|
به‌پێى ئه‌نجامه
ناڕه‌سمى و سه‌ره‌تاییه‌كانى ده‌نگدان
له گه‌رمیان (كوردستانى) یه‌كه‌مه,
(میراوده‌لى)ڕكابه‌رى سه‌ره‌كییه
زه‌نگ-تایبه‌ت
ئه‌نجامه سه‌ره‌تایى و نافه‌رمییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ریخستوه كه ناو شارى كه‌لاردا
لیستى گۆڕان به پله‌ى یه‌كه‌م و لیستى كوردستانى
به دوه‌م هاتوه, له كفریش به‌پێچه‌وانه‌یه.
به‌پێى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه
پێرێ 25-7 ئه‌نجامدرا و شه‌وى هه‌مان رۆژ ئه‌نجامه‌كان
ده‌ركه‌وتن و به‌گوێره‌ى په‌یامنێر و سه‌رچاوه‌كانى
(زه‌نگ) لیستى كوردستانى له ڕزگارى و سه‌رقه‌ڵا و
باوه‌نور توانیویه‌تى ده‌نگى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت
و هاوسه‌نگى ده‌نگدان له شاره‌كانى كه‌لار و كفرى
به‌لاى خۆیدا بشكێنێته‌وه. لیستى گۆڕان له‌ناو
شارى كه‌لار یه‌كه‌م بوه و له‌ناو شارى كفریش هه‌ر
یه‌كه‌م بوه, به‌ڵام ڕزگارى و باوه‌نورى سه‌ر به
قه‌زاى كه‌لار و سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به كفرى ده‌نگه‌كانیان
له‌به‌رژه‌وه‌ندى گۆڕاندا نه‌بوه و به‌و پێیه‌ش
ئه‌نجامه‌كان بۆ لیستى كوردستانى بووه.
له كفرى له كۆى 7 ناوه‌ندى ده‌نگدان 4 ناوه‌ندى
لیستى كوردستانى بردویه‌تییه‌وه و له‌سه‌رقه‌ڵاش
تاكه ناوه‌ندێك هه‌بوه و ده‌نگه‌كانى بۆ لیستى
كوردستانى بوه به پله‌ى یه‌كه‌م. به‌پێى ئه‌نجامه
سه‌ره‌تاییه‌كان له قه‌زاى كفرى (ناوشار و
سه‌رقه‌ڵا) لیستى گۆڕان (4999)ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه
و لیستى كوردستانى (5801) ده‌نگ.
له قه‌زاى كه‌لار (ناوشار و ڕزگارى و باوه‌نور)
لیستى كوردستانى (21337) ده‌نگ و لیستى گۆڕان
(20309) ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه كه به‌پله‌ى دوه‌م
هاتوه.
جێى باسه له گه‌رمیاندا (كه‌لار و كفرى) لیستى
خزمه‌تگوزارى و چاكسازى (چوار حیزبه‌كه) ده‌نگى
سێییه‌مى هێناوه.
بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له‌هه‌موو
شاره‌كانى گه‌رمیاندا مه‌سعود بارزانى و كه‌مال
میراوده‌لى مونافه‌سه‌ى گه‌رمیان كرد. له قه‌زاى
كفرى مه‌سعود بارزانى (6974)ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه
له‌به‌رامبه‌ردا (4304)ى ده‌نگه‌كانى
بردوه‌ته‌وه.
له قه‌زاى كه‌لاریش مه‌سعود بارزانى یه‌كه‌مه به
كۆى (26199) ده‌نگ و كه‌مال میراوده‌لى به
(18430) ده‌نگ دوه‌مى به‌ده‌ستهێناوه.
جێى ئاماژه‌یه به‌پێى ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كانى
ده‌نگدان, رێژه‌ى به‌شداریكردنى ده‌نگده‌راندا له
گه‌رمیاندا نه‌گه‌یشتوه‌ته 70%.
|