له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

له‌كه‌لار گڵۆپ و تابلۆى پاركه‌كان ئه‌شكێنرێن
زه‌نگ-كه‌لار-بڕیار محه‌مه‌د:


له‌كه‌لار دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست كرا پاركه‌كان پیس ده‌كرێ و شه‌وان بوتڵی به‌تاڵی تێدا فڕێ ده‌درێت و هه‌روه‌ها تابلۆ و گلۆپه‌كان ده‌شكێنرێت, هه‌ریه‌ك له‌خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جه‌نه‌ت فیرده‌وس و به‌رپرسی به‌شی نه‌مامگه‌ له‌شاره‌وانی كه‌لار, گه‌نجان و هاووڵاتیانی كه‌لار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌پیسكردنی ژینگه‌ی شار و ناشیرین كردنی سیمای شار.
ئاراس مه‌حمود به‌رپرسی به‌شی نه‌مامگه‌ له‌شاره‌وانی كه‌لار به‌(زه‌نگ)ی وت:"شه‌وانه‌ له‌كه‌لار هه‌ندێك له‌گه‌نجان پاركه‌كه‌كان پیس ده‌كه‌ن له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه‌پاركه‌كان نێرگه‌له‌ ده‌خۆن و چه‌ره‌زات ده‌خۆن و مه‌شروب ده‌خۆنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ی (له‌یلا قاسم)ی سه‌ره‌تایی و نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌ش سیمای شار ناشیرین ده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جه‌نه‌ت فیرده‌وس هه‌ردی عه‌لی به‌هه‌مان شێوه‌ رایگه‌یاند كه‌ زۆرێك له‌هاووڵاتیان گلۆپ و تابلۆكان ده‌شكێنن "ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌ به‌ڕاستی كارێكی باش ناكه‌ن هیوادارین واز له‌و ڕفتارانه‌ بهێنن".

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com