|
نزیكه‌ى 20
ئافره‌ت بوون
له خانه‌قینه‌وه دایكه شه‌هیدیان بردووه بۆ
سلێمانى بۆ ده‌نگدان
زه‌نگ-نووسینگه‌ى كه‌لار
دایكى شه‌هیدێك ئه‌ڵێت:"ئێمه له به‌ر ئه‌وه‌ى
له خانه‌قین ده‌نگمان نه‌بوو, بردیانین بۆ سلێمانى
بۆ ده‌نگدان به لیستى كوردستانى, كه‌چى ئه‌و هه‌موو
رێگا دوور و درێژه‌مان بڕى ته‌نانه‌ت دبه‌یه‌ك
ئاویان بۆ نه‌سه‌ندین".
دایكى یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌ى كه له
خانه‌قینه‌وه چوو بوو بۆ سلێمانى له ترسى بڕینى
موچه‌كه‌ى ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كرد, رایگه‌یاند ئه‌و
رۆَژه‌ى كه هه‌موو كوردستان خرۆشابوو ئه‌وانیش
له لایه‌ن لیستى كوردستانیه‌وه بانگهێشت كران بۆ
ئه‌وه‌ى بچن له سلێمانى ده‌نگبده‌ن ,"كه‌چى ئه‌و
هه‌موو ماندووبوون و هیلاكیه‌مان بڕى كه‌س ئاورێكى
لێنه‌داینه‌وه و تا چووین و هاتینه‌وه یه‌ك قوم
ئاویشیان نه‌داینێ".
ئه‌و دایكى شه‌هیده ئه‌وه‌یشى وت:"هه‌ر ئه‌وه‌نده
ئیشه‌كه‌یان پێمان بوو له گه‌ڵماندا بوون, دواتر
هه‌ر وازیان لێ هێناین, ئێمه له به‌ر خاترى
كوره شه‌هیده‌كانمان ده‌نگماندا نه‌ك خه‌ڵكى تر".
|