|
له‌ماوه‌ى 3
مانگدا 60 ماڵى كورد ماڵه‌كانیان گواستوه‌ته‌وه
بۆ خانه‌قین و كه‌لار
زه‌نگ-جه‌له‌ولا- هه‌ردى
له‌ماوه‌ى3 مانگى رابردوودا له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا
زیاد له 60 ماڵى كورد ماڵه‌كانیان گواستوته‌وه
بۆ كه‌لار وخانه‌قین، ئه‌ندامى ئه‌نجومى پارێزگاى
دیاله داواده‌كات له قائیمقامى خانه‌قین وكه‌لارێگه‌یان
پێنه‌ده‌ن.
عامر ره‌فعت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كرد له‌ماوه‌ى 3 مانگى رابردوو
له‌ناحیه‌ى جه‌له‌ولا زیاد له 50 بۆ 60 ماڵى كورد
ماڵه كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ قه‌زاى خانه‌قین
و كه‌لار هۆكاره‌كه‌شى خراپى ره‌وشى ئه‌منیه‌له‌ناوچه‌كه
چونكه چه‌كداره توندره‌وه‌كان خۆیان له‌ناوچه‌كه
حه‌شارداوه. وتیشى:" خه‌ڵكى ده‌ڵێن بۆچى منداڵمان
بكوژرێت و هێزێك نیه له‌ناوچه‌كه كه رێگریان لێبكات
، جگه له‌وه‌ى هاوڵاتیه‌كى زۆر به‌نهێنى چوونه‌ته
كه‌لار وخانه‌قین وماڵه‌كه‌یان هه‌ر له ناحیه‌ى
جه‌له‌ولا دایه به‌ڵام خۆیان له‌وێن داده‌نیشن
له‌ترسا، داواشم له قائیماقى قه‌زاى خانه‌قین وكه‌لار
ئه‌وه‌یه كه رێگا نه‌ده‌ن به‌و ماڵانه بێن
له‌وێ نیشته‌جێبن بۆئه‌وه‌ى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا چۆڵ
نه‌بێت به‌ته‌واوى".
|