|
ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكارێكى پۆلى شه‌شه‌مى وێژه‌یى به
نه‌هاتوو دانراوه له كاتێكدا ئه‌و خوێندكاره ئاماده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كه
بوه. به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت
كه نووسراویان بۆ كۆنترۆڵ كردوه و وه‌ڵامى نه‌بوه.
خوێندكار هێمن حه‌سه‌ن سه‌مین كه ساڵى پار ته‌نها دوو وانه ماوه‌ته‌وه,
ئه‌مساڵ به ژماره (92215 ), به‌شدارى تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى
له مه‌ڵبه‌ندى تاقیكردنه‌وه‌ى ژماره (39) له كفرى كردوه. باوكى
خوێندكاره‌كه به(زه‌نگ)ى وت:"كوڕه‌كه‌م ته‌نها له وانه‌كانى
مێژوو و ئابوورى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌نجام داوه به پێى ڕێساى وه‌زاره‌ت
چونكه پار ته‌نها له‌و دوو بابه‌ته ده‌رنه‌چوه, كه‌چى له‌تاقیكردنه‌وه‌ى
مێژوو ده‌فته‌ره‌كه‌ى ون كراوه و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ى به ده‌رنه‌چوو
هاتۆته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى ئێستا زانیویه‌تى به‌و مه‌سه‌له‌یه,
مامۆستا حه‌سه‌ن باوكى ئه‌و خوێندكاره ڕوونى كرده‌وه كه له‌كاتى
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان ژماره 102 له‌شوێنى نمره‌كه‌ى
دانراوه واتا نه‌هاتوه, له‌كاتێكدا به‌شدارى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌شى
كردوه. وتیشى:"ده‌ستبه‌جێ په‌ڵپ و سكاڵامان به‌رزركرده‌وه بۆ
كونترۆڵ كه‌چى جارێكى دیكه هه‌مان ئه‌نجام هاته‌وه".
كه پاشان رۆژى 3-8-2008 سكاڵایه‌كى له ڕێگه‌ى به‌ڕێوبه‌رێتى په‌روه‌رده‌ى
كفریه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به‌رزكردۆته‌وه, له‌وێ چوه
بۆ لاى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان و ئه‌ویش
نوسراوێكى بۆ كردوه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان له هه‌ولێر, به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى
به به‌رید هاتۆته‌وه كه تێدا هاتبوو "هیچ شتێك له لاى ئێمه
نیه و ته‌نها به‌ڕێوبه‌رى هۆڵه‌كه به‌رپرسیاره". باوكى
خوێندكاره‌كه وتیشى:"مامۆستا مسته‌فا پێى وتم به‌رێوبه‌رى مه‌ڵبه‌ندى
تاقیكردنه‌وه‌كه هاتوه‌ته لام وتویه‌تى حاڵه‌تێكى وه‌ها له‌لام
ڕویداوه هه‌تاكو ئێستاش هیچ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونم نه‌كردووه".
مامۆستا حه‌سه‌ن گلله‌یى له‌په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان و كفرى ده‌كات و
ئه‌ڵێت:"گریمان ئه‌و منداڵه بێ باوكه ئه‌ى نابێ ئه‌وان ڕۆڵى باوك
ببینن وه‌ك باوك و به‌خێوكه‌رێك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن".
مامۆستا مسته‌فا ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان
به(زه‌نگ)ى وت:"تا ئێستا وه‌ڵامه‌كه‌ى كۆنترۆڵ نه‌هاتۆته‌وه و ئه‌و
خوێندكاره‌ش ئه‌توانێت له‌خولى دوه‌م تاقیكردنه‌وه بكات".
مامۆستا نه‌وزاد ته‌یب به‌رێوه‌به‌رى مه‌ڵبه‌ندى تاقیكردنه‌وه‌ى 39
له كفرى به(زه‌نگ)ى وت:"باوه‌ڕتان هه‌بێ نازانم چۆن ڕویداوه و
جگه له‌مه‌ش هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌م نیه".
|