|
په‌رله‌مانتارێكى
گه‌رمیانى لیستى (گۆڕان): هه‌ر كارێك بۆ گه‌رمیان
باش بێت, ئه‌گه‌ر دژى بۆچونى فراكسیۆنه‌كه‌شمان
بێت ئه‌یكه‌ین
زه‌نگ-تایبه‌ت:
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى لیستى (گۆڕان) رایگه‌یاند
ئه‌وان پشتگیرى هه‌ر كارێكى باش ده‌كه‌ن بۆ گه‌رمیان
له‌ناو په‌رله‌ماندا ئه‌گه‌ر كاره‌كه دژى بۆچونه‌كانى
فراكسیۆنه‌كه‌شیان بێت.
په‌یام ئه‌حمه‌د, تازه ئه‌ندام په‌رله‌مانى گه‌رمیانى
سه‌ر به لیستى (گۆڕان) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
هه‌ر چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانه گه‌رمیانییه‌كه‌ى
لیسته‌كه‌یان سوێندیان خواردوه و په‌یمانیان
داوه هه‌رچییه‌ك باشه بۆ گه‌رمیان له په‌رله‌ماندا
بیخه‌نه ڕوو, ئه‌گه‌ر دژى بۆچونه‌كانى فراكسیۆنه‌كه‌شیان
بێت.
له‌لاى خۆیه‌وه ئه‌ڤین عومه‌ر تازه ئه‌ندام په‌رله‌مانى
گه‌رمیانى له‌سه‌ر لیستى (كوردستانى) ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه به‌رنامه‌ى لیسته‌كه‌ى ئه‌وان بۆ هه‌موو
كوردستانه و به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه كار ده‌كه‌ن
له په‌رله‌ماندا, له‌باره‌ى ده‌ربڕینى بۆچونێكیش
كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌یدا نه‌گونجێت,
وتى:"با ئێستا قسه‌ى گه‌وره نه‌كه‌ین و ئه‌وه
له واقیعدا ده‌رده‌كه‌وێت, به‌ڵام ئێمه ئۆپۆزسیۆن
نین له په‌رله‌ماندا".
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى لیستى گۆڕان وتى:"ئێمه
قسه‌مان به‌سه‌ردا فه‌رز ناكرێت و ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى
گه‌رمیان بێت ده‌یكه‌ین, چونكه ئه‌وه‌ى ده‌نگى
داوینه‌تێ گۆڕانخوازه‌كانى گه‌رمیان بوون".
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى لیستى كوردستانى وتى:"تا
ئێستا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره گه‌رمیانییه‌كانى
لیستى گۆڕان دانه‌نیشتوین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ڕاى
ئه‌وان چییه, به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌خه‌ینه
گه‌ڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌رمیان".
شایانى باسه, له خولى تازه‌ى په‌رله‌ماندا, گه‌رمیان
(4) ئه‌ندام په‌رله‌مانى له (گۆڕان) و (2) ئه‌ندام
په‌رله‌مانى له (كوردستانى)دا به‌ركه‌وتوه.
|