|
زه‌نگ، ورده‌كارى
گۆڕانكارى له پۆسته حكومییه‌كانى گه‌رمیاندا بڵاوده‌كاته‌وه
ڕه‌شه‌باى گۆڕانكارى له ناو یه‌كێتیدا, حكومه‌تیشى
گرته‌وه
زه‌نگ-تایبه‌ت
له‌گه‌ڵ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تدا, یه‌كێتى
بڕیارى لابردن و گۆڕانكارى له پۆسته حكومییه
نزمهكانیشدا جێبه‌جێ ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
ده‌یان به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى سنورى
ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌گۆڕدرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار و نزیك له ناوه‌ندى بڕیاره‌كانى
یه‌كێتییه‌وه رایگه‌یاند له ئێستا بڕیار له
سه‌ر گۆڕین و لابردنى چه‌ند به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رێكى
فه‌رمانگه‌ى حكومى ناوچه‌ى گه‌رمیان دراوه, به‌ڵام
جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته دواى پێكهێنانى
حكومه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتى:"گۆڕانكارییه‌كان له پۆستى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و قایمقام و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان
و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى فهرمانگهكانیشدا ده‌كرێن".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى (زه‌نگ) كه‌وتوون
له گه‌رمیاندا تا ئێستا قسه له‌سه‌ر گۆڕینى ئه‌م
كه‌سانه كراوه له پۆسته‌كانیاندا: مامۆستا
مسته‌فا ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى
گه‌رمیان لاده‌برێت و مامۆستا دارا ده‌خرێته
جێگه‌كه‌ى. قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ لاده‌برێت
له پۆسته‌كه‌ى. لیوا چه‌تۆ ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى
گه‌رمیان لاده‌برێت و لیوا حسێن مه‌نسور ده‌بێته
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس, هه‌رچه‌نده له‌چه‌ند رۆژى
رابردوودا به بڕیارى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى فه‌رمانى
ئه‌و گۆڕینه راگیرا بوو, به‌ڵام به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى
باوه‌ڕپێكراو كۆسره‌ت ره‌سولیش رازى بووه ئه‌و پۆسته
گۆڕانكارى تیادا بكرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى
گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان لاده‌برێت كه‌سێكى تر بۆ
ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كراوه. به‌ڕێوه‌به‌رى
په‌روه‌رده‌ى كفرى ده‌گۆڕدرێت و به‌گوێره‌ى
زانیارییه‌كان هه‌تا ئێستا كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته
ده‌ستنیشان نه‌كراوه. هه‌موو سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كانى
سنورى گه‌رمیانیش بڕیارى گۆڕانكارى كردنیان هه‌یه,
جگه له سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى كه له پۆسته‌كه‌یدا
ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به گۆڕینى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش
سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراو رایگه‌یاند, له كاتى
ئێستادا مه‌لا سه‌عید ئه‌حمه‌د له پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه
و گۆڕانكارى تیادا ناكرێت.
سامان گه‌رمیانى سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌نده‌كانى
سنورى گه‌رمیان كه ئاگادارى نزیكى گۆڕانكارییه‌كانه
وتى:"لابردن و گۆڕینى ئه‌و پۆسته حكومییانه له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه‌یه كه كه‌سانى شیاو له شوێنى شیاو
دابنرێن. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى به‌وه‌شه‌وه هه‌یه
كه ئه‌و كه‌سانه ماوه‌یه‌كى زۆره له پۆسته‌كانیاندان
و ڕه‌نگه جۆره كهمتهرخهمیهكیش له ئه‌دائى
كاریاندا هه‌بوبێت".
گه‌رمیانى رایگه‌یاند كه مه‌رجى یه‌كێتى بوون نه‌كراوه‌ته
پێوه‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه و یه‌كێتى
بڕیارى داوه كه‌سى شیاو له شوێنى شیاودا دابنێت
بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به خه‌ڵك بكات و ڕه‌زامه‌ندى
خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنێت.
جێى ئاماژه‌یه به‌پێى لێدوانى سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانى
(زه‌نگ), له 18 ساڵى رابردوودا یه‌كێتى گۆڕانكارى
له‌و شێوه‌یه‌ى له پۆسته حكومییه‌كاندا نه‌كردوه,
به‌و پێیه‌ى له‌مجاره‌دا گۆڕانكارییه‌كه گشتگیره
و كۆمه‌ڵێك پۆستى گرنگیش ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه و له‌چوارچێوه‌ى گۆڕانكارییه‌كانى
ناو رێكخستنه‌كانى یه‌كێتیدا له گه‌رمیان, ڕه‌شه‌باى
گۆڕین و لابردن و سزادانى كادیران و ئه‌ندامانى رێكخستنه‌كانى
یه‌كێتى چڕ بوه‌ته‌وه و له ماوه‌ى رابردوودا له
سنورى مه‌ڵبه‌ندى كفرى چه‌ندین كه‌س له پۆسته‌كانیان
لابراون و چه‌ند كه‌سێكى تریش "به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌میان
له ڕایى كردنى ئه‌ركه حزبیهكانیاندا" سزا دراون,
كه به‌شێكى زۆرى ئه‌و سزادراوانه كادیرانى پێشووى
باڵى ڕیفۆرمن.
له‌لاپه‌ڕه 3دا راپۆرتێك
له‌سه‌ر گۆڕانكارییه حزبیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه
|