له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهان

 

زه‌نگ كورد

zengkurd.net

 

 

زه‌نگێك بۆ هۆشیارى هاووڵاتى.. زه‌نگێك بۆ بێدارى ده‌سه‌ڵات

 

به‌خێو كردنى هه‌نگ له‌سنورى كفرى به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت
زه‌نگ-كفرى-دیارجه‌مال:
 

به‌خێوكردنى هه‌نگ له‌سنورى كفرى به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و هۆكاره‌كه‌شى نه‌بوونى له‌وه‌ڕگایه‌ بۆیان و ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌خێوكردنى هه‌نگ له‌سنوره‌كه‌ كه‌م بوه‌ته‌وه‌.
هه‌ژار غازى سالار به‌رێوبه‌رى لقى كشتوكاڵى كفرى به‌ (زه‌نگ)ى وت:"ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵانى پێشوو ئه‌وه‌ به‌خێوكردنى هه‌نگ له‌سنوره‌كه‌ رووى له‌كه‌مى كردووه‌ له‌وانه‌ له‌ساڵى 2006 (279) شانه‌ى هه‌نگ له‌ سنوره‌كه‌ هه‌بووه‌ كه‌ به‌رهه‌مى 660 كیلۆ هه‌نگوین بووه‌ و له‌ ساڵى 2007 شانه‌كان كه‌م بووه‌وه‌ بۆ 266 شانه‌ و به‌رهه‌مى ساڵانه‌كه‌شى 508 كیلۆ هه‌نگوین بووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ شانه‌ى هه‌نگه‌كان كه‌م بوه‌وه‌ بۆ 234 شانه‌".
به‌رێوه‌به‌رى لقى كشتوكاڵ ئاماژه‌ى به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌نگ كرد له‌سنورى شاره‌كه‌دا و هۆكاره‌كه‌شى بۆ نه‌بوونى شۆینێكى گونجاو بۆ به‌خێوكردنى هه‌نگ گه‌ڕانده‌وه‌. ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا خاوه‌ن هه‌نگه‌كان ده‌یانگوێزنه‌وه‌ بۆ جێگاى ئاوى و باخاویه‌كان. وتیشى:"ئێمه‌ ئه‌مساڵ مۆم و ده‌رمانى (ئابستان)مان بۆ خاوه‌ن هه‌نگه‌كان دابین كرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگه‌كان له‌ ناو نه‌چن و توشى نه‌خۆشى نه‌بن".

په‌یوه‌ندى:        zeng_rojane@yahoo.com         zengkurd@yahoo.com