|
له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا زیاتر له چوار سه‌د ماڵ له
ئاواییه‌كانى سنورى ناوچه‌ى زه‌نگه‌نه‌ى گه‌رمیانه‌وه به‌ره‌و
شاره‌كان كۆچیان كردوه, له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیشه‌وه له ئاوایی (عه‌لیانى
گه‌وره)دا
ته‌نها 3 ماڵ ماوه‌ته‌وه كه پار 15 ماڵى تیادا بوه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى مه‌یدانى (زه‌نگ) كه له ناو ئاواییه‌كانى
سنورى ناوچه‌ى زه‌نگه‌نه‌ى گه‌رمیان (ناحیه‌ى ئاوه‌سپى سه‌ر به قه‌زاى
كفرى) ئاماده كراوه, كۆچى به لێشاوى دانیشتوانى ئه‌و ئاواییانه
بۆ شار به‌رده‌وامه و ئاواییه‌كان به‌ته‌واوى به‌ره‌و چۆڵ بوون ئه‌چن.
له كۆى 34 ئاوایى سنوره‌كه نزیكه‌ى 150 ماڵ ماوه‌ته‌وه و هه‌ر
له ئه‌مساڵدا زیاتر له 20 ماڵ ئاواییه‌كانیان چۆڵ كردوه.
ئه‌وه‌ى له راپۆرته‌كه‌ى (زه‌نگ)دا هاتوه, وه‌ك دیارده‌یه‌كى
پێچه‌وانه و مه‌ترسیداریش, له هه‌فته‌یه‌كدا چوار رۆژ سه‌یاره‌یه‌كى
پڕ له ته‌ماته و بامێ و سه‌وزه و میوه له شاره‌وه ئه‌چێته
ئه‌و ئاواییانه و سه‌وزه و میوه‌یان پێ ئه‌فرۆشێت, ئه‌مه له‌كاتێكدایه
كه پێشتر هه‌موو رۆژێك به‌رهه‌مى سه‌وزه و میوه له ئاواییه‌كانه‌وه
بۆ شار هاتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى (ئاوه‌سپى) له لێدوانی‌دا بۆ زه‌نگ ئاماژه
به‌وه ئه‌كات كه ته‌نها بیرێكى ئیرتیوازى له سنوره‌كه‌دا نییه
و رۆژانه به تانكه‌ر 230 هه‌زار لیتر ئاو بۆ ئاواییه‌كان ئه‌هێنرێت.
له ژماره‌كانى داهاتودا ئه‌و راپۆرته بڵاوده‌كرێته‌وه
|