ى سلێمان به‌گ هه‌واڵه‌كه‌ى پشت
راست كرده‌وه و به(زه‌نگ)ى راگه‌یاند كه هێزه‌كانى سوپاى عیراق
و هاوپه‌یمانان هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیان بۆ ناحیه‌ى سلێمان به‌گ و
ده‌وروبه‌رى ئه‌نجامداوه و توانیویانه 6 ئه‌ندامى رێكخراوى
قاعیده له سلێمان به‌گ ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر
چه‌ندین تاوانى گه‌وره, له‌وانه كوشتنى هاووڵاتى و رفاندن و
دانانى بۆمب له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كیه‌كان و رێگا گرتن له هاووڵاتى
و رفاندنى ئۆتۆمبیله‌كانیان. وتیشى:"له ناو ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌دا,
یه‌كێكیان پله‌ى ئه‌میرى هه‌یه و چه‌ندین تاوانى گه‌وره‌ى له
سنوره‌كه ئه‌نجامداوه و ئێستا لێكۆلێنه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى پۆلیس باسى له‌وه‌ش كرد كه ده‌توانن له‌رێگاى
ئه‌م ده‌ستگیركراوانه‌وه, چه‌ندین ئه‌ندامى تریش ده‌ستگیر بكه‌ن. |