|
له‌نزیك
خانه‌قین 37 گه‌شتیارى ئێرانى گیانیان له‌ده‌ستدا
و برینداربوون
زه‌نگ-كفرى- دیار جه‌مال
شه‌وى21له‌سه‌ر22ى ئه‌م مانگه له‌سه‌ر رێگاى
ئیمام وه‌یس- خانه‌قین چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو
ته‌قه له‌ئۆتۆمبیلێكى گه‌شتیاره ئێرانیه‌كان ده‌كه‌ن
و37 گه‌شتیار ده‌كوژن و بریندارده‌كه‌ن وگومان ده‌كرێت
ده‌ستى سوپاى عێراقى تێدابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌رووداوه‌كه ئاماژه‌ى
بۆ ئه‌وه‌كرد له‌سه‌ر رێگاى ئیمام وه‌یس- خانه‌قین
ئه‌و چه‌كدارانه رێگایان له ئۆتۆمبیلێكى گه‌شتیاره
ئێرانیه‌كان گرتوه و ده‌ستدرێژى گولله‌یان كردوه‌ته
سه‌ریان و5 گه‌شتیاریان كوشتوه و 32 ى تریشیان
بریندار كردوه, له‌و 5 گه‌شتیاره كوژراوه‌ش 4 كه‌سیان
ئافره‌ته.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى:"دوا به‌دواى رووداوه‌كه
سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى
خانه‌قین كراون ژماره‌یه‌كیشیان به‌هۆى سه‌ختى
برینه‌كه‌یانه‌وه ره‌وانه‌ى پارێزگاى دیاله
كراون به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن, ئێستا سه‌رجه‌میان
له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدان، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه
كوژران و بریندار كران به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى
ئیمامه شیعه‌كانه چووبوون له‌كاتى گه‌رٍانه‌وه‌دا
تووشى ئه‌و ڕووداوه هاتوون".
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه گومان ده‌كرێت ده‌ستى
سوپاى عێراقى تێدا بێت, به‌و پێیه‌ى ئه‌و كاره‌ساته
به‌دوورى 200 بۆ 250 مه‌تر دوور بووه له‌بۆسه‌یه‌كى
سوپاى عێراقییه‌وه.
|