|
پارتى, ڕ‌ازى
بوه پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت بداته یه‌كێتى
زه‌نگ-سلێمانى
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى وتى:"له دوایه‌مین
كۆبونه‌وه‌كه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى و
پارتیدا, پارتى رازى بوه سه‌رۆكایه‌تیكردنى حكومه‌تى
كوردستان بداته یه‌كێتى و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌و پۆسته
وه‌ربگرێت".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى
و لێپرسراوى مه‌كته‌بى لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژى رایگه‌یاند
پارتى و یه‌كێتى له كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوكان ئه‌و خاڵه‌یان
یه‌كلایى كردوه‌ته‌وه و بریاریان داوه حكومه‌ت
بۆ چوار ساڵى ئاینده راده‌ستى یه‌كێتى بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌رى دۆڕاندنى لیستى كوردستانى
له ناوچه‌ى سلێمانى, فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتى" له‌رووى
یاساییه‌وه كاریگه‌رى نه‌بووه له‌سه‌ر رێككه‌وتنامه‌ى
ستراتیژى, چونكه هه‌ردوولا پابه‌ندن و سوورن
له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یى لیستى كوردستانى وجێبه‌جێ
كردنى به‌رنامه‌كه به هاوبه‌شى".
روونیشى كرده‌وه درێژه‌دان به رێككه‌وتنامه‌كه
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى هه‌ردولایان كه چۆن رێكیده‌خه‌نه‌وه.
وتیشى:"ره‌نگه هه‌ندى ورده كاریگه‌رى هه‌بێ سه‌ر
له‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ى بوێت".
ده‌رباره‌ى وه‌زعى ناوخۆى یه‌كیتى وكه‌مى ده‌نگه‌كانى
له سنورى ده‌سه‌ڵاتیدا, ئه‌سه‌سه‌رد هۆكاره‌كه‌ى
بۆ گه‌لێك فاكته‌ر گه‌ڕانده‌وه و به‌شێكى خسته
ئه‌ستۆى ئه‌داى حكومه‌ت له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا
یه‌كێتى ئێستا خه‌ریكى سه‌ر له نوێ خۆ رێكخستنه‌وه
پێداچوونه‌وه‌یه له سیاسه‌تى پێشووى سیاسه‌تى
ئاینده‌ى داده‌رێژێ.
وتیشى:"قۆناغه‌كه وا ئه‌خوازێ یه‌كێتى ده‌ست به
ناوماڵى خۆیدا بهێنێت و رێكخستنه‌كانى جۆش بداته‌وه".
|