|
فاروق جه‌میل وه‌زیرى
داد له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
له كوردستاندا وه‌ك پێویست یاسا سه‌روه‌ر نییه
زه‌نگ-هه‌ولێر:
وه‌زیرى داد له حكومه‌تى كوردستان ده‌ڵێت:"سه‌رۆوه‌رێتى
یاسا له كوردستاندا هه‌نگاوى ناوه، به‌ڵام به‌پێى
پێویست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا هاوكێشه‌ى
حزب حوكم ده‌كات و عه‌قڵیه‌تى حزبایه‌تى كاریگه‌رى
ماوه".
حاكم فاروق جه‌میل وه‌زیرى داد له كابینه‌ى
پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا
له‌گه‌ڵ نێردراوى (زه‌نگ) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات
كه له كوردستاندا حزب باڵا ده‌سته و ده‌ستتێوه‌ردانى
حزب (به‌تایبه‌تى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان) بۆ
سه‌ر دادگاكان درێژه‌ى هه‌یه و نه‌بڕاوه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌ش به گرفتێك زانى له‌به‌رده‌م سه‌روه‌رى
یاسا له هه‌رێمدا.
وه‌زیرى داد پێى وایه بوونى مه‌كته‌به‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى
حزبه‌كان كاریگه‌رى زۆر خراپى له‌سه‌ر دادگاكان
نییه له ئێستادا به پێچه‌وانه‌ى جارانه‌وه. به‌پێى
لێدوانه‌كانى ئه‌و، ئه‌و مه‌كته‌به كۆمه‌ڵایه‌تییانه
رۆڵى باشیان هه‌بوه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
حاكم فاروق قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له‌كاتى
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌شدا
په‌یوه‌ندیان به كێشه‌ى نێوان لیسته ڕكابه‌ره‌كانه‌وه
نه‌بوه و رایشیگه‌یاند: هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت
قه‌واره‌كان ئه‌توانن له ڕێى دادگاوه سكاڵا
بكه‌ن.
وه‌زیرى داد رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌ر
قه‌واره‌یه‌ك ده‌یباته‌وه له هه‌ڵبژاردن و حكومه‌ت
دروست ده‌كات، ئیتر ئه‌و حكومه‌ته ده‌ست له
كاروبارى قه‌زایى وه‌رنه‌دات و له‌و ڕوه‌شه‌وه
وتى:"ئه‌گه‌ر عه‌قڵیه‌تى سیاسى كورد و قیاده‌ى
سیاسى كورد بگاته ئه‌و ئاسته‌ى ده‌ستتێوه‌ردان
روو نه‌دات، حكومه‌تى موئه‌سه‌سات دروست ده‌بێ..
حكومه‌تى یاسا دروست ده‌بێ و یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێ".
له لاپه‌ڕه 4ى زه‌نگدا چاوپێكه‌وتنى
(زه‌نگ) له‌گه‌ڵ وه‌زیرى داد بڵاوكراوه‌ته‌وه
|