|
رێژه‌ى
جوتیاران زیادى كردووه
زه‌نگ-كفرى
له كۆى 154 گوندى سنورى قه‌زاى كفرى 3500 جوتیار
له‌سنوره‌كه خه‌ریكى كشتوكاڵكردن و رۆژانه به‌رهه‌مه‌كانیان
دێته بازاره‌وه و رێژه‌ى جوتیاران له‌سنوره‌كه
زیادى كردووه.
ههژارغازى سالار به‌رێوبه‌رى كشتو‌كاڵى كفرى ئاماژه‌ى
بۆئه‌وه‌كرد له 154 گوندى سنورى قه‌زاى كفرى زیاد
له 3500 جوتیار خه‌ریكى كشتوكاڵ كردنن و رۆژانه
به‌رهه‌میان هه‌یه و به‌رهه‌مه‌كانیان دێته
ناوبازاره‌وه، وتیشى:" جگه له‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى
تریش له‌هاوڵاتیان خه‌ریكى ئاژه‌ڵدارین به‌ڵام
هاوڵاتیانى گوند نشینه‌كان به تایبه‌تى خه‌ریكى
كشتوكاڵكردن چونكه كشتوكاڵكردن سودى زیاتر هه‌یه
بۆیان".
جوتیارێكى سنورى قه‌زاى كفرى روونیكرده‌وه له‌ماوه‌ى
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى كۆتایى رێژه‌یه‌كى زۆر جوتیار
له سنوره‌كه زیادى كردووه هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌رێته‌وه
كه حكومه‌ت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات
هاوكارى جوتیاران بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان
زیاتر بێت و زیاتر په‌ره به كشتوكاڵ كردن بده‌ن،
وتیشی:"ئه‌گه‌ر زیاتر خزمه‌تى جوتیاران بكرێت و
هاوكارى زیاتر مادیان بكرێت ئه‌وه رێژه‌ى كشتوكاڵ
كردن له‌سنوره‌كه زیاتر ده‌بێت و به‌رهه‌مى
سه‌وزه ومیوه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیاد ده‌كات
به‌ڵام هه‌رچه‌نده ئێستا سه‌وزه‌و میوه به‌رز
بووته‌وه وهۆكارهكهشى بۆ مانگى ره‌مه‌زان ده‌گه‌رێته‌وه".
|