رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنیى رۆژانه‌ى ئازاده                                                

ماڵه‌وه  |   هه‌واڵ   |   وتار   |  وه‌رزش  |   چاوپێكه‌وتن   |   گۆشه‌كان  |  ئه‌ده‌ب و هو‌نه‌ر  |   به‌دواداچون و ڕێپۆرتاژ    |  سه‌باره‌ت به‌زەنگ |   ئه‌رشیڤ   |   په‌یوه‌ندى

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى..
زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات..

هه‌واڵ

به‌برٍیارێك كاركردن له‌ بیره‌ غازى ناوچه‌ى شوان راده‌گیرێت


زه‌نگ-خورماتوو-هیشام عبدوالكریم
له‌ناوه‌راستى مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌برٍیارێك كاركردنى له‌ بیره‌ غازى ناوچه‌ى شوان له‌نزیك چه‌مچه‌ماڵ راده‌گرێت وكۆمپانیاكه‌ش ناچار بوو بگه‌رێته‌وه‌ بۆ میسر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كارگه‌ى غازى ناوچه‌ى شوان له‌نزیك قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ وتى:" له‌ كۆتایى ساڵى 2008 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان برٍیاریدا بیرێكى غاز له‌ ناوچه‌ى شوانى له‌نزیك قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵكه‌بكه‌نێت ئه‌وه‌بوو حكومه‌تى هه‌رێم له‌ گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى میسرى گرێبه‌ستى كرد بۆ ده‌كردنى غاز له‌ناوچه‌كه‌، ئه‌و كۆمپانیایه‌ هاته‌ كوردستان و ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد كه‌ زیاتر له‌ 300 مه‌تر ئه‌و بیره‌ى هه‌ڵكه‌ند".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد ئه‌و كۆمپانیه‌ میسرییه‌ به‌ سێ شه‌فت كارییان ده‌كرد و هه‌ر شه‌فتى بریتى بوو له‌ 12 كه‌س كه‌ هه‌موویان ئه‌ندازیار بوون و سه‌رجه‌میانیش دانیشتووى میسربوون، وتیشى:" له‌ ناو مانگى 7-2009 برٍیارێك بۆ كۆمپانیاكه‌ ده‌رچوو له‌لایه‌ن حكومه‌تى كوردستانه‌وه‌ كه‌ كاره‌كانیان رٍابگرن و كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌ زووترین كات بگوێزنه‌وه‌ بۆ وڵاتى خۆیان. له‌میسر ئه‌ندازیارێكى ئه‌وكۆمپانیایه‌ وتبووى كۆمپانییه‌كى رووسى فه‌رمانى داوه‌ته‌ حكومه‌تى عێراق و ئه‌ویش داواى كردووه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ كارى له‌هه‌ڵكه‌ندى غاز له‌ناوچه‌كه‌ رٍابگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كارگه‌كه‌ زۆر گرنگه‌ و كاریگه‌رى ده‌كاته‌ سه‌ر بازارى جیهان ".

 

 

ٌڕۆژنامه

دوا ژماره‌ى هه‌فته‌نامه‌ى زه‌نگ
لاپه‌ڕه‌كان

 8  7  6  5  4  3  2  1

  ناقوس اخر عدد

صفحات

 4 3 2 1

 

 

zengkurd © 2007 - 2008  All rights reserved