|
رێژه‌ى ده‌رچونى
خوێندنگاكانیان كه‌م بوه
له دیاله 94 به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگا له پۆسته‌كانیان
لاده‌برێن
زه‌نگ-بڕیار محه‌مه‌د
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى دیاله فه‌رمانى
داوه نزیكه‌ى 100 به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌ى سنورى
پارێزگاكه بكرێنه‌وه به مامۆستا و پۆسته‌كه‌یان
لێ وه‌ربگیرێته‌وه, چونكه رێژه‌ى ده‌رچونیان
خراپ بوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به‌پشت
به‌ستن به‌نوسراوێكی په‌روه‌رده‌ی دیاله ئاشكرای
كرد كه به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی دیاله
بڕیاریداوه (94) به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بكرێنه‌وه
به‌مامۆستاو پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یان لێ
وه‌ربگێرێته‌وه, ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك بۆئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه
چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر خوێندكاریان له تاقیكردنه‌وه
گشتییه‌كاندا ماوه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له باوكان و خودی خوێندكاران په‌ڵپیان
گرتووه له‌ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان, هۆكاره‌كه‌ی
بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه زۆرینه‌ی قوتابیانی
دیاله سونه‌مه‌زهه‌بن و غه‌دریان لێكرابێ.
له‌لاپه‌ڕه 3ى زه‌نگدا
راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه
|